هەواڵ ‌
لە چوار پەلاماری چەکدارانی تاڵیباندا ٣٢ پۆلیسی ئەفغانی دەکوژرێن
بزوتەوەی تاڵیبان لە چوار ناوچەی جیاوازی ئەفغانستان پەلاماری خوێناوی ئەنجامدا. بەهۆی پەلامارەكانەوە 32 كەس لە هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان كوژران. ئەو پۆلیسانەی كراونەتە ئامانج سەربە میلیشیاكانی پشتیوانیكەری حكومەتی كابوڵ- ن. 
17 ساڵە جەنگی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە و لەم ماوەیەدا بزوتنەوەی تاڵیبان پەلامارەكانی زیاتركردووە، لە هەمانكاتدا ئۆپەراسیۆنی حكومەتی كابوڵ و وڵاتانی هاوپەیمان لە دژی بنكە و حەشارگەكانی بزوتنەوەكە درێژەی هەیە. 
هەرچەندە پێكدادانەكان نەوەستاوە بەڵام هەوڵەكانی ئاشتیش درێژەی هەیە. نوێنەری تایبەتی ئەمریكا لە ئەفغانستان زاڵمای خەلیلزاد بە بەشداری نوێنەری تاڵیبان لەم هەفتەیەدا سێ جار كۆبوونەوەی ئەنجامداوە. 
ئەم چوار پەلامارەی تاڵیبان لە باكوری ئەو وڵاتە و لە شارەكانی كوندز، باگلان، تەخار لەگەڵ شاری تەخار لە خۆرئاوا ڕویانداوە. وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵڵا موجاهید بەرپرسیارێتی خۆیانی لە ئەنجامدانی پەلامارەكان ڕاگەیاند و ئاماژەیدا ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنیەكان كوژراون و دەستیان بەسەر چەك و پێداویستی سەربازیشدا گرتووە. 

VOA Türkçe

9 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/01/2019