هەواڵ ‌
سەرۆک کۆمار بۆ خەڵکی سەماوە: بەڵێن بێت وەک سەرۆک و برایەک خزمەتتان بکەم

 

سەرۆک کۆمار بۆ خەڵکی سەماوە بەڵێن بێت وەک سەرۆک و برایەک خزمەتتان بکەمسەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، دووپاتی کردەوە کە بەھیچ شێوەیەک تاوانەکانی پێشوو لە بیرناکەین و وەبیرھێنانەوەشیان ھاوکار دەبێت بۆ یەکریزی گەلەکەمان لە پێناوی دووبارە نەبونەوەی زۆرداریدا.
سەرۆک بەرھەم ساڵح، لەمیانی دیدارەکەیدا لەھۆڵی غەدیر، لە پارێزگای سەماوە ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤|٤|٢٠١٩ لەگەڵ چێن و توێژە کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سەرۆک ھۆزەکان و پێاو ماقوڵانی سەماوەدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە بۆنەیەکی غەمناک و کارەساتێکی دڵتەزێندا سەردانتان دەکەم، کە رژێمی پێشوو ئەنجامی داوە و بووه‌ ھۆی گیان له‌ ده‌ستدانی ھەزاران لە ھاووڵاتی سیڤیلی بێ تاوان، کە ئەوەیش نیشانەی زۆرداری و تاوانکاری بوو لە دژی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق بە کورد و عەرەب و تورکمان و موسڵمان و کریستیانەوە.ھەروەھا سەرۆک بەرھەم ساڵح، ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی سەدام ھەزاران کوردی بێ تاوانی لە پیرمێرد و منداڵ و ژنانی لە بیابانی سەماوەدا زیندە بەچاڵکرد، سەرەڕای تێپەربوونی سی ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، ئەمڕۆ گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵی نەک تەنھا کورد بەڵکو ھەموو عێراقییەکان دەدۆزینەوە، روونیشی کردوە کە روخانی رژێمی پیشوو، پێویستی بەقوربانی دانێکی گەورە ھەبووە، چونکە ستەمکاربوو خەڵکی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق لە ھەمان ستەم لێکردن ھاوبەش بوون.هاوكات سه‌رۆك كۆمار ئاماژەیشی کرد کە خەڵکی سەماوە، برا کوردەکانیان لە ئامێزگرت لەکاتی ئەنفالەکاندا ئەوەیش چاکەیەکی گەورەیە و لە بیرناکرێت، ھەروەھا گوتی "ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە لە ئارامی و خوشگوزەرانیدا ھاوبەشین و دەبێت ھەمووشیان سودمەندبن لە سەروەت و سامانەکەیشیدا بۆ ئەوەی نەھامەتیەکانمان دووبارە نەبنەوە دەبێ ھاوھەڵویست بین لەدژی گەندەڵکاران.سەرۆک کۆمار، دووپاتی لەوە کردوە کە شاری خۆشه‌ویستی سەماوە ئازیزه‌ و لە بەغدایش پێویستە پشتیوانیان بکەین، حکومەتیش کارنامەیەکی باشی ھەیە بۆ خزمەتگوزارییەکان و سوربوونێکی گەورەی میللیش ھەیە بۆ جێ بەجێکردنی کارنامەکە، ئەوەیش وامان لێدەکات کە زیاتر سوربین لەسەر یەکریزی نێوان پێکھاتەکان و بەرجەستەکردنی سەرکەوتنەکان و رزگاکردنی وڵات لە چەنگی گەندەڵکاران.ھەروەھا سەرۆک بەرھەم ساڵح گوتی " بەڵێنم بۆ خەڵکی بەرێزی سەماوە، ئەوەیە من بە رێز و بەخشندەیی و لێبوردەیی ئێوە دەزانم ، چونکە باوكم یه‌کێک بوو لەو ھەزاران دورخراوانەی کە لێرە لە نێوان ئێوەدا ژیاوە، ئێوەش بۆ ئەو و قوربانیەکانیش، باشترین پشت و پەنابوون، لەکاتێکدا ئێوە دووچاری ستەم بووبوونەوە، من وەک سەرۆک وەک برایەکیش خزمەتتان دەکەم ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانیش لەبەغدا چاومان پێتان دەکەوێت، و داوای دۆسیەکی تایبەتیشم کردووە کە ئەوەی بکرێت جێ بەجێی بکەین.ھەروەھا سەرۆک کۆمار لە درێژەی وته‌كانیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە سه‌ركه‌وتن بۆ کەسوکارمان له‌ قوربانیانی ئەنفال و شەھیدانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لێمان دەخوازێت کە دادپەروەربین، پێش سی ساڵ سەدام فەرمانی لە سێدارەدان و کوشتنی بۆ ھاونیشتمانیانی بێ تاوان ده‌رئه‌كرد و چەک و بۆمبەکانی ئاراستەی ھاووڵاتیانی سیڤیلی ده‌كرد و بەبۆمبی کیمیایی لە کوردستان و ناوەڕاست و خواروی تۆپباران ئه‌کرد، لە بەر ھیچ شتێک نەبوو بەڵکو تەنھا لە بەرئەوە بوو کە بەدەستەڵاتی ستەمکاری ئەو قایل نەبوون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار

35 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/04/2019