هەواڵ ‌
سبەی یادی 31 ساڵەی تاوانی جینۆسایدی کوردە

 

كاره‌ساتی ئه‌نفال (al-Anfal Campaign) ،كه‌ ئێستا كه‌ ناسراوه‌ به‌ جینۆسایدی كورده‌كان ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ كه‌ به‌سه‌ر كورده‌كاندا هاتووه‌ له‌ باشوری كوردستان، كورد جینۆناسید ده‌كرا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی ئه‌فله‌قی رووخاو.
 ئه‌م كۆمه‌ڵ كوژییه‌ له‌لایه‌ن عه‌لی حسه‌ن مه‌جید به‌رپرسێكی باڵای رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێنه‌وه‌ له‌ كۆتایی شه‌ڕی عیراق و ئێران، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا ئه‌م حه‌مله‌یه‌ له‌سه‌ر ناوی سوره‌تی ئه‌نفال بوو له‌ قورئان، ئه‌مه‌ وه‌كو كۆدێكی ناوی وابوو له‌ ده‌زگای به‌ عسی عیراقی بۆ زنجیره‌یه‌ك سیستمی هێرشی خێرا دژ به‌ كورده‌كانی باكوری عیراق (باشوری كوردستان) به‌كارده‌هات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ بوو بۆ كورده‌كان، چونكه‌ كورده‌كان كه‌ هه‌میشه‌ به‌ به‌هێزییه‌وه‌و به‌ ماڵ و به‌ حاڵ به‌رگرییان له‌ كوردستان ده‌كرد، بۆیه‌ حزبی به‌عسی عیراقیش هه‌میشه‌ به‌دوای ڕێگای نوێ ده‌گه‌ڕا بۆئه‌وه‌ی كوردو زمانی كوردی نه‌مێنێت و عیراق هه‌مووی به‌ عه‌ره‌بی قسه‌بكات و ڕقی له‌ ئیراده‌ی گه‌لی كورد بووه‌ و له‌ سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كان بێ به‌ش كردوون، بۆ یه‌ش ویستی له‌ ژێر ناوی ئه‌نفال كۆمه‌ڵكوژی بكات له‌كاتێكدا له‌ 95% ی كورده‌كان موسڵمانن . كوشتارو زڵم و زۆری به‌عسی فاشیست له‌ ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ساڵی 1988 گه‌یشته‌ لوتكه‌و په‌لاماری زۆری كه‌مینه‌كانی عیراقی ده‌دا وه‌كو ئازه‌ری   و شه‌به‌ك و توركمانی عیراقی و ئێزیدی .سوید و نه‌رویج و به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی كاره‌ساتی ئه‌نفال (كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال) به‌ جینۆساید داناوه‌ . له‌ 5 كانونی یه‌كه‌می 2012 په‌رله‌مانی سوید بڕیاریدا جینۆسایدی كورد بناسێنێت . ئه‌و بڕیاره‌ به‌ 349 ئه‌ندام له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاش په‌سه‌ند كرا.له‌ 28 شوباتی 2013 خانووی به‌ریتانی جه‌ماوه‌ر (British House of Commons) به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی جینۆسایدی ئه‌نفالی ناساند، كه‌ نه‌دیم زه‌هاوی ڕابه‌ری ده‌كرد.    قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال ده‌ستیپێكرد له‌ 1986 ده‌ستیپێكردو 1989 كۆتایی هات كه‌ به‌ به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (خاڵۆزای سه‌دام حسین، بوو، بۆ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال سوودیان له‌ هێرشی سه‌ر زه‌وی و موشه‌ك و ڕێكخراوه‌ وێرانكه‌ره‌كان و ده‌ربه‌ده‌ركردنیان و ده‌سته‌ی فیشه‌ك هاوێژه‌كان و چه‌كی كیمیایی وه‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كه‌ نازناوی عه‌لی كیمیای لێنرابوو ڕابه‌ری چه‌كی كیمیای ده‌كرد.