وتار ‌
کەمێکى ماوە بۆ شێتبوون
*حوسنو مەحەلى

ماوەیەکى زۆر لەمەوبەر نا لە 7-8 ساڵى ڕابوردودا بە هەزاران پەرلەمانتار، سەرۆکى شارەوانى، ڕۆژنامەنوس، مامۆستاى زانکۆ، پزیشک، ڕۆشنبیر، کرێکار، گەنج و هاوڵاتى سکاڵایان لەدژ کرایەوە و دەستبەسەرکران، داگایى کران و خرانە زیندانەوە.
بەڕێوەبەرانى وەک ئەمین چۆڵاشان و نەجاتى دۆغرو بەهۆى ئەوەى میدیاى سۆزجو- یان بەڕێوەدەبرد بە شتى ناقۆڵا تاوانبارکران و وەک دوا دڵۆپ کە جام پڕدەکات نا چونکە بەمنزیکانە جام- یش نامێنێت.
دادگا خۆجێییەکان نە گوێ لە دادگاى دەستورى و نە گوێ لە دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا دەگرن. 
بەسەرهاتى ڕۆژنامەنوس دەنیز یوجەل و قەشە بڕونسۆن پەردە لەسەر هەموو شتێک هەڵدەماڵێت.
من لە ڕێگاى دەعواى خۆمەوە باش دەزانم.
پێویستە بەسەرهاتى ئەرەن ئەردەم- یش لەیاد نەکەین. 
ئاکەپە 16 ساڵە لە دەسەڵاتدایە. 
هەموو کەسێک ئەوە بەدیدەکات و دەزانێت ئەو وڵاتە لە کوێوە بۆ کوێ و چۆن گەیشتۆتە ئێستا.
ئایا تێدەگات؟
گومانم هەیە.
بۆچى؟
هەموو کەسێک پڕبووە و تالاى دەمى هاتووە.
مرۆڤ بە گوتەى "ڕێبەرانى ئایینى" دەخرۆشێت و خاترجەم دەبێت.
ئەوانیش توشى لوتبەرزى دەبن.
گوتنى مارش، دروشم گوتنەوە، هاوارکردن، قیژاندن و چەپڵەلێدان بێ سوودە.
باسکردن لە لایەنە نەرێنییەکانى دەسەڵاتى ئاکەپە، ڕەخنەلێگرتن یان فشەپێکردنى بەهیچ شێوەیەک سەرکەوتن بەدیناهێنێت.
ئاکەپە و ئاکەپەییەکان دیسانەوە کار بەوە دەکەن دەیزانن و لە ئایندەدا کارى پێدەکەن. 
ئیتر دەوڵەت هى ئەوانە و ئەوانیش دەوڵەتن.
ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبێت سەرەتا هەموو دەزگاکانى دەوڵەت دواتریش هەنگاو بە هەنگاو دەست بەسەر کۆمەڵگەدا دەگرێت.
زۆرى نەماوە بۆ 2023.
بیرکردنەوە لە دواتر کات کوشتنە.
ئەوانەى بوونەتە ئۆپۆزسیۆن هەتا بەو پێوەرەى ئاکەپە ڕێگەى پێداون دەتوانن بەردەوامبن لەسەر ئەو قسە پوچانەى سودى هیچیان نییە.
وەک نمونەى مەنجەڵى بوخار ئەگەر فیکەى نەبێت دەتەقێت.
ئەو نوسینانەى مانگێک لەمەوبەر نوسراون بیرى خۆتانى بهێننەوە.
هاوکۆلکەى توڕەیتان گەیشتبۆ لوتکە بەڵام ئێستا لەسەر زەوى دەخشێت.
ئاکەپە و ئاکەپەییەکان لە هەموو ئاست و گۆڕەپانێک و بابەتێکدا هەموو ئەو شتانەى دەیانەوێت ئەنجامیدەدەن دواتر لە دواوە دەسوڕێنەوە و لەبرى دوو، چوار خاڵ وەردەرگرن.
"نۆک ئاوت" تەنها دوەستێتە سەر کات.
