وتار ‌
شەتڕنجى سوریا
*مەحمود ئۆڤور – سوتننوس لە ڕۆژنامەى سەباحى تورکى

بە قوڵبوونەوەى شەڕى ناوخۆى سوریا، سەرەتا داعش و پەکەکە-پەیەدە و دواتر بە هاتنە ناوەوەى ڕوسیا، ئەو سیاسەتەى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا گرتیەبەر زۆر کاریگەر بوو. وا دەبینرا دەیەوێت ڕژێمى ئەسەد بڕوخێنێت، ڕێگە بە ئێران دەدات، بەردەمى داعش و پەکەکە واڵا دەکات، "هانى" تورکیاشى دەدا بێچتە ناو سوریا. 
لەسەرەتادا بە پێداگرى ئەمریکا دەیویست تورکیا بچێتە ناو سوریا و بە ئەگەرێکى زۆرەوە خواستى ئەوەى هەبوو تورکیا بکاتە دژى میحوەرى ئەسەد-ئێران. ویستەکە بۆ پێکدادانى شیعە-سوننە بوو. ئەمە پلانى ئەمریکا واتە پلانى A ى Centcom بوو، هەرچى پلانى B یە بە داعش بەردەمى پەکەکەى واڵا کرد، بە گێزەرى کانتۆن لە سوریا کۆتایی بە گرنگترین پڕۆژەى تورکیا "پڕۆسەى چارەسەرى" هێنا. 
لەو مێژوەوە بەڕێوەبەران "سەرکردەکانى پەکەکە" وێڕاى ئەوەى بە پەمپدانى ئەمریکا حسابیان بۆ پلانى A نەکرد و ئەو پلانە شکستیهێنا بەڵام پلانى B ئامانجەکەى بەدیهێنا. ئەمریکا لە ڕێگاى کۆبانێ- وە و بە پشیتوانى یەکێتى ئەوروپا ئۆپەراسیۆنى کۆبانێ- ى بەڕێوبرد، پڕۆژەى چەکدانانى پەکەکەى لە تورکیا هەرەسپێهێنا.
لەو کاتەدا چەندجارێک نوسیم و بۆ بەرپرسێکى باڵام نارد و ئەو وەڵامەم وەرگرتەوە: "هیچ شتێک ڕونادات، پڕۆسەى چارەسەرى بەردەوام دەبێت". لە ماوەیەکى کەمدا بینیمان بەردەوام نەبوو. ئێستا دواى نزیکەى 5 ساڵ ڕوبەڕوى هەڵمەتێکى دیکەى ئەمریکا لە سوریا بوینەتەوە. ئەمریکا لە سوریا دەکشێتەوە. باشە، حساباتى چى دەکات؟ هێشتا هیچ شتێک ڕوون نییە. بەشێوەیەکى پلە بە پلە پرسى منبەج وەک ئەوەى لە ڕێکەوتنەکەدا هەیە "ئایا ئەمریکا شوێنى خۆى بۆ تورکیا جێدەهێڵێت؟" یان "بۆشاییەک" دروست دەکات و گەمەیەکى نوێ دەهێنێتە ئاراوە؟ 
لە هەردوو ئەگەرەکەدا ئیحتیمالى پەیدابوونى ژمارەیەکى زۆر لە کێشە هەیە. بەڵام تورکیایەک هەیە کە لە توانایدایە ئەم کێشانە تێپەڕێنێت. چونکە هەم لەگەڵ دروستکەرى گەمەکە و هەموو پێکهاتەکان پەیوەندى هەیە، هەم لە گۆڕەپانەکە کاریگەرە، هەمیش لە نمونەى ئیدلیب- دا هەروەک دیارە کاریگەرى لەسەر هێزەکانى گۆڕەپانەکە هەیە. ڕەوشە لەگەڵ ساڵانى سەرەتادا زۆر زۆر جیاوازە. 
لەبەر ئەم هۆیە ئەمریکا و ڕوسیاش پێویستیان بە تورکیا هەیە. بێگومان پرسى سوریا تەنها لە سوریا قەتیس ناکرێت. هەم پەیوەندى بە ڕێکەوتنى نوێ لە ناوچەکە هەیە، هەمیش بە شێوەیەکى زۆر پەیوەستە بە ڕێکەوتنى نێودەوڵەتى کە یەکێتى ئەوروپاشى تێدابێت. 
لەم ڕوانگەیەوە ئەمریکا و ڕوسیا پێویستیان بە تورکیا هەیە.
سەیرى گەمەیەکەى نوێى شەتڕنج دەکەین. هەر وڵاتێک بەهێزبوونى خۆى واتە دەیەوێت ئەوەى هەیەتى بیخاتە سەرمێز و کاریگەر بێت. دوا هەڵمەتى ڕوسیا کە دەڵێت "ئەو شوێنانەى ئەمریکا لێى دەکشێتەوە دەبێت بدرێتە حکومەتى سوریا" هەڵمەتێکى لەو شێوەیەیە.
دەبێت چاوەڕێ بکرێت نەوەک تورکیا بەڵکو ئەمریکا چۆن وەڵامى ئەم لێدوانەى ڕوسیا دەداتەوە. ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیرى بەرگرى خولوسى ئەکار، ڕاوێژکارى میت هاکان فیدا و وتەبێژى سەرۆک کۆمار ئیبراهیم کاڵن دەچن بۆ مۆسکۆ. واتە یەکەم ئاماژە بۆ ئەوەى پڕۆسەکە چۆن بەڕێوە دەچێت لە مۆسکۆوە دەردەچێت. لە ڕۆژانى سەرەتاى ساڵى نوێدا باس لەوە دەکرێت لە چوارچێوەى پڕۆسەى ئەستانە-جنێڤ سەرۆک ئەردۆغان لەگەڵ پوتین یەکترى ببینن. ئەگەر قۆناغى دەستورێکى نوێ بە دیدێکى گەشبینانەوە ئامادەبکرێت، ئەوەى ترەمپ بانگەوازى بۆ دەکات دەکرێت "بنیاتنانەوەى سوریا" دەستپێبکات. بەڵام ئەوانەى لە ناوچەکە لە بۆسەدان ژمارەیان کەم نییە. بە هەڵمەتێکى پێچەوانەى ئەوانە دەتواندرێت پڕۆسەکە بگاتە شوێنى زۆر جیاواز. 
ئەوەى گەرانتیکەرى ئەوەیە ئەم ڕەوشەى سوریا گەیشتۆتە ئەم خاڵەى ئێستا لە ڕێگەى هەڵمەتى دروستەوە و گەیاندویەتە سەر مێز و فشارى بۆ کشانەوەى ئەمریکا کردووە، تورکیایە... بەدیهێنانى ئاشتى لە ناوچەکە دیسانەوە لە ڕێگەى هەوڵى تورکیاوە دەبێت. بەدیهاتنى ئەمەش دەبینین.

274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/12/2018