هەواڵ ‌
تورکیا: ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی پێشودا کەمیکردووە
دەزگاى ئامارى تورکیا زانیارى لەبارەى ڕێژەى هەڵاوسان خستەڕوو و ئاشکرایکرد لە مانگى تشرینى دووەمى ڕابوردو هەڵاوسان لەسەدا 12،62 بووە. بە بەرورد بە مانگى تشرینى یەکەم هەڵاوسان بە ڕێژەى 1،44 کەمیکردووە.
بەهۆى ئەوەى لە مانگى پێشودا لیرە کەمێک بەهاکەى بەدەستهێناوەتەوە و نرخى نەوتیش هەرزانتر بووە، ئەمەش وایکردووە هەڵاوسان داکشان بەخۆوە ببینێت.
جێى وەبیرهێنانەوەیە لە دەستپێکى ساڵى 2018 بەهاى دۆلارێک بەرامبەر 3،75 لیرە بوو بەڵام بەهۆى خەرجییە زۆرەکانى حکومەت و گرژى پەیوەندی نێوان ئەنقەرە-واشنتن دراوى لیرە زیاتر لە سەدا 40 ى بەهاکەى لەدەستدا و لە ئێستاشدا دۆلارێک بەرامبەر 5،25 لیرەیە. 

 

8 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/12/2018