هەواڵ ‌
ڕێبەری کۆریای باکور ئامادەیە کۆبونەوەی سێهەم لەگەڵ سەرۆک ترامپ ئەنجام بدات

 

ڕێبەری کۆریای باکوور کیم جۆن ئان دەڵێت هەتا کۆتایی ئەم ساڵ دەدات بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوەی بڕیارێکی بوێرانە بدات لەسەر وتووێژی ناوکی و هۆشداری دەرەنجامێکی زۆر نەخوازراو و مەترسیدار دەدات ئەگەر واشنتن ڕێگای خۆی نەگۆڕێت.
لە میانەی وتەکانیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی کە هیچ دەسەڵاتێکی نەییە بەرامبەر بڕیارەکانی کیم، سەرۆکی کۆریای باکوور گوتیشی ئەو ئامادەیە بۆ وتووێژێکی تر لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ. بەڵام تەنها لە کاتێکدا کە ئەمەریکا ڕەفتارەکانی بگۆڕێت.لەم هەفتەیە سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند ئەو تاوتوێی کۆبونەوەیەکی تر دەکات لەگەڵ کیم، بەڵام سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەمەریکا سزکان سووک ناکات هەتا ئەو کاتەی کۆریاری باکوور دەستبەرداری چەکی ناوکی نەبێت.وتووێژەکان لە مانگی دووەوە ڕاوەستاوەن لەو کاتەوەی کە ترامپ وکیم لە هانویی کۆتاییان بە کۆبونەوەکەیان هێنا بەبێ هیچ ڕێککەوتنێک. لە کاتەوە کاربەدەستانی کۆریای باکوور هەڕەشەی کشانەوە لە وتووێژەکان و دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ناوکی و موشەکەکانیان دەکەن.


VOA

8 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/04/2019