وتار ‌
سیناتۆر گراهام و پەیوەندی ئەمرپكا-پەكەكە
*مەحمود ئۆڤور

هەر لە سەرەتاوە سیاسەتی ئەریكا لە سوریا لەناو قەیراندا بوو و هەر هەنگاوێكی دەیهاویشت كەمێك زیاتر ناوچەكەی ئاڵۆز دەكرد كە دەرچوون لێی ئاستەم بوو. ئێستا دەرچوونی لە سوریاش لەسەر حساباتێكی هاوشێوەیە. ئەمەش تەنها بەبینینی سیاسەتمەدارانی ئەمریكاش بەدیانكرد. بەڵكو زۆر لەمەوپیش ئەوەیان بەدیكرد. یەكێك لەو ناوانە كە لەگرنگترینیانە سیناتۆر لێندسێی گراهام- ە. 
گراهام دوو ڕۆژ لەمەوبەر هاتە توركیا، لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان، وەزیری بەرگری خولوسی ئەكار و وەزیری دەرەوەی مەولود چاوشئۆغڵو و چەند بەرپرسێكی دیكە كۆبووەوە. 
تەنانەت لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان چووە كۆنسێرتی هونەرمەند فازڵ سای. ئەم جۆرە دیدارانە لەڕوانگەی پەیوەندی نێوان توركیا-ئەمریكا زۆر جێ بایەخە. گرنگە چونكە گراهام لە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریكادا كاراكتەرێكی گرنگی سیاسییە.
گراهامی كۆماری كەسێكی ئەوەندە نزیكە لە ترەمپ كە یاری گۆڵفی لەگەڵ دەكات. لە ساڵی نوێدا پۆستێكی زۆر كاریگەرتری وەرگرت، بوو بە سەرۆكی كۆمیتەی دادی كۆنگرێس. كاتێك بیر لەو دەیان سكاڵایەی دژی ترەمپ بكەیەوە و بۆ ئەوەی ترەمپ هەڵاوگێڕ بكات، زۆر زیاتر بایەخی گراهام دەردەكەوێت.
لەهەمانكاتدا گراهام لە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریكا پردێكە بۆ ململانێكانی ترەمپ و بیرۆكراسییەكان. ئێستا ڕۆڵێكی هاوشێوەی ئەوەی لە پەیوەندی نێوان توركیا-ئەمریكا لە ئەستۆ گرتووە. لەڕاستیدا ئەمە تازە نییە. هەر لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریاوە بەشداری ئەو كێشەیەی كردووە و ئەو دەرچانەی دیاریكردووە كە حكومەتی ئەمریكا تێیدا گیریخواردبوو. ئەو دەرچانە لە نوسینی ستونەكەی 24 ی تشرینی دووەمی 2015 دا باسمكردووە: سەبارەت بە پرسی سوریا لە كۆنگرێسی ئەمریكا گراهام، وەزیری بەرگری ئاشتن كارتەری بەر پرسیار دا، گرنگە ئەو دیمەنە بیربخەینەوە:
گراهام: "ڕوسیا لە دەرەوەی جەنگی ئێمەیە لە دژی داعش و ڕێگەمان نەداوە بەشداری لە شەڕەكەدا بكات، ئایا ئەمە دروستە؟"
وەزیر كارتەر: "قوربان ڕوسیا شەڕی داعش ناكات؟"
سیناتۆر گراهام بە سەرسوڕمانەوە ئەو شیكردنەوەیە دەكات:
"ئەمە بۆ ئەسەد، ڕوسەكان، ئێرانی و حزبوڵڵاكان ڕۆژێكی خۆشە.. تاكە شتێك بتوانم بیڵێم ئەوەیە، ڕۆژێكی زۆر خەمناكە بۆ ئەمریكا. عەرەبەكان و خەڵكی سوریا ئەمە قبوڵناكەن."
لەو قسەوباسانەدا گراهام پرسیاری پەیەدە لە كارتەر دەكات:
گراهام: ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن ئەوانە پەیوەستن بە پەكەكەوە یان لانیكەم پەیوەندی گرنگیان بەیەكەوە هەیە. ئەمە ڕاستە؟"
كارتەر: "بەڵێ" 
ئەمجارەیان كە گراهام دەڵێت پەكەكە بۆ توركیا ڕێكخراوێكی تیرۆرستییە، ئەو وەڵامەی كارتەر هیچ مایەی سەرسوڕمان نەبوو:
كارتەر: "پەكەكە تەنها بۆ توركیا نا بەڵكو لە ڕوانگەی ئەمریكا- شەوە ڕێكخراوێكی تیرۆرستییە."
وەك دەیبینن ئەمریكا پەكەكەی كە بە "ڕێكخراوی تیرۆرستی" ڕاگەیاندبوو بە ئەنقەست پەكەكەی چەكدار دەكرد. گراهام ئەو ڕاستیەی لەبەردەم كۆنگرێس ئاشكراكرد، لە دوا گەشتی بۆ توركیا بەردەوامبوو لەو هەڵوێستە پێداگرەی. بە پێداگرییەوە لە سەردەمی ئۆبامادا گوتی سیاسەتی ئەمریكا هەڵەبووە و جەختی لەسەر ئەم دێڕانە كردەوە:
"كاتێك بە پلانی چەكداركردنی پەیەدە-یەپەگەم زانی زۆر باش دەمزانی ئەمە بۆ توركیا بە چ مانایەك دێت. یەپەگە باڵە سیاسییەكەی لەگەڵ پەكەكە پەیوەندیدارە. بەڵگەكان زۆر ڕون و ئاشكران. لە سوریا كێشەی (یەپەگە/پەكەكە) مان بۆ توركیا دروستكردووە و دەبێت چارەسەری بكەین. بە سەرۆكم گوت ئەگەر پاشەكشە بكەین و بە ڕێكوپێكی كارەكە نەكەین كابوسێك بۆ توركیا دروست دەكەین. ئۆباما یەپەگەی پڕچەك كردووە و كابوسێكی بۆ توركیا دروستكردووە."
ئەم دیمەنە بۆ ئێمە لەم ماوەیەی ڕابوردودا ئەوە نیشان دەدات توركیا دبلۆماسی زۆر جیاواز پەیڕەو دەكات. لەمەولا ئەمریكا لە سیاسەتی ناوخۆیدا پارەیەكی زۆری بۆ بەهێزكردنی لۆبی دژە توركیا خەرجكردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە توركیا تەنها سیاسەت لە ڕێگەی كۆشكی سپی و پنتاگۆنەوە ناكات، بەڵكو ئێستا توركیایەكی نوێ هەیە كە لە ڕێگەی سیاسەتی ناوخۆی ئەمریكاوە پەیوەندی دروستكردووە.

533 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/01/2019