هەواڵ ‌
لە ٢٧-٢٨ ی شوبات لوتکەی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور بەڕێوە دەچیت
ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکور ئاسایی بکاتەوە.
لەم چورجێوەیەدا سەرۆكی ئەمریكا داناڵد ترەمپ ڕایگەیاند كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور كیم جۆنگ ئون لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام دەبێت. ترەمپ ڕونیشیكردەوە كۆبوونەوەی بەرپرسانی هەردوو وڵات زۆر بنیادنەر بووە. 
سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە دەڵێت "كۆبوونەوەكان زۆر باش بوون و دوای ئەوەی نوێنەرەكانم ڕێكەوتوون لەسەر كاتی لوتكەی دووەم، كۆریای باكوریان جێهێشت. لوتكەی دووەم لە ڕێكەوتی 27-28 ی شوبات لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام بەڕێوەدەچێت".
هەروەها ترەمپ دەڵێت "بەپەلەم بۆ ئەوەی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك كیم ئەنجلمبدەم و پرسی ئاشتی بەرەو پێشەوە بەرم".
 
VOA

9 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/02/2019