هەواڵ ‌
داعش لە دێرزۆر نزیکەی ٧ هەزار هاوڵاتی سڤیل بە بارمتە دەگرێت

لەماوەی ڕابوردودا هاوپەیمانێتی ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە زیانی زۆریان لە ڕێکخراوی داعشدا بەڵام لە هەندێک ناوچەدا هێشتا چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە کردەی تیرۆرستی ئەنجامدەدەن.

رێپێدراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سوریا میشێل باشلیه‌ ئاماژەیدا: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانن سەبارەت بە چارەنوسی نزیکەی ٧ ھه‌زار سڤیل كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ پارێزگای دێر‌زوری ده‌ستبه‌سه‌ركراون و وەک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌ھێنرێن. هاوکات ناوبراو ئاشکرایکرد زانیاریان هەیە كه‌ تیرۆرستانی داعش ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ سێداره‌ ده‌ده‌ن كه‌ گومان دەکەن په‌یوه‌ندییان به‌ هەسەدەوە هەیە.


6 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/12/2018