وتار ‌
دەست هەڵبڕن
*حوسنو مەحەلى

لە پڕۆسەى بەهارى عەرەبیدا تورکیا لەگەڵ وڵاتانى خۆرئاوا بەتایبەت ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا و هەندێکجاریش وڵاتانى کەنداو سوڵتان، شا، ئەمیر و شێخەکان کاریکرد.
"بەحساب ئیخوان موسلمین لە هەموو شوێنەکان دەهاتنە سەر دەسەڵات و تورکیا دەبووە ڕێبەرى ناوچەکە".
چەند بە خۆشى دێتەبەر گوێ!
لە کەنداویش 6 وڵاتى عەرەبى هەیە:
سعودیە، عوممان، ئیمارات، کوێت، قەتەر و بەحرێن. 
لاینکەم 150 ساڵە لەلایەن هەمان عەشیرەتەوە بەڕێوەدەبرێن.
ئال-سعود، ئال-سەید، ئال-نەهیان، ئال-سەباح، ئەلسانى و ئال-خەلیفە.
ئەوانە لە سەرەتاى ساڵانى حەفتاکاندا سەربەخۆبوون بەڵام سەرەتا بەریتانیا و ئێستاش لەژێر ئال-چەپۆکى ئەمریکادا وەستاون. 
هەموویان بنکەى سەربازى ئەمریکایان تێدایە و دوو گەورەترین بنکەى سەربازى لە قەتەرە.
هەموویان زۆر دەوڵەمەندن. 
بە فەرماندانى سەربەڕێوەبەرەکان لە هەر شوێنێکى جیهان بێت دەست "ئال"ى هاوکارى بۆ گروپە جیهادییەکان درێژدەکەن و دەست "ئال" یان دەگەیەنێ.
قاعیدە، تاڵیبان، داعش، نوسڕە، ئەلشەباب، بۆکۆ حەرام و هاوشێوەکانیان و ژمارەیەکى زۆر لەو جۆرە دەرون نەخۆشانە.
"ئال" ەکان ڕاهاتوون هەموو شتێک بە پارە بکڕن.
لە 3 ى تەمموزى 2013 دا جەنەڕاڵ سیسى کاتێک شکستى بە مورسى ئیخوان موسلمین هێنا ئەو سەرکردە عەرەبانەى کەنداو دەست "ئال" و قاچیان نەدەگرت.
کاتێک ئال-سعود، ئال-نەهیان و ئال-خەلیفە پشتیوانیان لە سیسى کرد.
ئال-سانى تەنها مایەوە.
ئال-سەباح و ئال-سەید گوتیان "ئێمە بێلایەنین" ئال-تەیب لەقەتەرەوە دەست "ئال" ى یارمەتى درێژکرد.
عەرەبە ئیسلامییەکان سەرۆک کۆماریان زۆر خۆش دەویست و پێیان دەگوت و دەیانوسى ئال-تەیب کە لە زمانى عەرەبیدا واتە کەسێکى باش.
ئال-تەیب کاتێک دەستى یارمەتى بۆ ئال-سانى قەتەر درێژکرد، دەست "ئال" ەکانى دیکەش بە ئاڕاستەى تورکیا دەست "ئال" و قۆڵیان یان بە جوڵە کەوت. لەم ڕوانگەیەوە ئال-تەیب ئەردۆغان بەبێ دەست "ئال"، دەست "ئال" ى هاوکارى بۆ ڕوسیا و ئێران درێژکرد.
ترەمپى زۆر توڕەکرد و بە دەست "ئال" پشتەملى تورکیاى گرت بەڵام کاتێک ئەوە سودى نەبوو بە پەیەدە/یەپەگە دەست "ئال" ى ڕاوەشاند و هەڕەشەى کرد.
بە دەست "ئال" ڕاوەشاندنى ترەمپ و بە یارى "قاچ" و فریوادنى ئال-سعود و ئال-نهیان ویستى لە خۆرهەڵاتى فوڕات ئال-تەیب گۆشەگیربکەن. 
دەست "ئال" و قاچەکان تێکەڵبوون. 
پەناڵتى بوو یان فاوڵ بوو تەنانەت دادوەریش لێى تێکچوو.
دیارنییە دەستى کێ لە گیرفانى کێ دایە.
