هەواڵ ‌
لە پەراوێزی لوتکەی G-20 سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باشور کۆبوونەوە
لەچوارچێوەى لوتکەى وڵاتانى G-20 سەرۆکى ئەمریکا داناڵد ترەمپ و سەرۆکى کۆریاى باشور مون جەى-ئین کۆبوونەوە. 
وتەبێژى کۆشکى سپى سارا ساندەرس لە ڕێگەى ڕاگەیەندراوێکەوە زانیارى خستەڕوو و ئاماژەیدا هەردوو سەرۆک کۆکبوون لەسەر ئەوەى هەموو هەنگاوێک بگرنەبەر بۆ ئەوەى نیوە دورگەى کۆریا بە تەواوى لە چەکى ئەتۆمى دابماڵڕێت. هاوکات باسیش لە بەڕێوەچوونى لوتکەیەکى دیکەى نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور کرا و ترەمپ بە بایەخەوە لە ئەنجامدانى ئەو لوتکەیەى ڕوانى.  

 

8 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/12/2018