وتار ‌
لە دەوڵەتێكی ئاوا نایابدا پێویست بە سەرۆكێكی متمانەپێنەكراوی نایاب هەیە...
*مەهمەت باڕلاس

گوایە پێناسەی پیاوێك دەكات...
بە گوتنی "پیاوێكی باڵابەرز و كورت، قەڵەو و لاواز، ئەسمەر و قژ زەرد" كەسی بەرامبەر ناڕەزایی دەربڕیوە. گوتویەتی "دەڵێی هەم بەرز، هەم كورت، هەم قەڵەو و هەم لاواز". كابرای پێناسەكەر پێكەنیوە و گوتویەتی "ئێ خۆ گوتومە شێتە". 
چۆن باستان دەكرد؟
ئەگەر بتانەوێت پێناسەی سەرۆكی ئەمریكا داناڵد ترەمپ بكەن، چۆنی باستان دەكرد.
- هەر ڕۆژە و بەجۆرێكە... ڕۆژێك عەشقی خۆی بەرامبەر توركیا بەیان دەكات، ڕۆژی دواتر هەڕەشە لە توركیا دەكات...
بە دیوارێكەوە دەیگرێت، پێكهاتەی دەوڵەتی وڵاتەكەی دادەخات..
ئەو ڕاوێژكارانەی لەگەڵی نایەتەوە دووردەخاتەوە و ڕۆژی دواتر ئەو ڕاوێژكارەی دووری خستۆتەوە و بە هاوبۆچوونی خۆی دادەنێت. 
ئەوەی دەیڵێت لەگەڵ لێدوانی ڕۆژی دواتری یەكناگرێتەوە.
ئاخۆ خائینە؟
گوتنی "شێت" بە سەرۆكی دەوڵەتی نایابی وەك ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زۆر دروست نییە. بەڵام FBI ئەم وڵاتە بەم سەرۆكە بڵێت "خائین" هەوڵدەدات شێت بدۆزێتەوە؟ یانیش بەلای هەندێكەوە "نەژادپەرست"، بەلای هەندێكی دیكەیشەوە ئەم كابرایە ئالودەی سێكس نییە؟   
سەرەتا خۆشحاڵبووین
لە توركیادا دوای هاتنی ئۆباما ئامادەبوین باوەشی خۆشەویستانە بۆ ترەمپ بكەینەوە. لەمەولا سەرۆكی ئەمریكا پیلانگێڕی ڕێكخراوەیی بۆ وڵاتانی هاوپەیمان ناگێڕێت، هانی ڕودانی كودەتای سەربازی نادات. 
دواجار سەرۆكێك بۆ ئەمریكا هات كە مەرامی خراپی نییە و كەسێكە لە دەرەوەی دەوڵەتی قوڵەوەیە... بە تایبەت دوای ئەوەی سیخوڕ قەشە بڕۆنسن ڕەوانەی ئەمریكا كرایەوە، ئەو كابرایە نزیك بوو لەوەی عاشقی توركیا بێت.
دواجار هەڵگەڕایەوە
بەڵام ترەمپی شەیدای تویت لە كۆتاییدا لەڕِێگە لایدا. كاتێك بیرمان لەوە دەكردەوە كە ڕاوێژكارەكەی بۆڵتن ناماقوڵی كردووە، لە ناكاو ترەمپ لە بۆڵتن خراپتر زیادەڕەویی كرد و لە تویتەكەیدا شتێكی وەهای نوسی "ئەگەر توركەكان كوردانی سوریا بكوژن، توركیا لەڕوی ئابوریەوە دوچاری داڕمان دەكەین."
دیوار بۆ ئەو كابرایە پێویستە
دەڵێن ئاخۆ لەمەولا چی دەبێت؟
بەڵام شتێك هەیە دڵنیایە...
نە هاوپەیمانی لەو شێوەیە دەبێت، نە دەوڵەتێك كابرایەكی وەها كە دیارنییە چی دەكات سەرۆكی بێت دەبێتە دەوڵەتی نایاب... لە ڕاستیدا دیوار بۆ ئەو كابرایە پێویستە... لەو چوار دیوارەدا ناوكێك دروستبكرێت و ئەو كابرایەی بخرێتەناو، یەكێك دەبێت لە دروستترین كارەكان. 
 

530 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/01/2019