وتار ‌
منبەجى بێ تورکیا
*حوسنو مەحەلى

هەموو شتێک لە تشرینى یەکەمى 2014 دا لە پێکدادانى نێوان داعش و یەپەگە لە کۆبانێ دەستیپێکرد. پێشمەرگە لە ڕێگەى ڕوها "ئورفا" وە چووە ناو کۆبانێ. 
لە کاتێکدا لە جیهاندا هێواش هێواش خاوەندارێتى بۆ پەیەدە/یەپەگە پەیدا دەبوو، ساڵح موسلیم هاتوچۆى ئەنقەرەى دەکرد. داودئۆغڵو پێى دەگوت "لە دژى ئەسەد ڕاپەرە ئەوەى پێویستتە بۆت دابین دەکەم" کاتێکیش ئەو گوتى "نەخێر" کارکردن لەگەڵیدا تێکچوو و پەیەدەش هاناى بۆ ئەمریکا هێنا. 
لە ناوەڕاستى 2016 دا پەیەدە/یەپەگە لە خۆرهەڵاتى فورات 22% ى سوریایان دەستبەسەرداگرت. بۆ ئەوەى نەبێتە عەیبە، ئەمریکا عەشیرەتە عەرەبەکانى کۆکردەوە و نزیکەى 20 هەزار کەسى لەگەڵ ئەوان کۆکردەوە و سوپایەکى بە ناوى هێزەکانى سوریاى دیموکرات دروستکرد.
90% ى نەوت، 45% ى گاز، سێ بەنداو کە ئاوى خواردنەوەى حەلەب و زۆرێک لە شارەکان، هەروەها 60-70% ى بەرهەمهێنانى پەمۆ، گەنم، جۆ، نیسک و پیاز لەو ناوچانەدا بەرهەم دەهات کە پەیەدە داگیریکرد. 
بەگوێرەى ئەوەى سوپاى ئەمریکا دەست بەکشانەوە دەکات، بەمزوانە سوپاى سوریا دەچێتە خۆرهەڵاتى فورات.
بە ڕێکەوتن یان بە شەڕ دەچێتە ئەو ناوچانە.
کارى لە پێشینە بۆ هەندێک لەو چەتانەى داعش دەبێت کە هێشتا لە ناوچەکەدا ماون. 
سوپاى عێراق و ئەوەى پێی دەڵێن حەشدى شەعبى کە میلیشیایەکى شیعیە و ژمارەیان لە 100 هەزار زیاترە لەسەر سنورى عێراق-سوریا چاوەڕێن. 
بە ڕەزامەندى ڕوسیا لە ئابى 2016 دا سوپاى تورکیا چووە جەرابلوس و سوپاى سوریاى ئازاد و 15 گروپى چەکدار هەتا عەفرین بڵاوبوونەوە.
واتە لە خۆرئاواى فورات.
لە خۆرهەڵات و خۆرئاواوە "عەشقى گەورە" ى هەموویان منبەجە.
سوپاى سوریا بەیانى هەینى 28 ى کانونى یەکەمى 2018 لە باکورى شارەکە جێگیربوون. 
ئێوارەیەک پێشوتر لە دواى دیدارى تورک-ڕوس، وەزیرى دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو گوتى "سەبارەت بە سوریا و پرسە هەرێمیەکان لەگەڵ ڕوسیا و ئێران بەردەوام دەبین لە کارى هاوبەش".
کارى هاوبەش لە منبەج و خۆرهەڵاتدا لەوانەیە دەستیپێکردبێت. 
لەسایەى ئەو کارە هاوبەشەوە لە شوباتى 2015 دا مەزارى شا سلێمان کە لە دەستى داعش ڕفێندرا، دەتواندرێت بگەڕێندرێتەوە شوێنى خۆى و بە دوورى 40 کیلۆمەتر لە خۆرهەلاتى منبەج لە ناوچەى کەرا کۆزاک دابنرێت!
واتە بۆ خۆرهەڵاتى فورات.
ئەگەر نیەتى باش بێت هەموو شتێک ئاسان دەبێت.
با بیبینین!
