یه‌كێتی هه‌میشه باجی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داوه

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی:
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له توركیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و توركیا‌و رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوور، هه‌روه‌ك هۆكاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره روونده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت: یه‌كێتی هه‌میشه باجی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داوه.
*ماوهیهكهپهیوهندییهكانی توركیا‌و یه‌كێتیی نیشتمانی، تێكچووه ئێوه كه‌نوێنه‌ری یه‌كێتین، ئه و په‌یوه‌ندییانه ئێستا چۆن ده‌بینن؟
-به‌داخه‌وه دوای له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك مام جه‌لال، ساردییه‌ك كه‌وتۆته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له‌كاتێكدا كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، ئه‌ندازیاری دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و كوردستانی عیراق، یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال بوون، چونكه سه‌رۆك مام جه‌لال بڕوای ته‌واوی به برایه‌تیی كورد، تورك، عه‌ره‌ب، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بوو.
*به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی و ئه‌ردۆگاندا، هه‌ست ده‌كرا كه په‌یوه‌ندییه‌كان باشتربوون؟
-به‌ڵێ وایه، به‌تایبه‌تی دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه، واته هه‌ر له‌ساڵی 2002-ه‌وه، تا نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك كۆماری عیراق، په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك مام جه‌لال، نێوانی ئاكپارتی و یه‌كێتی، توركیا‌و كوردستانی عیراق، رۆژ به رۆژ به باشی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ورده ورده له‌دواییدا كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه بوون و به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مانه‌وه‌و چه‌ندینجار توركیا له رێگای به‌نده‌وه، بانگهێشتی وه‌فدی یه‌كێتی كردووه بۆ ئه‌نقه‌ره، به‌داخه‌وه هیچ وه‌فدێكی یه‌كێتی نه‌هات بۆ ئه‌نقه‌ره.
*یه‌كێتی رۆڵی گرنگی هه‌بوو له كرانه‌وه‌ی دیموكراسی و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان كوردانی باكوور‌و توركیادا، به‌تایبه‌تیش سه‌رۆك مام جه‌لال و مه‌كته‌بی یه‌كێتی له توركیا‌و جه‌نابتان وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی، كه‌چی مه‌كته‌به‌كه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره داخرا، ئه‌م هه‌نگاوه چ هۆكارێكی له‌پشته‌وه‌یه؟
-ئاگادارن هه‌ر له‌سه‌رده‌می پرۆسه‌ی ئاشتی و كرانه‌وه‌ی دیموكراسی له‌نێوان كورد‌و تورك، مام جه‌لال و ئه‌ردۆگان رۆڵی گه‌وره‌یان بینی، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای له‌ده‌ستدانی مام جه‌لال ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه تووشی هێرش و په‌لاماردانی ده‌ره‌كی بوو، وای لێهات كار بگاته سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی مه‌كته‌بی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نقه‌ره بدرێت كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می مه‌رحوم ئۆزال-دا، ئه‌م مه‌كته‌به كرایه‌وه، به‌داخه‌وه به‌مدواییه مه‌كته‌به‌كه داخراو نوێنه‌ره‌كه‌ش بۆ كوردستان دوورخرایه‌وه. له‌لایه‌كی تریش، هه‌ندێ رووداوی ناخۆش له‌ناوچه‌ی سه‌وز روویدا، ئه‌مانه كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌سه‌ر داخستنی مه‌كته‌به‌كه، روونیشه یه‌كێتی هه‌میشه باجی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داوه.
