هەواڵ ‌
پەروین بوڵدان و ٩ پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە بۆ ماوەی دوو رۆژ ماندەگرن
ماوەیەکە باس لە دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى چارەسەرى لە تورکیا دەکرێت و مانگى ڕابوردوش شاندێکى دانایان سەردانى ئۆسلۆى پایتەختى نەرویجیان کرد بۆ ئەوەى ڕاوێژ لەگەڵ چەند کەسایەتییەکى سیاسى کوردى بکەن.ئەمڕۆش هاوسەرۆکى هەدەپە پەروین بوڵدان و پەرلەمانتارى پارتەکە میتحەت سانجار و 8 پەرلەمانتارى دیکە لە ناو پەرلەمانى تورکیا مانگرتنیان ڕاگەیاند.
بەرپرسانى هەدەپە ئاماژەیاندا ئەو چالاکییەیان بەردەوامدەبێت و دەیانەوێت پرسى کورد بە مەبەستى چارەسەرکردنى بێتەوە ناو ڕۆژەڤى تورکیا. هاوکات ئامانجێکى دیکەى مانگرتوان بۆ پشتیوانیکردنى پەرلەمانتار لەلایلا گوڤەنە کە لە گرتوخانەى ئامەد بەندکراوە و لە 8 ى تشرینى دووەمەوە بە مەبەستى هەڵگرتنى قەدەغەى سەردانیکردنى ڕێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان مانی گرتووە. پەرلەمانتارانى هەدەپە داواش دەکەن پرسى کورد ببێتە بەشێک لە ڕۆژەڤى پەرلەمانى تورکیا.

 

7 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/12/2018