وتار ‌
خۆرهەڵاتى فورات لەنێوان ترەمپ و پوتیندا و پرسى ئەسەد
*مەهمەت باڕلاس

سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەهۆى ئەزمونى ساڵانێکى زۆرى لە گۆڕەپانى سیاسەتى نێودەوڵەتیدا ڕۆڵێکى زۆر گرنگ دەگێڕێت... ئەم ڕۆڵەى سروشتییە و وەک پێویستییەک بۆ نواندنى خەیاڵى سیناریۆ ئەم ڕۆڵە بەدیناهێنێت. ئەو حساباتەنەى لەسەر بەرژەوەندى و ئایندەى تورکیا دەیانکات بیرى دۆست و دوژمن دەخاتەوە. 
ترەمپ و پوتین
لە ئێستادا سەرنجڕاکێشترین پێشهاتى سیاسەتى دەرەوەمان، سیاسەتى تورکیا دەربارەى سوریایە کە بە پاراستنى هاوسەنگى لەگەڵ سەرۆکى ئەمریکا ترەمپ و سەرۆکى ڕوسیاى فیدڕاڵ پوتین درێژەیپێدەدات. هەر وەک دەزانرێت سەرەنجامى ئەو باسکردنانەى سەرۆک کۆمار ئەردۆغان کە خۆى لە خۆیدا ترەمپ لەسەرەتاوە دەربارەى ئەو بابەتە بەهەمان شێوە بیرى دەکردەوە، بوو بە هۆى ئەوەى بڕیارى کشانەوە لە سوریا بدات. بەمشێوەیە پێکهاتەى پەکەکە/پەیەدە کە پشتى بە بوونى ئەمریکا لە خۆرهەڵاتى فورات بەستبوو، ماوەیەک لەگەڵ تورکیا کەوتبوونەوە بەرامبەرى یەکترى.    
ڕوسیا لەسەر خەتە
بەڵام لێرە پوتین یان ڕوسیا دێنە سەر خەت... دوێنێ لە کۆنفڕانسى ڕۆژنامەوانى هەفتانەیدا وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا گوتى: بە کشانەوەى ئەمریکا پێویستە خۆرهەڵاتى فورات ڕادەستى ڕژێمى ئەسەد بکرێت. زاخارۆڤا باسى لە هەڵوێستى ڕوسیا سەبارەت بەو پڕۆسەیەى لەدواى کشانەوەى ئەمریکا دێتەگۆڕێ کرد و گوتى "دەسەڵاتدارانى سوریا پێویستە ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵبکەن کە ئەمریکا پاشەکشەى تێدا دەکات. مافى نێودەوڵەتى و ئەو پڕۆسەیەى سوریا دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکەکەى لەبەرچاودەگرن، ئەو ناوچانەى ئەمریکاى تێدا دەکشێتەوە دەبێت بچێتە ژێر کۆنترٍِۆڵى حکومەتى سوریا".
دیدارێک لەگەڵ پوتین
وتەبێژە ڕوسەکەى وەزارەتى دەرەوە کە دەڵێت "لە نزیکەوە چاودێرى کشانەوەى ئەمریکا لە سوریا دەکەین"، ئەوەشى ڕونکردەوە کە تا ئێستا بۆردومانى ئاسمانى هاوپەیمانان بە پێشەنگى ئەمریکا بەردەوامە.
ئەو تێڕوانینەى ڕوس کە زاخارۆڤا خستیەڕوو، بە دڵنیاییەوە دیدگاى پوتینە. لەم ڕوانگەیەوە لە ڕۆژانى ئاییندەدا سەرۆک کۆمار ئەردۆغان ئەم بابەتە باس دەکات، واتە بەدڵنیاییەوە پرسى خۆرهەڵاتى فورات جارێکى دیکە لەگەڵ پوتین باس دەکاتەوە. بەڵام با ئەوەش بڵێم، هاوپەیمانى ئەستانە کە تورکیا لەنێویدایە، خۆى لەڕاستیدا کارەکانى پەیوەست بە دەستور و دواتریش ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە ڕوانگەى دەستنیشاکردنى گەلەوە هاوبۆچوونى ئەو وڵاتانەیە. واتە لە ئێستادا ئەسەد نوێنەرایەتی شەرعى لە سوریا دەکات، ئەگەرى هەیە لە ئاییندەى نزیکدا جارێکى دیکە متمانەبەخشین بە ئەسەد پەسەندبکرێتەوە.  

302 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/12/2018