هەواڵ ‌
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لە عەبدولەتیف بورهانی دەکات

دوای ئەوەی سوپای سودان سەرۆکی ٣٠ ساڵە عومەر بەشیر- ی لە دەسەڵات دوورخستەوە، ئێستا ڕەوشی سیاسی بەرەو ئاسایی بوونەوە هەنگاو دەنێت.
لە پێشهاتێکی تازەدا کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی بۆ ئەنجومەنی سەربازی کاتی دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێکیدا کۆمکارەکەدا پێشوازی لە هەنگاوەکانی سەرۆکی سەربازی کاتی عەبدولەتیف بورهانی کرد. هاوکات کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی خستەڕوو و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی لە سەقامگیری و سازانی لایەنەکانی سودان بکەن. جێی وەبیرهێنانەوەیە بەهۆی زیادبوونی هەڵاوسان و زیادبوونی شمەکی ڕۆژانە هاوڵاتیانی سودان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و سەرئەنجام سوپا پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کرد و عومەر بەشیری لە دەسەڵات دوورخستەوە و لە ئێستادا لەژێر مانەوەی زۆرەملێدایە.



SPUTNIK


10 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/04/2019