هەواڵ ‌
زەریف: هیچ یاسایەكی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری لە بەرنامەی فەزایی ئێران نییە
حكومەتی ئێران دەیەوێت كار لەسەر بەرنامەی برەودان بە زانستی بۆشایی ئاسمان بكات بەڵام ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دژی ئەو هەوڵە دەوەستێتەوە. 
سەبارەت بەو پرسە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند هیچ یاسایەكی نێودەوڵەتی نییە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرنامەی فەزایی ئێران بكات. 
لەلایەكی دیكەوە زەریف دەربارەی پڕۆگرامە ناوكییەكەی وڵاتەكەی ڕونیكردەوە كە لە دانوستانەكانی 2015 تاران بژاردەی چوونە دەرەوەی لە دانوستانەكان هەبوو بەڵام جگە لەوە بژاردەی دیكەشیان هەبووە.
جێی ئاماژەیە لەماوەی ڕابوردودا ئیدارەی واشنتن بەهۆی تاقیكردنەوەی موشەك بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن ئێرانەوە هۆشداریدابوو و ئەوەی خستبووەڕوو كە ئەم جۆرە تاقیكردنەوانە پێچەوانەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایی نێودەوڵەتییە و جەختكرابووەوە كە موشەكەكان هەمان تەكنەلۆجیای موشەكی بالستیكیان تێدا بەكارهێنراوە.

VOA Türkçe

30 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/01/2019