وتار ‌
ترەمپ کوردەکانى فرۆشت
*حوسنو مەحەلى

سەرۆکى ئەمریکا داناڵد ترەمپ لەڕێگەى تویتێکەوە گوتى لە سوریا دەکشێنەوە. ئەندامانى کۆنگرێس کە لە ژێر کاریگەرى لۆبى ئیسرائیل و یەهودییەکانە، وەزارەتى دەرەوە و بەرگرى کاردانەوەیان سەبارەت بە بڕیارەکە نیشاندا. 
وەزیرى بەرگرى ماتیس دەستى لەکارکێشایەوە.
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل نەتانیاهو لە دژى بەردەوامى مەترسیەکانى ئێران گوتى "ئێمە دەاتونین خەمى خۆمان بخۆین" و لە هەمان ڕۆژدا سەرکردەکانى یۆنان و قوبرس "حکومەتە ڕۆمیەکە" کۆبوونەوە و ڕێکەوتنێکیان سەبارەت بە بۆڕى گازى سروشتى واژوکرد.
ئامانج تورکیایە.
ترەمپ پابەندى بەڵێنەکەیەتى و ئەگەر 3 هەزار سەربازەکەى لە خۆرهەڵاتى فورات بکشێنێتەوە ئەوە پەیەدە/یەپەگەى فرۆشتووە.
لەکاتێکدا بە هەڵبژاردنى کوردەکان هەڵپەڕکێیان کرد و بە پەیەدەى گوت هاوپەیمانى ستراتیجى. 
ئێستا لەبارەى پەیەدە و هاوپەیمانەکەى هەسەدە 4 ئەگەر هەیە:
1. جەنگان لەگەڵ سوپاى تورکیا.
2. بەرلەوەى سوپاى تورکیا بێت لەگەڵ ئەسەد ئاشتبێتەوە و بانگهێشتى سوپاى سوریا بۆ ناوچەکە بکات. دەگوترێت بۆ ئەمە دەست بە دیدار و کۆبوونەوە کراوە.
3. لە هەندێک ناوچەدا کە هێزى داعشى تێداماوە بجەنگێت. 
4. جێگیرکردنى سوپاى ئیمارات، سعودیە، میسر و سودان وەک پڕۆژەیەکى ئەمریکى و کارکردن لەگەڵ ئەو سوپایە. بە سەدان سەربازى فەڕەنسى و بەریتانى کە لە ناوچەکەدان یارمەتیان دەدەن.
باشە لە ڕەوشێکى وەهادا تورکیا چى دەکات؟
1. لەگەڵ ڕوسیا و ئێران بەیەکەوە کاردەکات، پشیتوانى سوپاى سوریا دەکات بۆئەوەى بچێتە خۆرهەڵاتى فورات و پەیەدە و یەپەگە قەتیس دەکات.
2. بە "ڕەزامەندى ئەمریکا" بڕیارى خۆى دەدات و بە درێژایى 600 کیلۆمەتر دەست بە ئۆپەراسیۆن دەکات. لەم ڕەوشەدا پەیوەندى لەگەڵ ڕوسیا و ئێران تێکدەچێت، لە خۆرئاواى فورات و ئیدلب دوچارى کێشە دەبێت. 
واشنتن ئەو ئەگەرە دەخاتە بەرچاو و بەرلە سێ ڕۆژ ڕەزامەندى نیشاندا بۆ ئەوەى موشەکى پاتریۆت بە تورکیا بفرۆشێت. ترەمپ وەک بیەوێت بڵێ ئێوە لە کڕینى موشەکى S-400 پەشیمان ببنەوە؛ ئەو موشەکە، فڕۆکەى F-35 و هەموو شتێکى پێویستتان دەدەمێ. 
ئەگەر فەتۆ ’گولەن‘ یشیان بداتێ ئەوە هەموو شتێک تەواو. 
ئەنقەرە لە ڕەوشێکى زۆر سەختدایە.
هەڵدانى شێر و خەت.
ڕویەکى مەدالیاکە ترەمپ و ئەوەى دیکە پوتین.
ئەگەریش ڕێک بوەستێت ئەوە ڕوحانى- یە.
کاتەکەشى زۆر گونجاوە.
