وتار ‌
کێ کێ دەفرۆشێت؟
*حوسنو مەحەلى

لە ساڵانى 1930 یەکاندا کوردەکانى ئێران دەستیان بە نەریتى شۆڕش لە ناوچەکەدا کرد و لە 22 ى کانونى دووەمى 1946 دا بە پشتیوانى یەکێتى سۆڤیەت کۆمارى کوردى مەهەبادیان ڕاگەیاند بەڵام بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بە پشتگیریکردنى شا، یەکێتى سۆڤیەت کوردەکانى فرۆشت و لە دواى ساڵێک کۆمارى مەهەباد کۆتایی پێهێنرا. ڕێک لەو کاتەدا کەشتى میزۆرى لە نیسانى 1946 دا هاتە ئیستانبوڵ و تورکیا بوو بە ڕاستەقینەترین هاوپەیمانى ئەمریکا.
هەرچى مەلا مستەفا بارزانییە کە لە ئێرانەوە ڕایکردبوو بوو بە سەرکردەى کوردە عێراقیەکان، ئەویش بەنۆرە لەلایەن یەکێتى سۆڤیەت، ئەمریکا، ئیسرائیل، شاى ئێرانەوە فرۆشرا.
دواى هەر فرۆشتنێک سەدام سەدام کۆکوژى لە دژى کوردان ئەنجامدا و سەدامیش لەلایەن ئەمریکاوە فرۆشرا و بە پەتى سێدارەوە کرا. لە 34 ساڵى بەردەوامدا شا کە خزمەتى ئەمریکاى دەکرد لە شوباتى 1979 دا بە گەڕانەوەى خومەینى بۆ تاران لە ئێران ڕایکرد بەڵام کە بۆ ماوەى 34 ساڵ خزمەتى ئەمریکاى کرد تەنانەت ڤیزا- شیان نەدایە. 
ئەمریکا هەموو کەسێک دەفرۆشێت. ئەمریکا لە بەهارى عەرەبیدا حوسنى موبارەک کە 30 ساڵ خزمەتى کرد، بن عەلى تونسى، ساڵحى یەمەن و قەزافى فرۆشت. 
"بە گوتەى چەپڕەوانە" پەیەدە کە خوێنیان لەگەڵ ئەمریگا بۆ یەک نابێت، فرۆشتنى زۆر ئاسان بوو.
ئێستا پرسیارى سەرەکى ئەوەیە ئەمریکایەکى ئیمپریالیست کە ڕابوردوى دەزانرێت کێیە؟ بۆچى و چۆن بڕواى پێبکرێت؟
وڵاتانى سوریا، عێراق، ئێران، تورکیا کە لەگەڵ کوردەکانى خۆیان خراپن بەڵام پشتیوانى کوردانى دراوسێیان دەکەن، بۆچى و چۆن دەبنە بەشێک لەو گەمەیە؟
جارجارە کوردانى هەر چوار وڵاتەکە شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێت، کەى و چۆن کێشەکانیان تێدەپەڕێنن؟
35 ملیۆن کورد لەو جوگرافیایەدا هەتا کەى وەک کێشە دەمێننەوە؟
هەتاوەکو ئەو کێشەیە لەو چوار وڵاتەدا چارەسەر نەکرێت، هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکرێت.
ماوەى 100 ساڵە ئەگەر ئەو ڕاستیە فێرنەبوبین کەواتە کێشە لە هەمووماندا هەیە.
ئەو شوێنانەى کێشەیان تێدایە چوونە ناوى ئەمریکا، ئیسرائیل و خۆرئاواییەکان زۆر ئاسانترە.
ئەو شوێنانەى ئەو وڵاتانە بە ئاسانى دەچنە ناوى فرۆشتنیان دەخرێتە بازاڕەوە.
هەمیشە ئەو کەلوپەلانەى دەخرێنەڕوو کەموکورتیان لێ پەیدا دەبێت.  
هەروەک ئەوەى لە خۆرهەڵاتى فوراتدا ڕویدا.
هیوادارم ترەمپى بازرگان تەنها بیر لە دۆلارى خۆى بکاتەوە.