قۆناغه‌كانی ئه‌نفالی كوردئه‌نفالی یه‌ك: ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی ، (له‌ 23 ی شوبات تاكو 19ئاداری 1988ی خایاند) ئه‌م شاڵاوه‌ به‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر گونده‌كانی سه‌رگه‌ڵووبه‌رگه‌ڵویی دۆڵی جافایه‌تی له‌ 23 ی شوباتی 1988 ده‌ستیپێكرد، له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ به‌ درێژایی 80 كیلۆمه‌تر له‌ بنگرده‌وه‌ بۆ لای ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی دوكان و شارۆچكه‌ی دوكان، له‌ وێشه‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی ماوه‌ت و چوارتای گرته‌وه‌. ئامانجی ئه‌م هێرشه‌ له‌ناوبردن و وێرانكردنی (25-30) گوندی دۆڵی جافایه‌تی و داگیركردنی باراگاكانی سه‌ركردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو له‌م ناوچه‌یه‌. ئه‌م هێرشه‌ به‌ربڵاوه‌ سنووری شارۆچكه‌كانی (سورداش، دوكان، سه‌رچنار، قه‌ڵاچوالان، چوارتا)ی گرته‌وه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و كاته‌ (سوڵتان هاشم) بوو، هێزه‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م شاڵاوه‌ پێكهاتبوون له‌ 20 لیوا شه‌ست فه‌وج . له‌م هێرشه‌دا نوێترین چه‌كی قوڕس به‌كارهێنران كه‌ بوونه‌ هۆی وێرانكارییه‌كی زۆر له‌م ناوچانه‌، له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی وێرانكردنی گونده‌كانی (قمچۆغه‌، شاخه‌ڕه‌ش، دۆڵه‌ڕووت، قزله‌ر، قه‌ره‌سه‌رد، ئاسۆس، قه‌ره‌چه‌تان، شه‌ده‌ڵه‌، پیره‌مه‌گرون، زێوێ، گه‌ڕه‌دێ، دابان، مه‌رگه‌وشارستێن)، هه‌روه‌ها چه‌ندین گوندی تر . به‌شێوه‌یه‌ك هیچ گوندێك له‌م ناوچه‌یه‌ ڕزگاری نه‌بوو، ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه‌ توشی تاڵانكردن هاتن . سه‌رجه‌می خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و ئێران هه‌ڵاتن، هه‌ندێكیشیان به‌ره‌و سلێمانی چوون .ئه‌نفالی دوو : له‌ (22ی ئادار ده‌ستپێكرد له‌ 1ی نیسانی 1988 كۆتایی هات) ئه‌م هێرشه‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی گرته‌وه‌ له‌ (ته‌كیه‌، سێوسێنان، سه‌گرمه‌، ده‌ربندباسه‌ڕه‌، قۆپی قه‌ڕاغ و چه‌ند شوێنی تر) گشت گوندو ئاوه‌دانییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌ جوگرافیایه‌ی گرته‌وه‌ . سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ به‌ كیمیابارانكردنی چه‌ند شوێنێكی ستراتیژی له‌ ناوچه‌كه‌ بوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌خت كیمیاباران كرا. ئه‌م كاره‌ش بووه‌ هۆی دووباره‌ ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌شێكیان به‌ره‌و سلێمانی ڕایان هه‌ڵاتن، زیانیان كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی به‌ره‌و خوارووی گه‌رمیان هه‌ڵاتن ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستگیركران كه‌ دواتر شوێن بزركران . له‌ ئه‌نفالی قه‌ره‌داغ ئه‌و هاووڵاتییه‌ كوردانه‌ی كه‌ كه‌خۆیاندا به‌ ده‌سته‌وه‌، بۆ سه‌ربازگه‌ی (قۆڕه‌توویان)گواسترانه‌وه‌، كه‌ نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س بوون له‌ ژن و منداڵ و پیر و گه‌نج ، پاشان گواسترانه‌وه‌ بۆ سه‌ربازگه‌ی (تۆبزاوه‌) له‌ نزیك كه‌ركوك . ئینجا له‌وێ گه‌نجه‌كان له‌وانی تر جیاكرانه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی نادیار ڕه‌وانه‌كران، خه‌ڵكه‌كه‌ی تر له‌ ژن و منداڵ و كچی گه‌نج خرانه‌ زیندانه‌وه‌، به‌ڵام پیره‌ژن و پیره‌مێرده‌كان بۆ (نوگره‌سه‌لمان)ی بیابانی سه‌ماوه‌ گواسترانه‌وه‌، كه‌ له‌وێ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له‌ برسان و تێنوێتی و نه‌خۆشی ده‌مردن و ته‌رمه‌كانیان فڕێده‌درانه‌ ده‌ره‌وی زیندانه‌كه‌ .