وتار ‌
ساڵی 2019 ئەگەر نەشمانكوژێت گرفتارمان دەكات
*موراد مورادئۆغڵو

ساڵی نوێ لەگەڵ ئومێدی نوێ دەتوانێت ڕێگە چارەی نوێ بهێنێت.
بەڵام ئارامبن و چاوەڕێی تێپەڕبوونی بكەن. بە گوتەی "ئابوری بەرەو باشی دەڕوات" پارەكەتان تەخشان و پەخشان نەكەن. 
لە كۆتایی ساڵی پێشودا ئەمانەم نوسی؛ ئەگەر بڵێن پێویستە چی بكرێت، 2018 ساڵی قازانجكردنی پارە نییە و ساڵی پاراستنی ئەو پارەیەیە كە هەتانە! ئەگەر دەتانەوێت با فاڵ بگرینەوە... سوود دانابەزێت. دۆلار نایەتەخوارەوە. دوای ماوەیەك توشی ڕاچڵەكینمان دەكات. ئەمساڵ بۆڕسە بێ تامی دەكات. بیناسازی نیگەرانمان دەكات. توركیا بەدوای ساڵی 2017 دا دەگەڕێت!"
ئەستێرەناس نیم! دەتوانم ئاماژەكان بخوێنمەوە. دەڵێم ئەگەر هەر هەواڵێك هات و بەناوی "مژدە" ەوە بوو بڕوامەكەن .
لە سێ مانگی سەرەتای ساڵدا كاتی هەڵبژاردنە... لابردنی ئەو نرخانەی زیادكراون، ئەو لێبوردن و ئاشتیانەی هەیە... هەنگاوێكن مرۆڤ ئاسوودە دەكەن. ئێ باشە هەموو شتێك كە دەدرێت لەبەرامبەر شتێكدایە!
هەتاوەكو كۆتاییهاتنی هەڵبژاردن هیچ شتێك بۆ باشكردنەوەی ئابوری ئەنجامنادرێت. هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی سیاسەتی پارەوە، سوود و بەهای دراوی بیانی كەمبێت. پێكهاتەی بەكاربردنی ئێستا دەستی بۆ نابرێت. ئەم ڕەوشە كێشەكان خراپتر دەكات. 
لەگەڵ هاتنی سیستەمی سەرۆكایەتی چووینە ناو قەیرانێكەوە بە ساڵانێكی زۆر لێی دەرناچین. دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ڕونتر هەستی پێدەكرێت. دواتر بۆ ماوەی 4 ساڵ هەڵبژاردن لەئارادا نییە.
ساڵێكی سەخت چاوەڕێمان دەكات كە زۆر سەختە و ئێمە هەژار دەكات. هەرچەندە ئەگەر تا پلەیەك دراوی بیانی جێگیربووبێت، بەهۆی ئەوەی كەوتوینەتە ناو فاقەی سوود، زیانی زۆر و هەمیشەیی بەر ئابوری كەوت. ئەگەر دیمەنەكە بخەینە بەرچاومان ئەو قەرزە دەرەكیانەی پێویستە لە 2017 دا بیدەین 174 ملیار دۆلارە. ئەگەر بیگۆڕین بە سوودی بەرزیش و دانەوەی قەرزەكە دوابخەین، دەبێت بەشێكی ئەو قەرزانە هەر بدەینەوە. ئەم ڕەوشەش بچوكبوونەوەی ئابوری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.  
با نا هاوسەنگی هەناردە و هاوردەشی بخەینە سەر كە 35 ملیارە. كەواتە بوو 210 ملیار دۆلار... بەڕاست ئەو پارە زۆرە لەكوێ پەیدا دەكەن؟
ئەو پرسیارەی لە مێشكی مرۆڤدا دێت و دەچێت؛ ئایا لە دەرەوەی وڵات پارە دێت؟ ئەگەر قازانجی زۆر بەدیبكرێت دەكرێت بەشێك پارە بێت. هەر وەك گوتم "قازانجی زۆر" دەدرێت. بۆ ماوەیەكی كورت ئیدارەی ڕەوشەكە دەدرێت.
بەهۆی ئەوەی توركیا پێویستیەكی بێ ئەندازەی بە هاوكاری دارایی دەرەكی هەیە، ئەگەر ئابوریەكەمان باشیش بێت، پارە دەكەوێتە بەر مەترسی جیهانی. ئەگەر نیەتی هەبێت بۆ هاتنی پارە، كێشەكە ڕوخانی "سیستەمی یاسایی"ە !. نەمانی "دیموكراسی" یە. ئەگەر وڵاتێك بە ئارەزوو بەڕێوەببرێت و سیستەمی یاسایی بە ڕاست و ڕەوانی كارنەكات بۆچی وەبەرهێنانی تێدابكرێت، چۆن مافی وەبەرهێن دەپارێزی؟
زۆر باشە، لە جیهاندا پارە زۆر بوو بەڵام لەمەولا ئەو گوڵە سیس بوو. تەنانەت لە چین- یش وەبەرهێنانی سەرمایەی بیانی بە خێرایی كەم دەكات. ڕوسیا بەشێوەیەكی زۆر سەرمایەكەی لەدەستدەدات. وڵاتانی گەشەسەندوو بە تەواوی بەدوای پارەدا دەگەرێن. خۆشنەویستنی توركیا بۆتە مۆدێلێكی جیهانی، وێنەمان لە دەرەوە زۆر هاتۆتە خوارەوە. بەداخەوە كۆتایی ئەم ئەوینە پڕیەتی لە دڵشكان و فرمێسك.
لە ڕوانگەی سەرمایەوە ساڵی 2019 ئەگەر نەمانكوژێت ئەوە گرفتارمان دەكات. ئەم ڕەوشە لە 2020، 2021 و 2022 بەردەوام دەبێت. ئەو سێ مانگە هەتاوەكو هەڵبژاردن كە نزیكترین هەڵبژاردن لە 2023 دایە، بە بیرهاتنەوەتان جوانترین یادەوەریتان دەبێت.   


345 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/01/2019