هەواڵ ‌
ڤەنزوێلا ٣ رۆژ مۆڵەت دەداتە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا وڵات جێبهێڵن

 

گرژی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرەدەستێنێت. لە پێشهاتێکی نوێدا ڤەنزوێلا فەرمانی دەرکرد لە ماوەی 72 کاتژمێردا دەبێت دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا وڵاتەکە بەجێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەو وڵاتە نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی " تێکدانی " ئەلیکترۆنی کە بۆتە هۆی پچڕانی کارەبا لە ڤەنزوێلادا.
وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا خۆرخی ئاریازا گوتی "پێویستە لەسەر دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە ماوەی سێ ڕۆژدا وڵاتەکە بەجێبهێڵن". هاوکات حکومەتی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بوونی ئەو خەڵکانە لەسەر خاکی ڤەنزوێلا مەترسییە بۆ سەر پارێزراوی و یەکگرتوویی و سەقامگیری وڵاتەکە."وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند هەموو کارمەندەکانی لە ڤەنزوێلا دەکشێنێتەوە و ئاماژەشی بەوەدا بوونی ئەوان بۆتە هۆی دروستکردنی کۆتوبەندێک لەسەر سیاسەتی ئەمەریکا.


Reuters

8 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/03/2019