بۆ نمونە سەرۆکى کاروبارى ئایینى عەلى ئەرباش سەردانى قادر میسرئۆغڵوى کرد، سەبارەت بەو هەواڵانەى باس لە پەروەردەى ئایینى منداڵان و کۆرسى قورئان دەکەن، گوتە و ڕەفتارى ئەو پڕۆفیسۆرانەى مێشکیان بەستویەتى، هەندێک لە تێڕوانینى ئەو شێخە ساختەچى و لە ڕێگەلاداوانە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى، ئەو هەواڵ و دیمەنانەى ئاکەپەییەکان و لایەنگرانى ئێستایان کە پەیوەندیدارە بە پەیوەندى کۆنى فەتۆ و ئاپۆ، ئەو قسە و ڕەفتارانەى ڕۆژانە تەنانەت هەموو کاتژمێرێک سیستەمى عەلمانى بە ئامانج دەگرن بە دەیان هەڵوسکەوتى بە مەبەست و بێ مەبەست کە لەدەوروبەرتەوە ڕودەدەن و لە هەر کاتێکدا گێچى توڕەیت بەرزدەکەنەوە، ئەو بەسەرهات و هەواڵانەى پەیوەندیان بە دزین، بەریەککەوتن و فریودانەوە هەیە، ئەو گوتە و ڕەفتارە بێ ناموسیانەى ئافرەتان بە ئامانج دەگرن... لە ئەنجامدا "هەموو ئەوانەى قورئانیان بە منداڵەکانیان نەخوێندەوە شەیاتنن".
زۆر کەمى ماوە بۆ شێتبوون بەڵام ڕزگاربوون لە دەستى خۆتاندایە.
جەهەپە، ئیى پارتى، سەعادەت، هەدەپە و هەموو ئەو پارتانەى بانگەشەى ئۆپۆزسیۆن بوون دەکەن، دەتوانن کۆبوونەوە کلاسیکیەکانى فراکسیۆن، ئەو لێداوانەى وەک نمونەى هەموو کەسێک لە بازاڕدا بیبینێت و ئەو چالاکییە بێ مانایانە درێژە پێبدەن.
ژوورە پیشەییەکان، سەندیکاکان، ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ئێوەش لاسارى مەکەن!
دەتوانن نەبنە ئومێد بەڵام هیچ نەبێت مۆڕاڵى مرۆڤەکان تێکمەدەن.
تەلەڤزیۆنى ئۆپۆزسیۆن، ڕۆژنامە، سایتى هەواڵ و بەشێکى زۆر لە هاوپیشەکانم کە تێیاندا دەنوسن، ڕۆژانە باس لە "سەرکەوتنەکانى" ئاکەپە دەکەن. 
زۆر ڕوونە کە ئەم شێوازە بێ سوودە.
هەموو کەسێک لەسەر هەموو شتەکان ڕادێت.
دواتر زۆر ئاسانە چونکە لەسەر هەموو شتێک ڕادێى.
واتە بوونە ئاکەپە هێواش هێواش دەچێتە ناو خوێنتانەوە.
ئەگەر بەیعەتیش نەبێت لایەنگرى دەستدەدات.
لێم مەگرن بەڵام ڕەوشەکە ناخۆشترە لەوەى مەزەندەى دەکەن.
هۆکارى مەترسییەکە بێگومان ئاکەپەیە بەڵام شتانێک هەیە زۆر لێتانەوە نزیکە.
ئێوە دیسانەوە بەردەوامبن لەوەى بە خرۆشانى بچوک دابین بن.
ئەگەر بڵێى "من ڕێگە نادەم" ئەو تۆ ئەو کاتە ئومێدى.
بۆ ئەوەى جۆرێکى دیکە لە خەبات بکەى.
بڕوا بە هەموو شتێکى من بکەن بەڵام سەرەتا بۆ ئەوەى کۆمارى تورکیا ڕزگاربکەین هیچ رێگایەک نەماوە. 
زیادڕەوى سک تێرناکات.
لانیکەم مێشک و دڵتان بپرێزن.
ئەمە چۆن؟
ئەویش خۆتان بیدۆزنەوە! 
 

293 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/12/2018