دەنا لە ژێر ئەم کارەوە فرۆشى جۆراوجۆر دێتە ئاراوە.
لە نەریتى ئمپریالیستەکاندا ترەمپ کە پەشیمانبوونەوەى سەخت دەبینرێت و ڕۆحى بانگخوازى و خۆشەویستى ئیسرائیلى هەیە و کاراکتەرى سەیرى هەیە هیوادارم گاڵتە بە ئێمە نەکات.
دەکرێت بیر لەوە بکاتەوە لەپێناوى کشانەوەى لە باکورى سوریا؛ با تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق بکەونە وێزەى یەکترى. 
ئەو کابرایە باکى بەوە نییە کوردەکان چیان بەسەردێت. 
گەورەترین سەرکەوتنى ترەمپ دورخستنەوەى تورکیایە لە ڕوسیا و حسابە هەرێمیەکانى لەسەر ئەنقەرە جێبەجێکردووە. 
لەپێناوى ئەوە دەکرێت تەنانەن فەتۆ "گولەن" یش بفرۆشێت. 
سەرەنجام ئەمەش کڕین و فرۆشێکە.
تورکیا کەرەستیەکى زۆر بەنرخە.
کڕیار و فرۆشیاریش لە بۆسەدا چاوەڕێیە.
ئەوەى ئاشکرایە 2019 ساڵێکى پڕ لە فرۆشتن دەبێَت.  
لەناوخۆى ئەمریکادا ترەمپ کە لەگەڵ هەموو لایەک لە قەیراندایە تەنها یەک حساباتى هەیە:
’بۆ ئەوەى جارێکى دیکە بتوانم هەڵبژێردرێمەوە دەبێت دڵى هاوڵاتیان بەدەستبێنم‘.
ئەمە چۆن؟
’ئەو باجەى لەتۆى هاوڵاتیم وەرگرتووە نایدەم بە کەسانى دیکە‘
’ئەو ملیار دۆلارانەى لە شا، ئەمیر و شێخەکانم هەڵوەراندووە لەپێناوى دۆزینەوەى هەلى کار بۆ تۆدا بەکاریدەهێنم‘.
ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە لە خۆرهەڵاتى فورات، عێراق، ئەفغانستان، یەمەن و زۆر شوێنى دیکە بکشێتەوە.
سەرەڕاى ئەوەى مەترسییەکان دەبینێت.
ئەگەر لە سوریا ڕەوشەکە ئاڵۆزبێت، میلیشیاى شیعە کە ژمارەیان بە سەدان هەزارە و سەربە ئێرانن مەترسیەکى گەورەن بۆ 3 هەزار سەربازى ئەمریکا. 
لە ئەفغانستان تاڵیبان لە هەموو شوێنێک لە پێشڕەویدایە.
ماوەى 50 مانگە سعودیە و ئیمارات بۆردومانى یەمەن دەکەن و جەنگ درێژەى هەیە.
وێڕاى گرتنەبەرى هەموو ڕێوشوێنەکان حزبوڵڵاى لوبنان بۆ ئیسرائیل مەترسیەکى گەورەیە.
ترەمپێک کە بە دروستى بیردەکاتەوە دەکرێت هەموو ئەو ڕاستیانە ببینێت. 
باشە ئەى ئەگەر ترەمپ کەسێکى دروست نەبێت؟
لەماوەى دوو ساڵدا زیاتر لە 50 کەسى لە پیاوە نزیکەکانى دەرکردووە، ناچارى بە دەست لەکارکێشانەوە کردوون یانیش بۆ کەسێک کە کەوتۆتە کەللەڕەقى هیچ شتێک ئاسان نییە.
ژیانى ئەو کابرایە پڕیەتى لە دژیەکى کەسایەتى و کاروبارى دەوڵەت. 
کابرایەکى وەها هەموو کەسێک دەفرشێت، زۆربەیان دەفرۆشێت و لە کۆتاییدا خۆیشى دەفرۆشرێت. 
شتێکى نامۆ لەو کارەدا هەیە!

 

 
 

275 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/12/2018