چالاکی ‌
سەرۆك مام جلال پێشوازیكرد لە هاوڕێی دێرینی خۆی بەڕێز مەهدی زانا روناكبیر و پەرلەمانتاری پێشوترلە پەرلەمانی توركیا

لەودیدارەدا كە عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی (ی.ن.ك) و ئەندامانی سكرتاریەتی ئەنجومەنەكە و بەهرۆز گەڵاڵی، ئەمین بابە شێخ نوێنەرانی (ی.ن.ك) لە توركیا و ئەڵمانیا ، ئامادەی بون ، مەهدی زانا خۆشحاڵیی زۆری خۆی نیشان دا كە جارێكی تر بە دیداری سەرۆك مام جەلال شاد بوە وە و تەندروستیشیان لەوپەڕی باشیدایە .
لەگەڵ گێڕانەوەی چەندین یادگاریی و سەربوردەی سەردەمی خەباتی سەخت و دژواری رزگاریی و دیموكراسیی كورد لە باشور و باكوریش ، مەهدی زانا رۆڵی پێشەنگ و نمونەیی سەرۆك مام جەلالی بەبیر هێنایەوە كە وەك سومبولێكی دیموكراسیی و نەتەوەیی لە ناوچەكەدا جێ دەستی دیارە و هەمیشە سەرباری تەنگانەكان هەر بیری لای باكوریش بوە و یارمەتیی و هەماهەنگییەكانی بەردەوام بوە ، ئاماژەیشیكرد بۆ هەوڵ دانەبڕاوەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ چەسپاندنی ئاشتیی لە توركیا و باكوری كوردستان كە پرۆسەی ئاشتیی بە دەستپێشخەریی سەرۆك مام جەلال هاتە ئاراوە ، بۆیە دەبێت هەمو هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن كە پرۆسەكە بە سود و بەرژەوەندیی كورد و دیموكراسیخوازان لە توركیا بێت و ژیرانە مامەڵە بكرێت لەگەڵ روداوەكاندا .
سەرۆك مام جەلالیش سوپاسی هەست و لوتفی هاوڕێی دێرینی خۆی مەهدی زانای كرد و بەگەرمیی بەڕێی كرد. 
دیداری سەرۆك تاڵەبانی
سەرۆك جەلال تاڵەبانی پبَشوازی لە مەهدی زانا روناكبیر و پەرلەمانتاری پێشوتری توركیا كرد


1251 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/08/2015