لەنێوان منبەج و جەرابلوس سوپاى تورکیا بە دوورى 38 کیلۆمەتر نیشتەجێیە. 
جەرابلوس مەملەکەتى منە بەڵام هەتاوەکو کۆبانێ و منبەج= یش بست بە بەستى شارەزام.
دەمویست هەموو شتێک نەک تەنها ئێرە بەڵکو خۆرهەڵاتى فورات و خۆرئاواکەى بۆ ئێوە بخەمەڕوو بەڵام ئاسان نییە. 
مادام ئاسان نییە با بابەتەکە بگۆڕین.
سکرتێرى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکا بۆڵتن لەم هەفتەیەدا سەردانى تورکیا دەکات و دواتر سەردانى ’پایتەختى ئایینى یەهودیەکانى جیهان ‘ قودس دەکات. 
ئەگەر سەیرى میدیاى عەرەبى بکەین بۆڵتن دەیەوێت تورکیا و ئیسرائیل ئاشتبکاتەوە. سەبارەت بەم بابەتە زانیارى زۆر هەیە. 
ئەگەر کارەکان باش بڕوات، ترەمپ کە ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردن دەکات و دەیەوێت دیاریەکى گەورە بداتە نەتانیاهو:
لەبەرامبەر داخستنى دۆسیەى خاشقچى، ترەمپ لە هەمان ڕۆژدا دەیەوێت شازادەى جێنشین محەمەد و نەتانیاهو کە سەردانى واشنتن دەکەن دیدارێک ئەنجامبدەن.
ترەمپ کە لە سیاسەتى ناوخۆدا فشارى لەسەرە ئەگەر بتوانێت سەرکەوتوو بێت دیدارێکى ئاوا مێژوو دەینوسێتەوە و وەکو بانگخوازێکى ئایینى ئەندامى کڵێسا خزمەتێکى گەورە بە ئیسرائیل و لۆبى یەهودییەکانى وڵاتەکەى دەکات.
هەر وەک سەرۆک کارتەر کە لە 26 ى ئادارى 1979 دیدارێکى لەنێوان سەرۆک کۆمارى میسر سادات لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بێگین سازکرد.
بەرلە 40 ساڵ.
لە ماوەى 40 ساڵدا هەرچیەک ڕویدابێت لەو جوگرافیایەدا "خۆرهەڵاتى ناوەڕاست" هۆکارەکەى ئەم ڕێکەوتنەیە.
ترەمپ و پیاوەکانى پلانى گەورە دادەنێن. 
هەموو ڕۆژێک 2-3 سیناریۆ ئامادە دەکەن.
بۆ نمونە ئاشتکردنەوەى قەتەر لەگەڵ سعودیە و ئیمارات.
بەلاى ئەمریکیەکانەوە منبەج شتێکى پوچە.
تەنانەت سوریایەکى شپرزەکراو لە ئێستادا گرنگ نییە.
تەنانەت ئیسرائیل- یش کاردانەوەى بەرامبەر بڕیارەکەى ترەمپ نیشان نەدا.
ئاسان نییە دواى 70 ساڵ لە دامەزراندنى ئیسرائیل ترەمپ قودسى پێدان. 
پێشوتر باسمکردووە:
نەخشەى دابەشکارى داگیرکارى بۆ ماوەى 100 ساڵە.
ئەو نەخشەیە خەریکە کۆن بێت و پێویستە نەخشەى نوێ بکێشرێت.
ئەگەر خاوەنەکانى ئەو جوگرافیا و ناوچانە نەخشەکە نەکێشن، ئەوانى دیکە دێن و دواتریش هێڵ بەسەر هەمواندا دەهێنن. 
هەرچەندێک منبەج شتێکى بێ بەها بێت.
هەروەک خۆرهەڵات و خۆرئاواى فورات خاکى سوریان.
با لێگەڕێین ئەسەد چارەسەرى بکات.
ئەگەر لێنەگەڕێین ئەو چارەسەرى بکات، دەبێت هاوکارى بکەین.
ئەى دۆستى ڕۆژى ڕەش بە کەڵکى چى دێت! 


333 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/12/2018