وتار ‌
ناوچەی ئارام
*حەسەن بەسڕی یاڵچن - ستوننوس لە ڕۆژنامەی سەباحی توركی

ماوەیەكی زۆرە دەمەوێت بڵێم ئەگەر جار جارە پەیوەندییەكانی توركیا-ئەمریكا گرژی بەخۆوەبینی با كەس توشی سەرسوڕمان نەكات. چونكە ئەمریكا بۆ خۆی لە قەیرانێكی گەورەدایە. لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی پەیوەندی لەگەڵ دروستكردون ڕودانی لەو جۆرە گرژیانە شتێكی نامۆ نییە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە پڕۆسەكە بەرەو كوێ دەڕوات. پێویستە بگوترێت لەم ماوەیەی ڕابوردودا بەرەو باشی ڕۆیشتووە. بە تایبەتی ئەو بڕیارە بنچینەییەی كە لەنێوان ترەمپ و ئەردۆغاندا دراوە گرنگە. هەم ئەم ڕێكەوتنە و ئەو پەرەسەندنە بۆ گەورەترین كێشەی ئەمنیمان گرنگ و هەستیارە و هەمیش ئەگەر گرژییەك هەبێت لە پەیوەندییەكاندا زەمینەی كاركردنی بۆ دەڕەخسێنێت. 
پڕۆسەكە خۆی كێشەی دەبێت. ئاسان نییە. ئەگەر ئەمریكا بڕیاری كۆتاییهێنان بە پەیەدە- شی دابێت و دڵنیاش بێت لە بڕیارەكەی، ئەم جۆرە كیشانە ڕودەدەن. بەڵام پێویستە ئەوە بهێنینە بەرچاوی خۆمان ئەم نەهامەتیانە جارێكی دیكە ڕونادەنەوە. ماوەی دوو ساڵە توركیا ئەو سیستەمی مانۆڕەی بەگەڕیخستووە ئەنجامی داوە بەدەستەوە. لە یەك كاتدا هەنگاوی وەهای ناوە كە ڕوسیا و ئەمریكا سازشبكەن. ئەوەی تا ئێستا كراوە باشترینە. پێویستە بە شێوەیەكی سەقامگیر بەو ڕێگایەدا بڕۆی. بەبێ ئەوەی خۆت ڕادەستی زیهنیەتی كاردانەوەی هەستبزوێن بكەی و كاتێك تەركیزت خستەسەر قازانجەكان، توركیا سەركەوتوو دەبێت لەوەی دڵنیایی خۆی بەدەستدەهێنێت.  
وەك دەبینرێت ئەو تویتە هەڕەشە ئامێزانەی ترەمپ كە ڕۆژی یەكشەممە بڵاویكردەوە وایكرد سازانێكی نوێ بەدوای خۆیدا بهێنێت. بەم پێیە برەودانی پەیوەندیە ئابورییەكان و دروستكردنی ناوچەی ئارام لەسەر سنور دەهێنێتە ئاراوە. ئێرە خاڵێكی هەستیارە. ئەوەی گرنگە ناوچەی ئارام لەژێر كۆنتڕۆڵی كێدا دەبێت. ئەگەر توركیا ڕابسپێردرێت بەوەی ئەو ناوچە ئارامەی دروست دەكرێت لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمریكا و هاوپەیمانان بێت بێگومان قبوڵ نەدەكرا. بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆنتڕۆڵی ناوچەكە لە دەستی توركیا دەبێت، ئەمە دەرفەتێكە نابێت لەدەستبچێت. بێگومان ئەمە باشترین پەسەندی توركیا نییە. لەپێشینەترین ستراتیج بۆ توركیا لەناوبردنی یەپەگەیە. بەڵام لە ڕۆژێكدا هەموو ئارەزوەكانت بەدینایەت. هەنگاو بە هەنگاو چوونە پێشەوەی سوودی هەیە. ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر بۆ هەنگاونانی توركیا بە ئاڕاستەی خۆرهەڵاتی فورات زۆر گرنگ بوو. بە دروستكردنی توركیا گرنگترین ڕێگەی زەمینی لە خۆرئاواوە بۆ خۆرهەڵاتی سوریا كۆنتڕۆڵ دەكات. كۆنترۆڵكردنی ڕێگەی زەمینی M4 واتە كۆنتڕۆڵكردنی هەموو باكوری سوریا. دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە لەناوبردنی پەیەدە ئاسانتر دەبێت. لەناو ئەو هەموو ئاڵۆزیەدا هیچ لایەك بەیەك هەڵمەت هەموو داواكانی بەدینایەت. گرنگ ئەوەیە بەبێ ئەوەی تەركیز لەسەر پەیەدە لابچێت ئارامی و پێداگری هەبێت. 
ئێستا كەسانێك هەن دەیانەوێت سەركۆنەی بۆچوونی ناوچەی ئارام بكەن. یەكسەر نمونەی باكوری عێراق دەهێننەوە. هەرچەندە ئەوەی سەرئێشەی بۆ دروستكردین ئەوەبوو كۆنتڕۆڵی ناوچەی ئارام لە باكوری عێراق بەدەست ئێمەوە نەبوو. دوای ئەوەی لە سوریا كۆنتڕۆڵەكەی بەدەست ئێمەوەیە، بەراوردكردنی نمونەیەكی زۆر هەڵە، بێ مانا و خراپە. بەڵام ئەوانەی ئەم نمونانەوە دەهێننەوە بە دوای پارستنی توركیاوە نین و بە دوای پاراستنی ئەسەد- ەوەن. نیگەرانن بەوەی ئەمریكا توركیا وەك بژاردەیەكی سەر مێزەكەی هەژمار دەكات. دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە تێكبچێت. توركیا ناچاری ڕوسیا بێت و دان بە ئەسەد دا بنێت. لەخوا بەزیادبێت ئەنقەرە بێ دەنگ و چاونەترسە و بەردەوامە لەسەر جێبەجێكردنی پلانەكەی. ئەم جۆرە كەسانە هەتا دێت دەبنە پەراوێز. توركیا نە مەجبوری ئەمریكا و نە مەجبوری ڕوسیایە. بە قۆڵ و بازوی خۆی و لە ڕێگەی دانوستانەوە ئەگەر پێویست بكات بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسایشی خۆی بۆ خۆی دەستبەردەكات.    
 

511 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/01/2019