چالاکی ‌
سەلاحەدین دەمیرتاش پیشوازییەكی گەرمی لە بەهرۆز گەڵاڵی كرد

ئەمڕۆ سەعات ١١ هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان بەریز سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئیستانبول پیشوازییەكی گەرمی لە بەهرۆز گەڵاڵی نوینەری (ی.ن.ی) كردو سڵاوی مام جەلال و هیروخان و سەركردایەتی یەكێتی بە بەریز دەمیرتاش ڕاكەیاندو لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا و  برۆسەی ئاشتی وەزعی سیاسی كوردستانی عیراق و روژئاوا بەووردی گفتوگویان لەبارەیەوە كرد.. هەروەها نوێنەری (ی.ن.ك) بشتیوانی مام جەلال و هیروخان و سەركردایەتی یەكێتی بۆ دووپات كردەوە  و هیوای سەركەوتنی لەهەڵبزادن بۆ خواست لەكەڵ هەوڵدانی هەردوولا بۆ لابردنی ئەو كوسپانەی كە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی ئەمرۆ دروستكراون . لە كۆتایدا بەرێز دەمیرتاش هیوای خواست ئەو كیشانەی لە باشوور هەن جارەسەر بكرێن یەكێتی و برایەتی نێوان لایەنەكان بەهێز بكریت 

بەهرۆز گەڵاڵی
نوێنەری (ی.ن.ك) لە توركیا
17/10/2015

 

1154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/10/2015