*یه‌كێتی هه‌میشه بڕوای به‌دیموكراسی و برایه‌تیی گه‌لان هه‌بووه، به‌ڵام توركیا زۆر توند هه‌ڵسوكه‌وتی كرد، له‌م بواره‌دا باشترین هه‌نگاو چییه؟
-ئێمه له‌كاتێكدا بڕوامان وایه كه برایه‌تیی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و تورك، برایه‌تییه‌كی مێژوویی هه‌زار ساڵه‌یه‌و به‌هیچ كه‌س و گروپێك ئه‌و برایه‌تییه ناشكێت و كۆتایی نایه‌ت. له‌م روانگه‌یه‌وه پێمانوایه كورد‌و تورك ده‌بێ چاو به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانماندا بخشێنینه‌وه و ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی هاتوونه‌ته پێشمان، به كۆششی دڵسۆزانه‌و دووربینانه‌ی هه‌ردوولامان چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، وه‌كو برایانی تورك ده‌ڵێن: له‌ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵیان بگرین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زمانی گفتوگۆ‌و دیالۆگ و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
*سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتی له‌بواری ئابووری و بازرگان‌یش رۆڵی گرنگیان بینی له نێوان هه‌رێم و توركیادا،تێڕوانینتان له‌سه‌ر ئه‌م بواره چییه؟
-راسته ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بێنینه‌وه پێش چاوی هه‌ردوولامان، كۆماری توركیا له‌سه‌رده‌می سیاسه‌تی دووربینانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌ردۆگان-دا، ده‌ستپێشخه‌ریی ئابووریی گرنگی له عیراق به‌ده‌ستهێنا، به‌هێنانی هه‌ردوو كۆمپانیای توركی، گهناڵ ئینه‌رجی و پێت ئۆیل بۆ كوردستان، له‌ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته ئابوورییه دروسته‌دا، توركیا ئێستا بۆته خاوه‌نی بڕیار‌و قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئابووریی كوردستان و له‌ئاستی عیراقیشدا.
*یه‌كێتی نیشتمانی چاوه‌ڕێی چی له‌ئه‌ردۆگان و توركیا ده‌كات؟
-هیوادارین ئاكپارتی كه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی كۆماری توركیای به‌ده‌سته‌و سیاسه‌تی توركیا داده‌ڕێژێت. ئه‌م هه‌نگاوه گرنگانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببینێت كه یه‌كێتی هه‌ر له زووه‌وه ده‌ركی به‌م راستییه كردبوو، چونكه په‌یوه‌ندیی سیاسی، بێ گرێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانیی پته‌و، سه‌رناگرێ و وه‌ك هه‌یكه‌لێكی بێ گیان ده‌مێنێته‌وه. بۆیه داوامان ئه‌وه‌یه ده‌ستبكه‌ینه‌وه به جۆش و خرۆشدانهوهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئاكپارتی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، چونكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌پێناوی ئاشتییه‌كی راسته‌قینه‌دا، ئه‌من و ئیستقرار پێویستییه‌كی زه‌رورییه. لێره‌دا كوردیش فاكته‌رێكی ئهساسییهو ناكرێ په‌راوێز بخرێت، ئاماژه به قسه‌یه‌كی ساین ئه‌ردۆگان ده‌كه‌م كه هه‌میشه ده‌ڵێت: دنیا ته‌نیا بریتی نییه له پێنج ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی تریش له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵێ به دووربینی مێژوویی خۆشیان ده‌زانن شانبه‌شانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب، كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی تریش هه‌ن. كه هه‌قی خۆیانه وه‌ك تورك و عه‌ره‌ب و فارس حسابیان بۆ بكرێت له ناوچه‌كه‌دا.
*له‌دوا پرسیاردا هیوای چی ده‌خوازی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و توركیا؟
-هیوادارم له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بتوانین هه‌ردوولامان پێكه‌وه بیرێك له دواڕۆژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان بكه‌ینه‌وه‌و له‌م روانگه‌یه‌وه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یه وه‌فدێك بنێرێ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئاكپارتی و حكومه‌تی كۆماری توركیا. چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئیجابی توركیا ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێزترو پته‌وتر بكه‌ینه‌وه‌و جارێكی تر تین و ته‌وژمێكی تر بده‌ینه‌وه به برایه‌تی و خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی تورك و كورد كه جوگرافیا‌و مێژوویه‌كی دوور‌و درێژ‌و خزمایه‌تی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌یه‌كه‌وه گرێی داوین، پێویسته هه‌موو كێشه‌كانی نێوانمان به رێگای گفتوگۆ‌و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئاواتمه په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و توركیا بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی، به‌ڵام من جارێكی تر وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا كار ناكه‌مه‌وه.
|