پوتین و ڕوحانى دەست "ئال" یان نییە بەڵام بەدڵنیاییەوە مادۆرۆى ڤەنزوێلا هەیەتى.
مادۆرۆ زۆر حەزى لە خواردنى گۆشتى نوسڕەتە، بەبێ سەیرکردنى دراماى "زیندوبوونەوەى ئەرتوغڕوڵ" ناخەوێت و ئال-تەیبى مسوڵمانى زۆر خۆش دەوێت.
مادۆرۆ لە تەمەنى گەنجیدا شەیداى گیڤارا و کاسترۆیە، کۆمۆنیستە و شۆفێرى بارهەڵگربووە و ئەگەرى زۆرە بە هیچ شێوەیەک برێکى دەست "ئال" ى ڕانەکێشابێت. 
هەروەک کۆمۆنیستى کۆن پوتین و ڕوحانى شەریعەتگەرا.
بەڵام لەو نێوەندەدا کێشەیەک هەیە: هەرسێکیان دەست "ئال"ى هاوکاریان بۆ ئەسەد درێژکرد.
ئەو کارى دەست "ئال" بۆ درێژکردنە ئەنجامەکەى چۆن دەبێت نازانرێت بەڵام ئەم کارە هەتا دێت بەرەو سەیرو سەمەرەیى دەڕوات.
هەموو لایەک بەتاسەوە دەیەوێت بزانێت سەرۆک کۆما ر ئەردۆغان چۆن دەتوانێت لەنێوان ئەو هەموو بە دەست "ئال" و بێ دەست "ئال" ەدا چۆن دەتوانێت هاوسەنگى بپارێزێت. 
ئێرانییەکى شەریعەتگەرا و شیعە، ڕوسێکى کۆنە کۆمۆنیست و حەز بە ئیمپراتۆر، بۆلیڤارجیەک کە نەفرەت لە ترەمپ دەکات و یەکەمى جیهانە لە گازى سروشتى و ئالێکى گەنجی ئیخوان موسلمین.
سەیرە بەڵام ئاییندەى تورکیا بەڵکو ناوچەکەش پەیوەستە بەو حساباتانەى ئەردۆغان بۆ هاوسەنگى کرودیەتى.
حساباتى سیاسى، ئابورى، دارایى، ئاسایش، ستراتیجى و بێگومان دینى.
واتە تورکیا یان بە تواناى خۆى ڕێگاى دەربازبوون دەدۆزێتەوە یانیش دەبێتە قوربانى گەمەى دەست "ئال" و قاچى "فریودانى" ئەوانى دیکە. 
ئەو کاتەش هیچ دەست "ئال" ێکى درێژ بۆ یارمەتیدان نادۆزێتەوە. 
ئەو دەستلێدانەى بەهۆى دەست "ئال" ى بەریتانیەکانەوەیە خێرى پێوەنابێت.
باش مێژوو بخوێننەوە.
هەموو دەست "ئال" ەکان لە دژى عوسمانییەکان دەست "ئال" یان بەرزکردەوە.
نابێت نەوەى شەریف حوسێن و ئەلهاشمییە ئوردونییەکان لەبیربکرێن.
ڕۆح دەردەچێت بەڵام خو دەرناچێت و ناگۆڕێت.
"ئال"ەکان وازناهێنن.
ئێرە خۆرهەڵاتى ناوەڕاستە و کەرەستەش مسوڵمانانن.
واتە دین.
لە پڕۆژەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستى گەورە و بەهارى عەرەبیدا بەدڵنیاییەوە پیلانێک هەیە.
هەتاوەکو هەژارى و نەزانى هەبێت ئەو کەسانە کاریان زۆر ئاسانە.
دەست "ئال" ى یارمەتى درێژکردن و دەست "ئال" تێکەڵکردن و دەست "ئال" لێدان ئازادە.
کاتێک گوترا "یااللە و بسم اللە" بۆ دەستپێکردن زۆردەبن ئەوانەى دەست "ئال" ى یارمەتى درێژ دەکەن.
ئێوە خۆتان بن و هەرگیز دەست "ئال" بۆ یەکترى مەبەن.
خوا پەنامان بدات هەموو شوێنێک پڕە لە بێ ناموس!


322 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/12/2018