وتار‌
جەنابى مام
بەھرۆز گەڵاڵی
لە يادى ٣ ساڵەی له دەستدانى جەنابى مام جەلال ،رابەرى شۆرشى نوێی كوردستان و ئەندازيارى سياسەتى كوردايەتى و كوردستانى دا ،سەرى رێزو نەوازش له ئاستيدا دادەنەوێنم و دەڵێم مامه گيان ،تۆ هەميشه له دڵ و دەرونمدا دەدرەوشێيتەوه .مام جەلال شەست ساڵ زياتر له خەبات و تێكۆشان بەردەوام بوو ،بگرە تەواوی تەمەنێ له پێناوى ديموكراسى و مافى مرۆڤ و مافى چارەی خۆنووسین و خزمەتكردنى گەلى كوردستان و فيدراليزمدا تەرخانكرد.
دڵنياشم تا كورد ماوه، مام جەلالێكى تر دروست نابێتەوە .بەڵێ دواى مام ،سياسەت له عيراق و كوردستان، بايەخ و تامى نەما! هاوسەنگى سياسى له عيراق تێكچوو .
خۆشگوزەرانی له كوردستان كۆتايى هات .هەژارانی كوردستان بێنازبوون.نادادپەروەرى هه موو سنوورێكى بەزاند .بە راستى مام ،هەر خۆى مام بوو ،وه بۆ هەموو كەسێكيش هەر مام بوو.. يادت بەخێرو رۆحت شادبێت.
٣-١٠-٢٠٢٠
168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/10/2020

وتاری زیاتر...