ئه‌نفالی سێ : (له‌ 7 تا 20ی نیسانی 1988) شاڵاوی ئه‌نفالی سێ ناوچه‌ی گه‌رمیانی گرته‌وه‌، گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین هێرش و په‌لامار بوو له‌ ساڵی (1988)دا بۆ سه‌ر كوردستان ئه‌نجامدرا، كه‌ ناوچه‌كانی (دوز، قادركه‌ره‌م، كه‌لار، كفری، چه‌مچه‌ماڵ، تێله‌كۆ، پێباز، سه‌نگاو، ته‌كیه‌، به‌شێك له‌ ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ر) ی ڕاماڵی . زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی گیانی و ماددی به‌ دانیشتوای نزیكه‌ی به‌و ناوچانه‌ گه‌یاند، له‌(14ی نیسانی 1988) دا چوار شارۆچكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ یه‌ك كاتدا خاپوور كرا، نزیكه‌ی بیست هه‌زار ژن و منداڵ وپیاوی بۆ سه‌ربازگه‌ی قۆڕه‌توو ڕه‌وانه‌ كران، بۆیه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ هه‌موو ساڵێك كراوه‌ته‌ ڕۆژی یاد كردنه‌وه‌ی تاوانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌نفال له‌ كوردستان .ئه‌نفالی چوار : ئاوگه‌ی زێی بچووك (له‌ 8ی نیسان تاكو 3ی ئایاری 1988) هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس دوای ته‌واوكردنی تاوانه‌كانی ئه‌نفالی سێ كه‌ زۆرترین ژماره‌ی قوربانی و شوێن بزری لێكه‌وته‌وه‌ . له‌ هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌ هه‌مان شێوه‌ . جوگرافیای ئه‌م شاڵاوه‌ ئاوگه‌ی زێی بچووك بوو، كه‌ هێڵی سنووری هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ولێر پێكده‌هێنێت . ئه‌و ئاوگه‌یه‌ شارۆچكه‌كانی رێدار، ئاغجه‌له‌ر، ته‌ق ته‌ق و چه‌ند گوندێكی گه‌وره‌ی وه‌ك عه‌سكه‌رو گۆپته‌په‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ ده‌شتی كۆیه‌ و ته‌ق ته‌ق و شێخ بزێنی . سه‌ره‌تای ئه‌نفالی چوار به‌ كیمیابارانی گوندی گۆپته‌په‌ له‌ ڕۆژی (3ی ئایاری 1988) ده‌ستی پێكرد به‌هۆی فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كان بۆمبیكیمیایی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی باراند كه‌ قوربانیانی ئه‌م گونده‌ به‌ نزیكه‌یی (300) كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن، هاوكات گوندی (عه‌سكه‌ر) به‌ هه‌شت بۆمبی كیمیایی بۆردومان كرد . بۆ ڕێگرتن له‌ ده‌ربازبوونی دانیشتوانی گونده‌كانی (گۆپته‌په‌) و (عه‌سكه‌ر) و (حه‌یده‌ربه‌گ)، ڕژێم ئاوی به‌نداوی دوكانی به‌ردایه‌وه‌ تاوه‌كو خه‌ڵكی نه‌توانن له‌ زێیه‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌و ڕزگار ببن.قۆناغی (ئه‌نفالی 5 ، 6 ، 7 ) دۆڵی چیاكانی شه‌قڵاوه‌و ڕه‌واندوز له‌ (15ی ئایاری - 26ی ئابی 1988 ): سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ له‌ (15ی ئایاری 1988) بوو ، كه‌ دوا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان بوو . چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتنه‌ كیمیابارانكردنی گونده‌كانی (وه‌ره‌، نازه‌نین، كاموسك، سپینداره‌، عه‌لیاوه‌، سماقولی)، بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی گونده‌كان و مرداربوونی ئاژه‌ڵه‌كانیان . توندترین هێرشی سوپای عیراق بۆ ناوچه‌ی دۆڵی بالیسان بوو، به‌ڵام زیانی گیانی به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ هێرشه‌كانی پێشو كه‌متربوو، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر چۆڵكرابوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاگوێزرابوون . گه‌وره‌ترین زیان له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ر گوندی (بله‌ی خوارو) كه‌وت، خه‌ڵكه‌كه‌ی شون بزر كران، له‌ ڕۆژی (7ی حوزه‌یران ) شاڵاوی ئه‌نفالی پێنج كۆتایی هات .