وتار ‌
مسوڵمانە هێلەگ زەردەکان
*حوسنو مەحەلى

یەکشەممەى ڕابوردو وتارێکم بە ناوى میللەتى زیادڕەو نوسى و بەکورتى باسى هەڵوێستى بێسودى مسوڵمانانم لە فەلەستین و قودس کرد.
ئەمڕۆش لەسەر بابەتى هێلەگ زەردەکان با درێژە بە بابەتەکە بدەم.
چەند میدیایەکى فەڕەنسى پڕوپاگەندەى ئەوە دەکەن "ئەوانەى بەشدارى خۆپیشاندانەکە دەکەن و توندوتیژى، تاڵان، کردەى تیرۆر ئەنجامدەدەن لە ڕەچەڵەکى مسوڵمانن.
ئەوە بە بیرى مرۆڤ دەهێننەوە کە لە 9 ى کانونى دووەمى 2015 و لە پاریس پەلامارى مارکێتێکى یەهودى دەدەن کە پێشوتر پەلامارى ڕۆژنامەى چارلى هێبدۆیان داوە و لە 13ى تشرینى دووەمى پێشوتریشدا پەلامارى 7 شوێنیان داوە. 
شەوى سێشەممە تونسییەک لە پەلامارى ستراتسبۆرگدا ڕۆڵى لەو پڕوپاگەندەیەدا هەبوو.
لە فەڕەنسا نزیکەى 600 هەزار یەهودى دەژى. 
دواى پەلامارى مارکێتى یەهودیەکە سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو بانگەوازێکى ئاڕاستەى یەهودیەکان کرد و گوتى "ئاسایشتان پارێزراو نییە و بەزوترین کات فەڕەنسا جێهێَڵن و وەرنە ئیسرائیل". 
لەو ساڵەوە تا ئێستا 10 هەزار یەهودى بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کرد. 
نزیکەى لەسەدا 20 ى ئەو یەهودیانە دەوڵەمەندن و لە ئاستى باڵاى دەوڵەتدان و بەڕێوەبەرانى کەرتى تایبەتن کە ماوەى 500 ساڵە لە فەڕەنسا دەژین و نایانەوێت جێیبهێڵن.
بەشێکى زۆری ئەو یەهودیانە عەلمانین و بەشێکیشیان بەو پەلامارانەى ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین خۆشحاڵ نین.
ئەم ڕەوشە ئیسرائیل خۆشحاڵ ناکات.
ئیسرائیل کە پلانى هەیە بە تەواوى دەستبەسەر قودسدا بگرێـت و ئەو 200 هەزار فەلەستینیەى لەوێن دەربکات، ئیسرائیل لە 10-15 ساڵى ئایندەدا لانیکەم پێویستى بە کۆچى ئەوەندە یەهودى هەیە.
یەهودیەکانى ئەمریکا کە ژمارەیان لە 6 ملیۆن زیاترە بەهۆى ئەوەى نایانەوێت ئەوێ بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئیسرائیل لەبەرئەوە ئیسرائیل هەموو حساباتەکانى لەسەر یەهودیەکانى فەڕەنسا دەکات.
بۆ نمونە یەهودیەکانى فەڕەنسا، بەشى ئەوەندە عەرەب هەیە کە لێیان بترسن و ڕاکەن لە دەستیان.
5.5 ملیۆن جەزائیرى، 1.3 ملیۆن مەغریبى، 300 هەزار تونسى، 800 هەزار تورک ئەمە جگەلەوەى مسوڵمانەکانى دیکە هەژمار ناکەم کە لە فەڕەنسا دەژین.
ڕێکخراوە ئیسلامیەکان بە داعشەوە زۆر لەناو مسوڵمانەکان چالاک و بەربڵاون.
ئەوەى نامۆیە ئەوەیە لەناو جەزائیرى، تونسى و مەغریبییەکان 50 هەزار کەس هەیە کە ڕەچەڵەکیان یەهودییە.
دەوڵەتى ئیسرائیل و موساد بە دڵنیاییەوە سوود لەوانە دەبینێت.
ئیسرائیل کە 6.5 ملیۆنە کاتێک لە 1948 دا دروستکرا 700 هەزار مەغریبى بە ڕەچەڵەک یەهودى کۆچیان کرد.
ئەوانە لە ڕوخانى دەوڵەتى ئەندەلوس لە 1492 دا لە ئیسپانیاوە بەرەو مەغریب کۆچیان کرد.
هەروەک یەهودیەکانى تورکیا.
با بگەڕێینەوە سەر پاریس.
