چاوپێکه‌وتن ‌
بەهرۆز گەڵاڵی : رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان گرفتی بۆ هیچ لایەنێك نیە( چاوپێكەوتن لەگەڵ ماڵپەڕی snn)
نوێنەری یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە ئەنقەرە رایگەیاند: ئەنجامی رێككەوتنەكەی گۆڕان و یەكێتی رێككەوتنامەی دیكەی لێدەكەوێتەوە كە بۆ ئایندەی كوردستان و دۆخی هەرێم سودی دەبێت .
بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بە snn ی راگەیاند رێككەوتننامەی یەكێتی و گۆڕان رێككەوتنی دیكەی لێدەكەوێـتەوە بە تایبەتی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا كە دەتوانێت دۆخی ئێستای هەرێم چارەسەر بكات بەمەرجێك ئەگەر هەموو خاڵەكانی ناو ئەو رێككەوتنە جێەبەجێ بكرێت و لیژنەی تایبەتی بۆ دروستبكرێت ، بەتایبەت لە یەكخستنەوەی فراكسیۆنەكان و پێكهێنانی لیژنەی هاوبەشی باڵا.
نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە ئەوەشی راگەیاند رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان لە ئێستادا كارێكی باشە چونكە دەتوانێت كاریگەری زۆری هەبێت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی ناو هەرێم و نزیككردنەوەی لایەنەكانی دیكە.
بەهرۆز گەڵاڵی ئەو لایەنانەی دڵنیا كردەوە كە مەترسیان لە رێككەوتنەكە هەبوە ، ئاماژەی بەوەكرد هیچ گرفتێك بۆ لایەنەكان دروست ناكات ، بەڵكو دوو رێكخراوی سیاسی لە رێگەی نزیكبونەوە و لێكدانەوەی خۆیان ، رێككەوتنایان ئیمزا كردوە بۆ رێكخستن و نزیككردنەوەی نێو ماڵی كوردی .
ئەم لێدوانەی نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە لە كاتێكدایە پارتی دیموكراتی كوردستان نیگەرانی خۆی لەو رێككەوتنەی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەربڕیوە و دوای رۆژێك لە واژوكردنی ، رەتیكردەوە بە هۆكاریش بۆ قوڵكردنەوەی ناكۆییە سیاسییەكانی هەرێم وەسفیكرد بوو

1180 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2016