هەواڵ ‌
سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کرد

سەرۆك كۆماری عیراق بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە سەرۆك عەشیرەت و كەسایەتییە ناودارەکانی دەشتی نەینەوا کرد كە لە پێکهاتەکەنی مەسیحی، شەبەك، كاكەیی و عەشیرەتە عەرەبەكان بوون. سەرۆك  كۆمار داواكاری و خواستی شاندەکەی بە هەند وەرگرت كە باسیان لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان و پێشكەشكردنی زیاتری خزمەتگوزارییەكان پێداویستییەكانی ژیانی رۆژانەیان كرد. ‎
هاوکات بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە رۆڵەكانی دەشتی نەینەوا عیراقێكی بچوككراوە پێكدەهێنن و لە پێكهاتە رەسەنەكانی ئەم وڵاتەن. ناوبراو ئاماژەشیدا هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی پێداویستییەكانیان و پشتگیری كردنیان لەهەموو هەلومەرجێكدا.


8 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/12/2018