بێگومان هێلەگ زەردەکان زۆربەى هەرە زۆری داواکاریەکانیان دروست و لەسەر هەقە و بۆیە لەسەر شەقامن.
قسەکانى سەرۆک ماکرۆن لەئێستادا شەقامەکانى هێور کردۆتەوە.
لە ساڵى 2007 دا جەزائیریەکى بە ڕەچەڵەک یەهودى جەکوێس ئەتالى کە وەک ڕاوێژکارى سەرۆکى پێشو فڕەنسوا میتەران کارى دەکرد ماکرۆنى وەک یاریدەدەرى بڕیاردەر لە کۆمسیۆنى گەشەى ئابورى دەستنیشانکرد.
دواى ماوەیەک دیسانەوە ماکرۆن لەسەر پێشنیازى ئەتالى نێردرایە بانکى خێزانى بەناوبانگى یەهودى ڕاتشێڵد و بەخێرایى پلەى بەرزبۆوە. لە ساڵى 2011 دا و لەو سەردەمەدا کە  فرانیسوا ئۆلاند خۆى بۆ سەرۆکایەتى ئامادە دەکرد دیسانەوە بە پێشنیازى ئەتالى ماکرۆن کرا بە "ڕاوێژکارى ئابورى" ئۆلاند. کاتێک ئۆلاند لە 2012 دا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا ماکرۆن سەرەتا بوو بە یاریدەدەرى سکرتێرى گشتى سەرۆک کۆمار و دواتریش بوو بە وەزیرى ئابورى. 
هەموو شتێک لە ماوەى 10 ساڵدا ڕویدا و بە پشتیوانى میدیا و سەرمایەیەکى نایاب دوو ساڵ لەمەوبەر ماکرۆن بە سەرۆک هەڵبژێردرا. 
کارەکە سەریگرت.
لەپشتى ماکرۆنەوە ژمارەیەکى زۆر دەوڵەمەند و کەسانى کاریگەر هەیە کە زۆربەیان یەهودین.
بەشێک لەوانە مەغریبین.
بۆ نمونە ئەندرێى ئازولاى.
ڕاوێژکارى شا محەمەدى شەشەمى مەغریبە. 
شاى عالى مەقام سەرۆکى کۆمیتەى قودسى سەربە ڕێکخراوى هاریکارى ئیسلامییە و بەبێ ڕاوێژ بە ئازولاى هیچ کارێک ناکات.
ئیستا دیارە بۆچى قودس بێ خاوەنە.
ئازولاى؛ دامەزرێنەرى کۆڕبەندى داڤۆس، ڕێکخەرى پڕۆژەى هاوپەیمانێتى شارستانیەتەکان و خاوەن بانکە.
بێگومان بۆ ئیسرائیل کار دەکات.
لەئێستادا گەورەترین کێشەى ئیسرائیل کەمى دانیشتوانیەتى.
لە دەرەوەى ئیسرائیل لانیکەم 10 ملیۆن یەهودى هەیە و بۆ ئەوەى لە نیلەوە تا فورات دەوڵەتى ئیسرائیلى مەزن دروستبکرێت بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەوانە بگەڕێنەوە ئیسرائیل.
بە خواستى خۆیان یان بە زۆرەملێ.
بۆ نمونە ئەو پەلامارانەى بۆ ترساندنیان دەکرێتە سەر پەرستگاى یەهودیەکان لەو وڵاتانەى ئەوانى تێدا نیشتەجێن. 
تاوانبارەکان لەسەرەتاوە ئاشکران کە مسوڵمانانى توندڕەون.
هەر وەک ئەوەى کاتى خۆى لە تورکیادا ڕویدا.
وەک زۆر شوێنى دیکەى جیهان.
هەتاوەکو عەرەب و مسوڵمانەکان زیادڕەوى بکەن بۆ ئیسرائیل هەموو شتێک ئاسانە.
هەموو شتێک لە کاتى خۆیدا.
عەرەب و مسوڵمانان هیچ لەو کارانە تێناگەن.
هەروەک "بەهارى عەرەبى" ئەوان هەمیشە دەستدەنێنە بینەقاقاى یەکترى.
ئەگەر دەڵێى بۆچى؟
لە 57 وڵاتى مسوڵمان بە هەزاران تەریقەت، جەماعەت، تەکیە، گروپ و شێخ هەن بەڵام هەموویان دوژمنى یەکترین.
ئەگەر دەڵێى بۆچى؟
چونکە هەموو سەرکردەکان دەڵێن "من ڕاستەقینەترین مسوڵمانم" و خەون بە "جبەى سەوز" ەوە دەبینێت. 
ئینجا ئەگەر عەمامەیەکى لەگەڵ بێت؟
ئیتر هیچى دیکەیان ناوێت.
 
 


 


238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/12/2018