کابرا بەرلە ڕۆژێک لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان بەیەکەوە نمایشى ’دۆستایەتى و برایەتى‘ دەکرد و وەک بڵێى بۆ ئەوە بوو ترەمپ شێت بکات. 
ئەردۆغان؛ دژایەتى خۆى بۆ گەمارۆکانى ئێران نیشاندا، گوتى لەگەڵ ئێرانین و لە پرسى سوریا هەمان هەڵوێستیان هەیە بەڵام باسى بڕیارەکەى ترەمپى نەکرد.
کوردەکان دەردى هاوبەشى ئەردۆغان و ڕوحانی- یە. 
تورکیا؛ دەڵێت پەیەدە و پەکەکە هەرچى ئێرانیشە پژاک بۆى بۆتە بەڵا. 
ئەگەر تەنانەت لە کەنارێکى تیژەوە سەیری بکەین ئینگلیزەکان دواى کۆمارى تورکیا لە ساڵانى 1924-1928 لە پشت هەموو شۆڕشەکانى کوردەوە بوون دواتر کوردانى بە تاقى تەنیا جێهێشت. 
ئەگەر دەستپێکى 1984 وەرگرین چیرۆکى 34 ساڵەى پەکەکە زۆر سەیرە، عێراق لەگەڵ کوردەکانى خۆى دەجەنگا، ئێران و سوریا بە شێوەیەکى سەیر هاوکارى پەکەکەیان کرد و کەکاتى خۆى هات هەموویان پەکەکەیان فرۆشت. 
ئەمریکا لە ساڵى 1991 بە مەبەستى پاراستنى کوردەکانى عێراق هێزى چەکوشى ئامادەى بۆ تورکیا نارد، ئەمریکا بەبێ پەروا چەکى بۆ پەکەکەى قەندیل دەنارد. 
لە 9 ى تشرینى یەکەمى 1998 دا ئەسەدى باوک کاتێک ئۆجەلانى لە سوریا ڕەوانەکرد، دواى ئەوەى هەموو ئەوروپا و ڕوسیا بوونە لایەنى ئەو ڕاوەدونانە، دواتر ئۆجەلان لەلایەن سى ئاى ئەى و موسادەوە لە کینیا دەستگیرکرا و ڕادەستى تورکیا کرایەوە. 
ڕوداوى زۆر سەیر ڕویاندا بەڵام لە هەموویان جددیتر پڕۆسەى چارەسەرى کە ئاکەپە قبوڵى بوو لە 2011-2015 سوودى نەبوو. 
پەکەکە یان نوێنەرە سیاسییەکانیان ’هەدەپە‘ فرۆشرابوون.
بەهۆى خەمساردى ئەمریکا و ئەوروپا ئەم فرۆشتنە درێژەى هەیە.
ئەگەر وانەبوایە ئێستا ئەمریکا پەیەدەى باڵى سەربازى پەکەکەى سوریا بە تاقى تەنیا جێناهێڵێت و نەیدەگوت "لە سوریا پاشەکشە دەکەم". 
پەیەدە لەلایەن ئەنقەرەشەوە فرۆشرابوو.
ئەنقەرە لە سەردەمى 2012-2015 بە ڕێبەرى پەیەدە ساڵح موسلیمى گوت "وەرە تۆش لە ئەسەد ڕاپەڕە" و کردیە تاجى سەر و دواى ئەوەى گوتى "نابێت"ئەنقەرە پەیەدەى بە دوژمن ڕاگەیاند. 
ئەنقەرە بە فرۆشتنى ساڵح موسلیم گەمەى بە کوردێکى دیکەى دراوسێى کرد. لەدواى 16 ى تشرینى دووەمى 2013 دواى شادییە بەناوبانگەکەى دیاربەکر لە 26 ى شوباتى 2017 دا ئاڵاى کوردى لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ شەکاندەوە و مەسعود بارزانى لەناکاو هەڵوێستى خۆى بەرامبەر تورکیا گۆڕى و نەیتوانى خەونى سەربەخۆیى بەدیبێنێت. 
ئەنقەرە هەروەک کوردەکانى سوریا سەرەتا پشتیوانى لە کوردەکانى عێراق کرد و دواتر لە نیوەى ڕێگەدا جێیهێشتن. فرۆشتن لە ناوچەکەماندا بۆتە خویەکى بۆماوەیى. 
 


273 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/12/2018