هەواڵ ‌
عێراق و سعودیە پەرە بە پەیوەندی نێوانیان دەدەن

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٣/١٤ لە کۆشکی سەلام چاوی کەوت بە وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنانی عەرەبستانی سعودی ماجد قەسەبی و شاندی یاوری.لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعودی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان کرد، ھاوکات تیشکی خستە سەر ھەوڵەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی سیستەمێکی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، جەختیشی کردەوەکە ھۆکارێکیش دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکەدا بەگشتی.
لەلای خۆیەوە وەزیری سعودی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ئابوری و کار ئاسانکردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وئابووری لە ڕێگای کاراکردن وەگەڕخستنی خاڵە سنورییەکان بۆ بەھێزکردنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردو ووڵاتدا.شایانی باسە ھەر یەک لە وەزیری بازرگانی عێراق محەمەد ھاشم عانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت ئامادەی دیدارەکە بوون .


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

25 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/03/2019