وتار ‌
کڵچدارئۆغڵو ئەگەر بەڕێوەبەرى تیمێکى تۆپى پێ بوایە دەگۆڕدرا
*مەهمەت باڕلاس

بەو پێوەرەى سیاسەت بە وەرزش بەراوردناکرێت، سیاسەتمەداران بەرپرسیارێتى گەورە لەسەر شانیانە... لە ئەنجامدا بەهۆى سەرکەوتنى سیاسییەوە دەستەیەک بەڕێوەبردنى وڵات بەدەستدەهێنن. 
هەرگیز پێوەرى سەرکەوتن لە بوارى وەرزشیدا بە پێوەرى سەرکەوتنى سیاسى بەراورد ناکرێت. 
چى تێدایە ئەگەر شکستەکانى سیاسەت و وەرزش لە ڕوى سزا جیهانییەکانەوە هەمان شت بێت. شکست گۆڕانکارى بەدواى خۆیدا دەهێنێت.
ناگۆڕدرێت
بەڵام لاى ئێمە ڕاستەقینە جیهانییەکانى ڕەوشى سیاسى بە ئاڕاستەى پێچەوانە ڕێدەکات.
بە گشتى هیچ جیاوازییەک لەنێوان سەرکەوتن و شکستى سیاسیدا نییە.
بۆ نمونە ماوەى 8 ساڵە کڵچدارئۆغڵو بەردەوامە لە سەرۆکایەتى جەهەپە، وەک ئەوەى خاوەنى تاپۆى جەهەپە بێت، وێڕاى ئەو هەموو شکستە یەک لە دواى یەکە ناگۆڕدرێت.
دەوروبەرەکەى دەگۆڕدرێت بەڵام ئەو دەمێنێتەوە.
لە وەرزشدا ڕەوشەکە جیاوازە
بەزیادبێت هەر لە سیاسەتدا بەمشێوەیەین.
لە وەرزشدا بە تایبەت لە تۆپى پێدا، یاسا و ڕێسا جیهانییەکان لاى ئێمەش کارپێکراوە... ئەو شتانەى بەسەر یانەى فەنەرباهچەدا هاتووە کە خاوەنى زۆرترین لایەنگرە، سەرەنجام وایکرد دەستەى تەکنینکى یانەکە بگۆڕدرێت. وا دیارە زۆربەى یاریزانانى فەنەرباهچە هەمان چارەنوسیان هەیە. فەنەرباهچە کە لەسەر لێوارى دۆڕانە ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە نەکات، لەوانەیە گۆڕانکارى لە دەستەى بەڕێوەبەرانیدا بێتە ناو ڕۆژەڤەوە.
مۆرینهۆ- ش دەڕوات
ئەگەر بە ڕێژەیەکى زۆر شکست خەتاى کەسى وەرزشى بێت، ڕاهێنەرى مانچستەر یونایتید ژۆسێ مۆرینهۆى پورتوگالییە...یانەى ئینگلیزى کاتێک ڕایگەیاند مۆرینهۆ لە یانەکە دەڕوات، ناوێکى نوێى لە ماوەیەکى کورتدا ڕاگەیاند. بانگەشەى ئەوە دەکرێت کە کەسەکە نوێیەکە زینەدین زیدانە.
وێڕاى بەدەستهێنانى جامەکان دەڕوات
لەم وەرزە و لە 17 هەفتەدا مانچستەر یونایتید توانى 26 خاڵ کۆبکاتەوە 19 خاڵ لە دواى یانەى لیڤەرپول بێت، بەهۆى ئەو دۆخەیەوە لەگەڵ مۆرینهۆى 55 ساڵە جیابۆوە. ژۆسێ مۆرینهۆ لە 144 یارى لەگەڵ مانچستەر یونایتید بوو، "شەیتانە سورەکان" 84 یاریان بردەوە، 34 یارى یەکسان بوون و 29 یاریش دۆڕان. مانچستەر یونایتید لەو یاریانەدا 259 گۆڵى کرد، 128 گۆڵى خوارد. مۆرینهۆ کە دوو وەرز و نیو لەگەڵ مانچستەر یونایتید بوو یارى UEFA ى ئەوروپا و "Community Shield" ى بەدەستهێنا.
سیاسەت جیاوازە
وەک دەبینرێت ئەگەر کڵچدارئۆغڵو لەبرى ئەوەى سەرۆکى جەهەپە بێت، ڕاهێنەرى تیمێکى تۆپى پێ بوایە، وێڕاى ئەوەى جامى بەدەستدەهێنا و یارى دەبردەوە سەرەنجام هەر دەگۆڕدرا. 
وا دیارە بەهۆى ئەوەیە لە سیاسەتى تورکدا دۆڕاوەکان گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت.

334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/12/2018