وتار ‌
ئەگەر بە دەستى ترەمپ بوایە ئەمریکا لە سوریا نەدەمایەوە
*مەهمەت باڕلاس

لەکاتێکدا هەمومان چاوەڕێى ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێک بووین لە خۆرهەڵاتى فوڕات، دوێنێ دەسەڵاتدارانى ئەمریکا لە میانەى قسەکردنیان لە ئاژانسى ڕۆیتەرز ڕایانگەیاند "واشنتن بیر لەوە دەکاتەوە هەموو ئامادەییەکى سەربازى لە سوریا بکشێنێتەوە. ڕۆژنامەى " The Wall Street Journal" هەواڵێکى بڵاوکردەوە و نوسى "ئەمریکا بە بڕیارێکى لەناکاو ئامادەکارى دەکات بۆ ئەوەى هێزە سەربازییەکانى بکێشێتەوە. بەگوێرەى ئەم ڕۆژنامەیە دەسەڵاتدارانى ئەمریکا هەواڵى کشانەوەیان بە ڕێکخراوى تیرۆرستى پەکەکە/یەپەگە داوە. سەرۆکى ئەمریکا داناڵد ترەمپ هەفتەى ڕابوردو ڕایگەیاندبوو تەمەنى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش مانگێکى ماوە.
ترەمپ و سوریا
کاتێک ئەو هەواڵانە دەخوێنیەوە پێویست ناکات زۆر توشى سەرلێتێکچوون بى. چونکە ئەگەر ئەمریکا هەمو شتێکى بکەوێتە ژێر دەسەڵاتى سەرۆک ترەمپەوە، پێویستى بە بوونى ئەمریکا لە سوریا نەبوو. ئەگەر سەیرى ئەرشیڤ بکەى بەرلەوەى ترەمپ بە سەرۆک هەڵبژێردرێت دەتو
انى ئەوە بەدیبکەى، ترەمپ لە پەیامێکیدا دەڵێت "ئەمریکا لە سوریا چ کارێکى هەیە".
نەزانراوە ئەوان بایى چەندن
هەر لە دواى هەڵبژاردنى سەرۆک ترەمپ لە 12ى تشرینى دووەمى 2016 دا یەکەم چاوپێکەوتنى لەگەڵ The Wall Street Journal ئەنجامدا و بە ئۆپۆزسیۆنى سوریاى گوت "پشتیوانیان دەکەین بەڵام نازانین ئەوان کێن". دواى ئەوەى بە سەرۆک هەڵبژێردرا و لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا، ئاماژەیدا لە سیاسەتەکانى ئۆباما دەربارەى پرسى سوریا خۆى بەدووردەگرێت.
ترەمپ گوتى"سەبارەت بە پرسى سوریا لە زۆربەى کەس جیاوازتر بیردەکاتەوە، جەختیکردەووە پێویستە ئەمریکا لەناوچەکە زیاتر تەرکیز بخاتەسەر بەرەنگاربوونەوەى داعش. ئاماژەى بەوەدا لەم ڕوانگەیەوە دەکرێت کارى هاوبەش لەگەڵ ڕوسیا و سوریا ئەنجامبدات. 
دەکرێت ڕاست بێت
بە درێژایى ئەو ماوەیەى لە یەکەم گوتاریەوە تا ئێستا ترەمپ داویەتى، ئەوەى بۆ دەرکەوت لە سوریا ئەوانەى کارى لەگەڵدا دەکات پەکەکە/پەیەدە تیرۆرست بوون. 
لەم ڕوانگەیەوە چەندینجار سەرۆک کۆمار ئەردۆغان ترەمپى ئاگادارکردۆتەوە و زانیارى پێداوە.
ئەگەر سەرەمجام ئەمریکا بێتەسەر هێڵى ترەمپ و پنتاگۆن بە بەڕێوەبەرایەتى ترەمپ ڕازیبێت، دەکرێت هەواڵەکەى ڕۆیتەرز ڕاست بێت. بەمشێوەیە ئەگەرى پێکدادانى سەختى نێوان تورکیا و ئەمریکا لە خۆرهەلاتى فورات دەڕەوێتەوە. 
 

315 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/12/2018