هەواڵ ‌
ئەمریکا هێزی پشتیوانی لەسەر سنوری عێراق-سوریا بڵاوە پێدەکات

ئەمریکا هێزی پشتیوانی زیاتر لە پارێزگای ئەنبار بڵاوە پێدەکات. بەرپرسێکی خۆجێی و سەرچاوەیەکی سەربازی رایانگەیاند کە ھێزێکی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە ناوچەی تەنەف رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار نزیک سنوری عێراق لەگەڵ سوریا. بە گوتەی ئەو دوو سەرچاوەیە، ئەو ھێزە پشتیوانییەی ئەمریکا، پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد-وە رەوانەی ناوچەی تەنەف رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار سنوری عێراق لەگەڵ سوریا کرابوو.
بەرپرسێکی خۆجێی ئەنبار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی "ھێزە پشتیوانییەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری ھەمەر و تۆپخانە و چەکی قورس پێکھاتووە و لەئێستادا لە ناوچەی تەنەف ٤٩٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار جێگیرکراوە".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا بە ئامانجی پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سوریا، ئەو ھێزە پشتیوانیەی ئەمریکا رەوانەی ناوچەی تەنەف کرابوون، بە تایبەتیش کە لە ئێستادا ئۆپەراسیۆن بۆسەر دوایین پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دیوی سوریا بەڕێوەدەچێت. ھاوکات ئەفسەرێکی سوپای عێراق ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کە ئەو پشتیوانییە سەربازییەی ئەمریکا پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رەوانەکرابوو.  

AA 


121 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/02/2019