پرسی كورد لهتوركیاو كاریگه‌ریی هه‌وڵه‌كانی ی.ن.ك و سه‌رۆك مام جه‌لال
بەهرۆز گه‌ڵاڵی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك له‌ئه‌نقه‌ره له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد لهتوركیاو كاریگه‌ریی هه‌وڵه‌كانی ی.ن.ك و سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك و حزبه سیاسییه‌كانی توركیا‌و وتی: ده‌ورو رۆڵی مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوولادا كه‌س ناتوانێ ئینكاری لێبكات و رۆڵه‌كه‌ی زۆر بایهخدارو مێژوویی بووه، راشیگه‌یاند: بڕواناكه‌م تاساڵی 2014 حكومه‌ت هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بهاوێ و موعجیزه رووبدات بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كورد له‌توركیا.
*تاچه‌ند گه‌شبینن به‌چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌توركیا كه هه‌روه‌كو خۆتان ئاگادارن ئێستا له‌وباره‌یه‌وه ده‌رفه‌تێكی باشتر هاتۆته ئاراوه؟
گه‌شبینم كه‌ماوه‌یه‌كه فرسه‌تێكی مێژوویی له‌ئارادایه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی كورد له‌توركیا، به‌ڵام بڕواناكه‌م ئه‌م كێشه‌یه به‌مزوانه چاره‌سه‌ر بكرێت وه‌ك كورد له‌توركیا داخوازی بۆده‌كات و په‌له‌یه‌تی، چونكه بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز له‌نێواندا هه‌یه. حكومه‌ت و ئاك پارتی به‌جۆرێك ته‌ماشای ئه‌م كێشه‌یه ده‌كه‌ن، دوور له‌په‌كه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیران نایه‌وێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ( قه‌ندیل) دانیشتن و حیوار بكرێ، هه‌روه‌ك ناشیه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتی و دیموكراسی ئێستا گفتوگۆ بكات، چونكه پارتی ئاشتی و دیموكراسی بهدرێژكراوهو لێكگرێدراوی په‌كه‌كه ده‌ژمێری.
راستی و مه‌نتیقیش ئه‌وه‌یه، كێشه‌ی سیاسیی كورد له‌توركیا به‌بێ به‌ڕێز ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه موسته‌حیله چاره‌سه‌ربكرێت، بۆیه هێشتا بۆچوونه‌كان لێكدوورن و كاتێكی زۆرتری ده‌وێ و بۆدانیشتنی راستهوخۆو رووبه‌روو و ئاشكرا، گریمان ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش بیه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دابنیشێ، هێشتا كۆمه‌ڵگای توركی له‌هه‌مو رووێكه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده نه‌كراوه، ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره هێشتا ئیشی زۆری ده‌وێـت، من خۆم بڕواناكه‌م تاساڵی 2014 حكومه‌ت هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بهاوێ و موعجیزه رووبدات بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كورد.
ئاشتی‌و دیالۆگ
*تاچه‌ند جیاوازی هه‌یه له‌بیروبۆچوونی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده‌وه؟
به‌حوكمی مهوقیعهكهی و هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی، سه‌رۆك كۆمار ده‌رباره‌ی كێشه‌ی سیاسیی كورد نه‌رمتره‌و لایه‌نگیری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یه به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگ و حیوار‌و دوور له‌شه‌ڕ.
*ی.ن.ك په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی توركیادا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌دوو وه‌فدی جیا به‌شداریی له كۆنگره‌ی هه‌ردوو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و به‌ده‌په‌دا كرد، ئاسۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی توركیادا بهتوركیو كوردییه‌كانه‌وه چۆن ده‌بینیت؟
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا‌و حكومه‌ت له‌هه‌موو رووێكه‌وه باشه‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شه له‌زۆر بواردا، له‌هه‌ندێ بواریش هه‌ردوولامان بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه‌و رێزیش له‌بۆچوونی یه‌كتری ده‌گرین، له‌گه‌ڵ حزبه توركییه‌كانیش به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئاك پارتی و جه‌هه‌په په‌یوه‌ندیمان باش و دۆستانه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی حزب و پارته كوردیه‌كانی توركیاش په‌یوه‌ندیمان زۆرباش و دۆستانه‌یه، چونكه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، بۆ براكورده‌كانی خۆمان لهههرقوژبنێكی كوردستاندا پێویستبوبێ، له‌شه‌ڕدا هێزی پشتیوان بووه، له‌كاتی ئاشتیشدا هه‌رلایه‌ك پێویست بووبێت هاوكاربووین بۆ هێنانه‌دی ئاگربه‌ست و ئه‌نجامدانی حیوار‌و دیالۆگ له پێناوی ئاشتیدا.
