چاوپێکه‌وتن ‌
بەهرۆز گەڵاڵی بۆ لڤین : نوێنەرایەتی یەکێتی ھیچی بەدەست نەگەیشتووە
 نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تورکیا ئاشکرای دەکات لەسەر ئەو دەنگۆیانەی کە میدیاکانی پارتی و نزیک لە پارتی بڵاویانکردوەتەوە لەسەر دزەپێکردنی بەڵگەنامە کەسییەکانی ئەندامانی کونسوڵخانەی تورکیا لە سلێمانی و دواتر کەوتنە دەستی پەکەکەوە ئاماژە بۆئەوەدەکات نوێنەرایەتی یەکێتی ھیچی بەدەست نەگەیشتووە.

بەھرۆز گەڵاڵی ، نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تورکیا بە(لڤین)ی ووت" بەھیچ شێوەیەک نە بەڕەسمی و نە بەنوسراویش، نە بەزارەکی و ناڕەسمیش حکومەت و دەسەڵاتدارانی تورکیا لەوبارەیەوە ھیچ شتێکیان بۆ ئێمە نەناردوەو بۆ ئەو مەبەستەش قسەیان لەگەڵ ئێمە نەکردوە، تەنانەت ئێمە ھەر ئاگاداری ئەو بابەتەش نین".

باسی لەوەشکرد" یەکێتی بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەو بابەتەوەو نییەو لەسەر ئەوەش تورکیا ھیچی بەیەکێتیی نەوتوە".

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەکانی پارتی بڵاویانکردەوە ، ئەو ناسنامەو پاسپۆرتانەی لەلایەن پەکەکەوە بڵاوکراونەتەوە کە گوایە کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیان لەھەولێر و سیخوڕییان بۆ پارتی کردوە بەسەر پەکەکەوە لەلایەن یەکێتییەوە لەھۆتێلێکی شاری سلێمانییەوە دزە بەو بەڵگەنامانە کراوەو دراون بەپەکەکە، بۆیە تورکیا ھۆشداری توندی داوەتە یەکێتی

1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/07/2016