وتار ‌
من ئامادەم ئەى ئێوە!
*حوسنو مەحەلى

دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم ڕۆژم بوو لە زیندانى سیلیڤرى.
ڕەوشى تەندروستیم زۆر خراپ بوو.
لە دەرەوەى نیگەرانى کەسی و خێزانى لەناو هەستێکى زۆر سەیردابووم.
’بۆچى من لێرەم‘
’ئەو خەباتەى کردم ئەوەى هێنا‘
لە زیندانى سیلیڤرى و نەخۆشخانەى جەراحپاشادا بۆ ماوەى 38 ڕۆژ مامەوە و هەمیشە ئەو دوو پرسیارەم لە خۆم دەکرد.
کاتێک لە زیندان دەرچووم زیاتر ئەو پرسیارەم لە خۆم دەکرد.
وا دیارە مرۆڤەکانیش چەند بێ وەفان، دەتوانن دووڕوو و ترسنۆک بن.
لەناخەوە دەڵێم: هیچ بە لامەوە گرنگ نییە.
بۆ ئەوە خەبات ناکرێت چاوەڕێى بەرامبەربى.
خەبات خۆشەویستی، ویژدان و خوێنگەرمییە.
ئەوەى بوێرى نەبێت خەبات ناکات.
بە تایبەت وڵاتانى وەک ئێمە.
دادگا بڕیار لەسەر ئەوە دەدات سوکایەتیم بە سەرۆک کۆمار و حکومەت کردووە و بڕیاریدا کۆى سزاکە 4 ساڵ و 2 مانگ بێت.
باشە چۆن سوکایەتیم کردووە؟
لە کانونى یەکەمى 2016 دا ئەو ڕۆژانەى سوپاى سوریا دەیویست حەلەب لە دەستى تیرۆرستان ڕزگاربکات لێدوانم لە تویتەر، بەرنامەى هاڵک تیڤى و ڕۆژنامەى یورت دا.
باشە چیم گوتوە؟
سەرەتا با سەیرى تویتەر بکەم:
’لە حەلەب ئەوانەى نەخۆشى دەرونیان هەیە کارەکەیان کۆتاییهات. ئەوانەى ماوەى 5 ساڵ یارمەتیان داوان چیان بەسەردێت؟ ئێ باشە چ جۆرە مسوڵمانێکن. بێ هودە هەوڵ مەدەن و کارتان تەواوبوو.‘
’خالید مەشعەل دەڵێت ڕەوشى حەلەب من زۆر نیگەران دەکات. هەتیو دوو قسە بڵێ بەوانەى تۆ و کەشتى ماڤى ماڕماڕایان فرۆشت؟ ‘
بەبڕواى دادگا بەحساب من بەو دوو تویتەر سوکایەتیم بە سەرۆک کۆمار و حکومەت کردووە.
ئەى داد و بێداد!
چەند ڕستیەکى بچووک بچووک لە تەلەڤزیۆن و سایتدا هەڵدەبژێرن و دیسانەوە بانگەشەى ئەوە دەکەن سوکایەتیم بە سەرۆک کۆمار و حکومەت کردووە. 
’.. تورکیا پشتیوانى گروپە چەکدارەکانى سوریا دەکات ..‘
’.. ئەردۆغان وەک سوڵتان یاڤوز سەلیم ویستى بچێتە سوریا و لە مزگەوتى ئومەوى نوێژ بکات..‘
’.. بە سەدان بارهەڵگڕ ڕەوانەى سوریا کران..‘
‘.. ئەگەر تورکیا لە 2011 لە سوریا دەستوەردانى نەکردبایە پەیەدە، نوسڕە، داعش، سوپاى سوریاى ئازاد و گروپە تیرۆرستەکانى دیکە دروستنەدەبوون..‘
وەڵامم دایەوە:
لەمەولا تورکیا هاوکارى گروپە چەکدارەکان ناکات، لە جەرابلوس، ئەلباب و عەفرین بەیەکەوە دەجەنگن.