سه‌ره‌تای ئه‌نفالی شه‌ش له‌ (26ی ته‌مووز) به‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی دۆڵی بالیسان و دۆڵێ مه‌له‌كان و دۆڵی وه‌رتێ و دۆڵی هیران و سماقولی به‌ چه‌كی كیمیاوی ده‌ستیپێكرد خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رپه‌ڕاند، پاشان له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كه‌ داگیرا، داواشیان له‌ خه‌ڵك كرد خۆیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌ن، لێبووردنی گشتی هه‌یه‌، بۆیه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان، خۆیاندا به‌ ده‌سته‌وه‌، دوای گرتنیان شوێن بزر كران. له‌میانه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاله‌كانی (5، 6 ،7 ) ، (52) گوند له‌ ناحیه‌ی خه‌لیفان و ره‌واندوزو خۆشناو وێرانكران.ئه‌نفالی كۆتایی (بادینان) له‌ (25ی ئاب ـ 6ی ئه‌یلولی 1988): له‌ دوای وه‌ستانی شه‌ڕی (عیراق-ئێران)، دوا شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌ستیپێكرد، سوپای عیراق) ده‌ستی واڵا بوو بۆ ئه‌نفال كردنی ناوچه‌ی بادینان . ئه‌م شاڵاوه‌ ناوچه‌كانی (زاخۆ، ئامێدی، شێخان و ئاكرێ ) گرته‌وه‌ . سه‌ره‌تا ناوچه‌كه‌ بۆردومان كرا له‌ لایه‌ن سوپای عیراق به‌ (بۆمبی هێشویی و عنقودی كیمیاوی) . خه‌سترین هێرشی هێشویی له‌ (24ی ئاب) بۆ سه‌ر گوندی سپینداری قه‌د پاڵی چیای گاره‌ بوو،كه‌ به‌ درێژایی 30 كیلۆمه‌تر شوێنه‌كه‌ بۆردومان كرا . به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیه‌كان له‌ چاو ئه‌م بۆردومانه‌ چڕه‌ كه‌م بوو ئه‌ویش به‌هۆی كه‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان پێشتر ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن بڵاو بكه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌رچی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌یان بوو قڕیان تێكه‌وت، كێڵگه‌كانیش له‌ به‌رهه‌م كه‌وتن .هه‌ربۆیه‌ ساڵی 1988 ئه‌و ساڵه‌ بوو كه‌ قوڵترین جینۆساید له‌ مێژووی هاوچه‌رخی جینۆسایده‌كانی دنیا له‌ دژی باشووری كوردستان ئه‌نجام دراو نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردو له‌ بری ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و ساڵًه‌دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی پێبه‌خشرا.پاش ڕوخاندنی حكومه‌تی رژێمی به‌عسی فاشیستی عیراق له‌ 9-4-2013 به‌ پێی یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 2005 دادگای باڵای تاوانكاری عیراقی پێكهات بۆ دادگایكردنی ئه‌و تاوانكارانه‌ی كه‌ له‌ نێوان 17-7-1968 تاوه‌كو 2003 تاوانیان له‌ دژی گه‌لانی عیراقی ئه‌نجامداوه‌. ئه‌وانیش تاوانه‌كانی: (جینۆساید مادده‌ی ١١- تاوانه‌كانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی مادده‌ی ١٢- تاوانه‌كانی جه‌نگ مادده‌ی ١٣- پێشێلكاری یاسا عێراقیه‌كان مادده‌ی ١٤).كه‌یسی ئه‌نفال یه‌كێك بوو له‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ له‌دادگا به‌ جینۆساید ناسێنرا. ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی، كه‌ یه‌كه‌م دادبینی له‌ دادگای باڵای تاوانكاری عیراق، له‌ ڕۆژی 21-8-2016 بوو، پاش  شه‌ست و یه‌ك دانیشتن، دادگا له‌ 24-6-2007، كه‌یسه‌كه‌ی به‌ جینۆساید ناساند. له‌گه‌ڵ ناساندنی كه‌یسه‌كه‌ به‌ جینۆسایدو سزادانی چه‌ندین تاوانكاری سه‌رانی ڕژێمی پێشوو، بڕیاری ده‌ستگیركردنی 423 تۆمه‌تبار ده‌رچوو.

سه‌رچاوه‌كان:كۆنگره‌ی به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالی كوردان
PUKmedia‌

6 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/04/2019