چاوپێکه‌وتن ‌
رێكەوتنی یەكێتی گۆڕان دەتوانێت بارودۆخی هەرێم بەرەو باشتر ببات
نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تورکیا ئاشکرای دەکات کە ئەنجامی ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی ڕێککەوتننامەی دیکەی لێ دەکەوێتەوە بۆ ئایندەی کوردستان و ناوچەکە سودی گەورەی دەبێت.
بەھرۆز گەڵاڵی ، نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە(لڤین)ی ڕاگەیاند"ڕێککەوتننامەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆران دەبێتە ھۆکارێک بۆ دروست بونی چەندین ڕێککەوتنی دیکەی ناوخۆی لە ھەرێمی کوردستان کە دەتوانێت دۆخی ئێستای ھەرێم بەرەو باشتر ببات" ، لەبارەی دەرنەکەوتنییەوە لە ڕۆژی واژوکردنی ڕێککەوتننامەکە وتی"ھەرچەندە بانگێشتی فەرمی کرابووم بۆ ئەو واژووکردنە بەڵام ھۆکاری ئامادە نەبوون تەنھا پەیوەندی بەسەردانێکەوە ھەبوو کە گەڕامەوە تورکیا ئەویش بەکاری سیاسی بووە".
وتیشی"بەندە یەکێک بووم لەو کەسانەی کە شەرەفی ئەوەم پێ بەخشرا بوو ھەرلەسەرەتاوە کاربکەم بۆ دروست بونی ئەو ڕێککەوتنەو لە چەندین نوسین و کۆبونەوەی دۆستانەدا باسم کردوە و بەپێویستم زانیووە".

لەبارەی گرنگی ئەو ڕێککەوتنەوە گەڵاڵی باسی لەوەشکرد"ئەو ڕێککەوتنەی نێوان یەکێتی و گۆڕان سودی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری ھەیە ، بەو پێیەی کۆتاییھات بەسەرجەم ئەو ناخۆشییانەی لە ڕابردودا لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا ھەبوون ، لە ڕوی کۆمەڵایەتیشەوە ئێمەو گۆڕان مێژوویەکی دورو درێژمان پێکەوە ھەیە کە بەم ڕێککەوتنە ئاشتەوای کۆمەڵایەتی دەستەبەرکرد ، ئەم ڕێککەوتنە سودێکی دیکەی ھەیە کە بەھۆیەوە کەرتی ئابوری لەناوچەکەدا گەشەی کردوە چونکە کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان خوازیاری کارکردنن لەناوچەیەکدا کە ئارامی سیاسی ھەبێت".

1100 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2016