وتار ‌
چارەسەركردنی پرسی یەپەگە بەبێ خوێن
*مەتین مونیر

هەوڵی حكومەتی ئاكەپە بۆ ڕوخانی ڕژێمی عەلەوی ئەسەد، لە دامەزراندنی كۆماری توركیاوە هەتا ئێستا بێ هودەترین و گرانترین كار و پڕۆژەی سیاسەتی دەرەوە بووە.
ئەم پڕۆژەیە پشتی بەو گریمانەیە بەستبوو كە ڕوخانی ئەسەد ئاسانە.
ئەو گریمانەیە پشتی بەوە بەستبوو كەكۆمەڵگەی عەلەوی سەربە ئەسەدە و لەكۆی 20 ملیۆنی سوریا لەسەدا 13 ی عەلەویە، سوننەكانیش لەسەدا 74 ی دانیشتوانی سوریا پێكدەهێنن. 
بە پاڵێكی كەمی توركیا شوێنی زۆرینە و كەمینە دەگۆڕێت، ئەنقەرە ڕژێمێك لە دیمەشق قەرزدار بەخۆی دادەمەزراند.
توانای ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە لەسەر ڕوی كاغەز ئاسان دەبینرا. بەڵام ئەوەی لەسەر ڕوی كاغەزە بەمەرجی ئەوەی حەقیقەتەكانی دیكە لەبەرچاونەگری بەمشێوەیەیە:
گرنگترین شت لەو حەقیقەتانەش، سوریا لەناو وڵاتانی عەرەبیدا بوو كە هەموویان لایەنگری ئەمریكان، ڕوسیا و ئێران تاكە دۆستی بوون. ئەم دوو دەوڵەتە نیەتی ئەوەیان نەبوو سوریا بكەوێتە ناو باوەشی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.  
سەرئەنجام دەستپێكی شەڕ و ئەوەی ئەو ئەنجامەی دیاریدەكرد ئەو نیەتە دیاریكراوە بوو.
مۆسكۆ و تاران هێزی زۆری سەربازیان بۆ سوریا نارد و هێواش هێواش ئەوانەی لەدژی ئەسەد دەجەنگان لەناویانبرد.
واشنتن دژی ئەو پێشهاتە نەوەستایەوە، چونكە لەوێ بەرژەوەندییەكی ئەوتۆی نەبوو و سوریا خۆی سەكۆی ڕوسیا بوو.
ئەمریكیەكان لە پشتی پەردەوە توركیا و هاوپەیمانەكانی ململانێ ئەسەدیان دەكرد، واتە سعودیە و شانشینەكانی كەنداو، هاوكاری ئۆپۆزسیۆنیان كرد بەڵام ڕاستەوخۆ بەشداریان لە پێكدادانەكەدا نەكرد.
هەتاوەكو داعش سەریهەڵدا و دەستی بە سەر پەڕاندن كرد. كاتێك داعش كەمینەی مەسیحیەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی بە ئامانج گرت، واشنتن لەدژی ئەو سوپا تیرۆرستەدا هاوپەیمانییەكی گەورەی پێكهێنا. 
بەهۆی ئەوەی متمانەی بە ئەردۆغان نەبوو لە جەنگی دژی داعش، بە دەستێكی پێچەوانە پاڵی بە توركیاوە نا و بەهۆی بۆشایی دەسەڵاتەوە كوردەكانی سوریا كە ئیدارەیەكی سەربەخۆیان پێكهێنا، كوردەكانی هێنایە ژێر ڕكێفی خۆیەوە. 
لە مانگی ئادار كە دەبێتە تێپەڕینی هەشت ساڵ بەسەر جەنگی سوریادا كە بە ملیاران دۆلار خەرجی لەسەر توركیا كەوت جگەلە هەژماری زیان شتێكی دیكە نییە.
- ئەسەد نەڕوخا.
- وێڕای ئەوەی داعش تێكشكاوە بەڵام مانەوەی درێژەی هەیە.
- لە باشوری توركیا ناوچەیەكی زۆر لەژێر حوكمی یەپەگەی بریكاری پەكەكەیە.
- توركیا بەردەوامە لەوەی خەرجی نزیكەی 4 ملیۆن سوری لە وڵاتەكەیدا بكێشێت.
ئەم پێكهاتە ژەهراویە بە بڕیاری ترەمپ بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ڕەوشێكی خراپتری بەخۆوەبینیوە.
لەبری ئەوەی ئەردۆغان بڵێ "كەواتە منیش دەچم" بۆ ئەوەی بۆشایی هێزەكانی ئەمریكا پڕبكەمەوە، داوای ئەوەی كردووە كە بوونی داعش لە قوڵایی سوریا لەناوبەرێت.
كاتێك ئەوانە دەكات یەپەگە- ش لەناودەبات.
ئەمریكا كە لەسەرەتاوە ئەو پڕۆژەیەی پەسەندكرد، ڕاستر ئەوەیە سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ كە چەند تەختەیەكی نوقسانە، بەهۆی فشاری ڕاوێژكارەكانییەوە بۆچوونی گۆڕی. بۆچوونی نوێی چییە دیارنییە بەڵام ئەگەری هەیە بۆ ئەوەی ئەردۆغان لە پەلاماردانی كوردەكان پەشیمان بكاتەوە، مانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە سوریا درێژەی هەبێت.
هەرچی ئەردۆغانە، ئەمریكا بڕوات یان بمێنێتەوە، سورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بڵێت دەچمە ناوچە كوردیەكانی سوریا و درێژكراوەی پەكەكە كە یەپەگەیە لەناودەبەم.
ئایا ئەمە ڕوانبێژییەكی سیاسەتی ناوخۆیە یان نیەتێكی ڕاستەقینەیە، زانینی ئاستەمە.
بۆ ئەوەی ئەردۆغان ئەو ئەنجامەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، ڕێگایەكی بێ خوێن هەیە: پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی لەگەڵ سوریا نوێ بكاتەوە و ئەسەد وەك پێشو فەرمانڕەوایی لە ناوچەی كوردی بەدەستبهێنێت.
ئەوە بیربێتەوە زەرەر لە هەر شوێنێك بگەڕێتەوە قازانجە.

232 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/01/2019