تورکیا هەموو پێداویستییەک بۆ نزیکەى 50 هەزار چەکدارى سوپاى سوریاى ئازاد دابین دەکات. هەموو ڕۆژێک بە سەدان بارهەڵگر چەک، پێداویستى سەربازى و پێداویستى دیکە بۆ سوریا دەڕوات...
بەرلە ساڵى 2011 هیچ گروپێکى تیرۆرستى لە سوریادا نەبوو.
"تورکیا هەتا حوزەیرانى 2015 لەگەڵ پەیەدە دۆست بوو. ئێستا پەیەدە بە پشتیوانى ئەمریکا گەورەترین مەترسییە...؟"
زۆرێک لە داکۆکى هاوشێوەم بە بەڵگەوە کرد بەڵام دادوەر و داواکارى گشتى بەجۆرێکى دیکە بیریان دەکردەوە.
بەهۆى ئەوەى ئەو شتانەى لە ڕۆژنامەى یورت- دا بڵاوکراوەتەوە بێ دەنگ بوو، ڕەخنەیەکم لە کڵچدارئۆغڵو گرتبوو، وا نیشاندرا کە ڕەخنەم لە ئەردۆغان گرتووە.
خاڵى کۆتایى دادپەروەرى، حەق و ماف بوو.
با بگەڕێینەوە زیندانى سلیڤرى.
ئەو ڕۆژانەى لەوێ مامەوە زۆر شت فێربووم.
ڕۆژانى نەخۆشخانەم زۆر قێزەون بوو.
لە ژوورێکى بچوکدا لەلاى ڕاست و چەپم دوو سەرباز و لەبەرامبەریشدا پاسەوانێک دانیشتبوو. لە دەرگاى ژوورەکەشدا دوو جارى وا بوو سێ سەرباز چاوەڕێیان دەکرد. 
لەگەڵ ئەوان لە ’عەشقێکى مەزندابووم‘.
ئەگەر فەرمانبەر و پزیشکانى بەشەکانى دەمارزانى، میزڵدان و میزەڕۆ، تیشک و هیماتۆلۆجى نەبوایە ئێستا ئیفلیج ببووم.
باشە ئەوەى هێنا؟
من پەشیمان نیم چونکە لەسەدا سەد لەسەر هەقم و لە هیچ بابەتێکدا درۆم نەکردووە، هەمیشە ڕۆژنامەنوسێکى باشبووم و لە هیچ بوارێکدا بە هەڵەدانەچووم.
لەگەڵ گۆرانییەکى خەمبار بەیەکەوە دەردەدڵى دەکەین و دەمەوێت بگرین.
خەیاڵى ئەوە دەکەم بەیەکەوە لەگەڵ گۆرانیەکى شادیبەخش هەڵپەڕین.
ئەگەر ئێوەش هەبن من لە شوێنى خۆمم.
ئێوەش هەر ئەوەندەى من بەو زیادڕەوى و قسە پڕوپوچانە ناختان پڕبووە.
بڕوابکەن لەلاى منەوە زۆر زیاتر لە تاریکى، تاریکى ئەنگوستە چاو هەیە.
شوێنێک نییە بۆ عاتیفیبوون.
دروستکردنى خەیاڵ ئەوە هەر هیچ بۆ من نابێت.
یان ئامادەن و یان هەموو بەیەکەوە ون دەبین.
ڕزگاربوون پێویستى بە پەرجو (موعجیزە) یە.
من بڕواناکەم بەڵام ئەوانەى وا دەڵێن زۆرم خۆش دەوێن.
بە حەسرەتەوە چاوەڕێن، دەخرۆشێن، شانازى دەکەن و دەڵێم "غەزاتان پیرۆز بێت".
هەرگیز دەستبەردارنابم و ڕاناکەم.
لە دواوە و پێشتانەوە نا بەڵکو تەواو لە دڵتاندام.
ئێستا کاتى ئەوەیە بخرێتە سەر ڕێگا.
بۆ ئەوەى کات پێچەوانە بکرێـتەوە.
هەڵبژاردنى ئادار بۆ هەموو لایەک دوا دەرفەتە.
کە کاتى خۆى هات هەموو شتێک دەنوسم. 




 

273 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/12/2018