هێشتا کاتی باسکردنی نەهاتووە
*هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ی.ن.ك و سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌توركیا تاچه‌ند گرنگن و تاچه‌ندیش كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌نگاونانی جدیتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش حزبه‌كانی توركیا ئه‌و هه‌وڵانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟، به‌پێی ئاگاداریی خۆتان كاردانه‌وه له ناوه‌نده میللی‌و رووناكبیریی‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی توركیادا له باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه له‌چ ئاستێكدایه؟
زۆرجاری تریش باسمكردووه هه‌رله‌سه‌رده‌می خوالیخۆشبوو ئۆزال-ه‌وه، جه‌نابی مام جه‌لال هه‌وڵی زۆری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسیی كورد داوه‌و كه‌وتۆته نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش سه‌ركه‌وتووبووه له‌هه‌وڵه‌كانیدا، بۆماوه‌یه‌كی زۆریش توانیوویهتیی ئاگربه‌ست بهێنێته كایه‌وه‌و ئه‌م شه‌ڕه‌ی كه هه‌بووه بۆماوه‌یه‌كی زۆر رابگیرێ، له‌دوای ساڵی 2001 -یشه‌وه به‌نده وه‌ك شاهیدحاڵێك له‌ناو رووداوه‌كانی توركیادام و له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ژیاوم، ئێستاش ئاگاداری هه‌ندێ شتی گرنگ و وردم كه‌هێشتا كاتی باسكردنی نه‌هاتووه، به‌ڵام ده‌ورو رۆڵی مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوولادا كه‌س ناتوانێ ئینكاری لێبكات و رۆڵه‌كه‌ی زۆر بایهخدارو مێژوویی بووه، له‌زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كاندا، جه‌نابی مام جه‌لال داوای لێبووردنی گشتی و ئازادكرنی به‌ڕێز ئۆجه‌لانی كردووه، داوایكردووه توركیا ئه‌م كێشه‌یه به‌ئاشتی و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكات و زۆرجاریش راشكاوانه به‌قسه وتویه‌تی، یا به‌نامه بۆی نووسیوون كه‌ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ ئه‌م كێشه سیاسییه‌ی كورد چاره‌سه‌ربكه‌ن، باشترین رێگا‌و باشترین كه‌س بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه خودی به‌ڕێز ئۆجه‌لان خۆیه‌تی كه‌ئێستا له‌ئیمرالی لایخۆتانه، له‌مباره‌یه‌وه هیچ كه‌سێك و هیچ لایه‌نێكیش ناتوانێ موزایه‌ده له‌سه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانی و خودی به‌نده له‌مڕووه‌وه بكات،كه‌چه‌ند بۆ ئاشتی كارمان كردووه، بۆ راوه‌ستانی شه‌ڕو ئاگربه‌ست و دروستكردنی حیوار‌و دیالۆگ له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌وڵمان داوه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌م 12 ساڵه‌ی دوایدا كارمان بۆیكردووه، ته‌نانه‌ت جه‌نابی مام جه‌لال داوای ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌گه‌ر ئازادكردنیشی ئێستا مه‌حاڵ بێ، با ئۆچه‌لان لهخانوویهك دابنرێ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێبكرێته‌وه.
بەبێ ئۆجەلان چارەسەر نابێت
ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راشكاوانه‌و جه‌سوورانه هه‌میشه وتوومانهو چه‌ندین جاری تریش به‌نده له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و ئاوێنه‌و هاوڵاتی وتومانه، كه كێشه‌ی سیاسیی كورد له‌توركیا به‌بێ ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه چارهسهرناكرێ و ئهگهربویسترێ ئه‌م كێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ربكرێت، ده‌بێت لێبووردنێكی گشتی ده‌ربچێت و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ش قسه‌بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌م مهسهلهیهچهندین ساڵی تریش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان به‌میرات ده‌مێنێته‌وه‌و خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژار لهكوردو تورك ده‌بنه قوربانی و زیان له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌وێت، بۆیه جه‌نابی مام جه‌لال و یه‌كێتی و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا له‌بیرو بۆچوونه‌كانمان راستگۆبووین، ئێستاش له‌هه‌وڵ و ته‌قه‌للای ئه‌وه‌ین كه ئه‌م شه‌ڕه پێویسته رابوه‌ستێ، چیتر خوێنی كورد به‌ده‌ستی تورك، خوێنی توركیش به‌ده‌ستی كورد نه‌ڕژێ، هه‌موولایه‌ك بۆ ئاشتی بۆ چاسهركردنێكی دیموكراسیانه‌ی دوورلهشهڕو پێكدادان هاوكار بین، بۆئه‌وه‌ی كوردیش بهئازادییهكانی خۆی بگات و برایانه‌ش له‌گه‌ڵ برا توركه‌كان پێكه‌وه خه‌ریكی خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتنی وڵاتهكهیانبن، هه‌زار سه‌عات پێكه‌وه گفتوگۆكردن ، له‌یه‌ك سه‌عات شه‌ڕكردن باشتره.
|