وتار ‌
کێ دەچووە ناو ئەو لیستەى نەفرەت لە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان دەکەن؟
*مەهمەت باڕلاس - ستوننوس لە ڕۆژنامەی ساباحی تورکی

ئەگەر لیستى ئەوانەى زۆر توڕەن و نەفرەت لە سەرۆک کۆمار دەکەن ئامادەکرابا، دەتانگوت کێ بە گوێرەى نمرە دەچووە ناو ئەو لیستەوە؟ کۆلێکشنى ڕۆژنامەنوسانى ئەم ماوەیەى ڕابورد هەڵدەنەوە... دەگەن بە لیستێکى زۆر قەرەباڵغى یاریزانە بەشداربووەکان. 
سەرەتاى لیستەکە
ئەگەرى هەیە لەسەرەوەى لیستەکە فەتحوڵڵا گولەن شوێن بگرێت... ساڵانێکى زۆرە ئەو پلانەى لەگەڵ سى ئاى ئەى هەیەتى بۆ پلانى دەستبەسەرداگرتنى تورکیا، سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پلانەکەى پوچەڵکردەوە، پێموایە گولەن بەهۆى نەفرەت و دوعا خراپەکانى لە سەرەتاى لیستەکەدایە. لەم سەروبەندەدا ئەندامەکانى فەتۆ- ش بەهۆى ئەو نەفرەتەى بە ئاڕاستەى ئەردۆغاندا هەیانە ڕۆژانە لیستەکەیان نوێ دەبێتەوە. بە تایبەت دواى هەوڵى کودەتاکەى 15 ى تەمموزى 2016 و پاککردنەوەیان لەناو فەرمانگە گشتیەکاندا، ئەم پێکهاتەیە بە ئاڕاستەى ئەردۆغان هەستەکانیان بۆ نەفرەتکردن یەکلابۆتەوە. 
پەکەکەییەکانیش...
لە لیستى پێشەوەى ئەوانەى نەفرەت لە ئەردۆغان دەکەن بە دڵنیاییەوە بەناو بەرپرسانى پەکەکە هەن. لە ئەنجامى هەوڵى  بێ وچانى سەرۆک کۆمار، ئەو پشتیوانییەى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ پەکەکە هەیبوو بەشێکى کۆتایى هات و تەنانەت ئەمریکا بە ملیۆنان دۆلار خەڵاتى لەسەر سەرکردەکانى پەکەکە دانا.
ئەردۆغان ئەو دیالۆگەى لەگەڵ ترەمپ دروستیکرد لە ئەنجامدا گورزێکى لە پاشکۆى  سوریاى پەکەکە، پەیەدە- ش دا.
کڵچدارئۆغڵو 
یەکێک لەوانەى هەستى نەفرەتى تێکەڵى هەیە بێگومان ئەوە سەرۆکى جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو- ە. وێڕاى ئەوەى کڵچدارئۆغڵو لە هەموو ڕەوشێکدا هەستەکانى لە ڕێگەى چەند دەستەواژەیەکى شورەیى بەکاردەهێنێت و دەیهینێتە گۆ.
بەڵام بەگوێرەى زانایانى دەرونناسى، لە بەرامبەر ئەو هەستە نەفرەتەى کڵچدارئۆغڵو بۆ ئەردۆغان هەیەتى لەگەڵ هەستى سوپاسگوزارى تێکەڵ بووە. چونکە ئەردۆغان وێڕاى ئەوەى لە هەموو هەڵبژاردنێکدا کڵچدارئۆغڵو دۆڕاوە، ئەو بە منافسى ڕاستەقینە دەزانێت و هەمیشە باسى ئەو دەکات، ئەمەش وایکردووە کڵچدارئۆغڵو لە سەرۆکایەتى جەهەپەدا بمێنێتەوە. 
لیستەکە درێژدەبێتەوە و پێدادەچێت
ئەوانەى بە ڕق و نەفرتەوە لە ئەردۆغان نزیک دەبنەوە لەنێویاندا ئەسەدى سوریا، نەتانیاهوى ئیسرائیل، سیسى میسر، محەمەد بن سەلمانى سعودیە هەیە. هەروەها ئەو قسەکەرانەش لەناو لیستەکەدا هەن کە لە هاڵک تیڤیەوە قسە بۆ خەڵک دەکەن و هۆڵەکەیان پڕکردووە لە گوێگر. ئەوانەى هەتا ڕوداوەکەى گێزی پشتیوانیان لە ئەردۆغان دەکرد لەناکاو بوونە پەکەکە و هەدەپە، بێگومان ئەوانەش لەناو لیستەکە جێگەیان هەیە. ئایا  بەشێک لەوانەى لە کاتى دامەزراندنى ئاک پارتیدا هاوڕێى ڕێگا بوون، ئێستا نەفرەت لە ئەردۆغان دەکەن لەناو لیستەکەدا نین؟ 

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/12/2018