هەواڵ ‌
ئیبراهیم کاڵن ڕەخنە لە نەتەنیاهو دەگرێت

 

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕەخنەی لەسەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو  گرت و بە ڕەگەزپەرست ناوزەدی کرد.
هۆکاری ئەو ڕەخنانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نەتانیاهو گوتبووی ئیسرائیل تەنیا وڵاتی گەلی جووە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کالن لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"نەتەنیاهو دەڵێت ئیسرائیل وڵاتێکی نەتەوەیـیە نەک بۆ هەموو هاوڵاتیانی بەڵکو تەنیا بۆ گەلی جوو. بە توندی ئەم ڕەگەزپەرستی و جیاوازیکردنە ئاشکرایە سەرزەنشت دەکەم. 1.6 ملیۆن عەرەب/موسڵمان لە ئیسرائیل دەژین. ئایە حکومەتە ڕۆژئاوایـیەکان کاردانەوەیان دەبێت یان جارێکی دیکە لە ژێر فشار بەبێ دەنگی دەمێننەوە."

VOA

5 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/03/2019