هەواڵ ‌
ئابوری جیهان داکشان بەخۆوە دەبینێت
سەرەڕای پێشكەوتنی ئابوری و دارایی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و كەمبوونەوەی هەژاری خێزانەكان بەڵام ئابوری جیهان بە شێوەیەكی گشتی دوچاری سستبوون دەبێت. لەمبارەیەوە بانكی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە گەشەسەندنی ئابوری جیهان خستەڕوو. بە گوێرەی زانیارییەكانی ناو ڕاپۆرتەكە پێشبینی دەكرێت گوڕی گەشەسەندنی ئابوری جیهان داكشان بەخۆوەببینێت. 
هاوكات باسیش لە ئابوری ئەمریكا بەپێی سیاسەتەكانی ترەمپ دەكات و بە نەرێنی لێی دەڕوانێت. 
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی 2019 ی بانكی جیهانی، پێشبینی ئابوری جیهان لە سەدا 2,9 دەبێت. لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا باس لە ئابوری ئەمریكا كراوە و ئەوە خراوەتەڕوو هەمواری یاسای زیادكردنی باج لەلایەن ترەمپەوە قازانجەكەی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەبێت. ئابوری ئەمریكا كە لە 2018 دا لەسەدا 2,9 گەشەیكردووە لە 2020 بۆ لەسەدا 1,7 كەمدەكات.  
هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاستەنگی زۆری بۆ دێتە پێشەوە.

Deutsche Welle Türkçe
 

40 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/01/2019