وتار‌
عەبدوڵا گویل: مەرجە بگەڕێینەوە بۆ سیستەمى پەرلەمانى

عەبدوڵا گویل سەبارەت بە سیستەمى سەرۆک کۆمارى حکومەت بە ڕاشکاوى بۆچوونى خۆى خستەڕوو: 
"کاتێک سەرۆک کۆماریش بووم گوتبووم سیستەمى پەرلەمانى بۆ تورکیا دروستترە. بە سیستەمى سەرۆکایەتى مۆدێلى تورکى ڕازینەبووم. ئەوەى من بەلامەوە باشە بە تەواوى پشتیوانى لە سیستەمى پەرلەمانى دیموکراتى دەکەم. هیچ کاتێک پەرلەمان بەمشێوەیەى ئێستاى بێ بایەخ لێى نەڕوانراوە. تورکیا هەست بە کەموکورتى ئەمە دەکات". 

یازدەهەمین سەرۆک کۆمارى تورکیا عەبدوڵا گویل دواى ساڵانێکى زۆر یەکەم ڕیپۆرتاژى سەبارەت بە پێشهاتەکانى تورکیا لەگەڵ نوسەرانى ڕۆژنامەى قەرار ئەحمەد تاشگێتیرێن، ئێلیف چاکر و یڵدراى ئۆغور ئەنجامدا. 

ئەحمەد تاشگێتیرێن: ئێوە لەو کاتەوە لە ساڵى 1991 ەوە لە پارتى ڕەفا دەستان بە کارى سیاسى کرد لەناو سیاسەتى دەرەوەدا بوون. وەزیرى دەرەوە بوون. ئەگەر دەلێی با لە پێشهاتەکانى ئیدلبەوە دەستپێبکەم. چۆن لێى دەڕوانن؟ بە تێڕوانین لە ڕەوشى ئێستا، لە سوریا هەڵە لەکوێدا کراوە؟  

نابێت لە سوریا بخزێینە ناو جەنگێکى سەراپاگیر
عەبدولڵا گویل: سەبارەت بە ڕوداوەکانى ئیدلب شیاو نییە زۆر شتى لەسەر بڵێم. چونکە زانیارى تەواوم لەسەر ئەو فاکتانەى لە گۆڕەپانەکەدا دەگوزەرێت نییە. بە سروشتتى خۆى ئێستا لە ئیدلب ڕەوشى سەربازى و زانیارییە هەواڵگریەکان لەئێستادا لە سەروى هەموو بابەتەکانن. ئەوەى پێویستبێت لە ناوچەکە هەڵیدەسەنگێنن و بڕیارى لەبارەوە دەدەن. لە ڕاستیدا پێدانى پێشنیاز لە ئێستادا و بڵێم ئەوە ئەنجام مەدەن و ئەمە ئەنجام بدەن، لە ڕوانگەى منەوە دەبێتە ڕەفتارێکى نابەرپرسیارانە. ئەوەى دەیڵێم زۆریش وروژاندنى تێدابێت بەو ئاڕاستەیەیە کە نابێت لە سوریا بخزێینە ناو جەنگێکى سەراپاگیر.
بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەى سیاسەتى سوریاوە لەو پرسە بڕوانین دەتوانم بڵێم لە بنەڕەتەوە و لە سەرەتاى کێشەکاندا، شێوازى هەموو جیهان سەبارەت بە سوریا هەڵە بووە. بە هاتنى بەهارى عەرەبى خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و بۆ داواکردنى ئازادى ورمافە سەرەتاییەکانیان، داواى زیاتریان دەکرد. دەبوایە بەدەم داواکارى خۆپیشاندەرانەوە چووبان. بەڵام بیرلەوە بکەوە دەوڵەتى سوریا دەسەڵاتێکى خۆسەپێنە. لەم جۆرە دەوڵەتانە ڕێگاى سەربازى لە دژى کۆمەڵگەى مەدەنى دەگیرێتەبەر.  جگە لەوە چاوەڕێى شێوازێکى دیکە کردن، لۆجیکى نییە. لەو سەردەمەدا وەک دەوڵەت زۆر هەوڵماندا هاوکارى حکومەتى سوریا بکەین بۆ تێپەڕاندنى ئەو قۆناغە، بەداخەوە پەیوەندیەکان زۆر بەزویى پچڕان. لەو کاتەدا لە دەرەوەى ناوچەکە و هەموو جیهان بەتایبەت لەلایەن خۆرئاوا و ئەمریکا فشارى زۆر کرا، شێواى زۆر توند گیرایەبەر و تێڕوانینێکى وەها دروستکرا کە هێز لەپشتیەوەیەتى، دواتر کە دەرکەوت هێز لەپشتى نییە، بێگومان بوو بە یەک پارچە لە ئاگر.  ئێستا گەورەترین کەموکوڕى ئەوەیە، بێئەوەى هیچ ستراتیجێکى دەرچوون هەبێت بەرەیەکى جەنگ کراوەتەوە. 

پشتیوانى ئێران و ڕوسیا بەهەند وەرنەگیرا

یڵدراى ئۆغور: لە ڕوانگەى تورکیاوە باسى دەکەن؟
عەبدوڵا گویل: ئەم قسانە بەرلە هەر شتێک ڕووى لە هەموو ئەو دەوڵەتانەیە کە لەناو ئەو پرسەدان. بەڵام بۆ ئێمە کە لەگەڵ سوریا هاوسنورین، ئاسایشى سەر سنور شتێکە ناکرێت نادیدە بگیرێت و ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە ئێمەوە، ئەمەش وا دەکات ئەو تایبەتمەندییە زۆر بایەخى هەبێت. بەتایبەت ئەو ڕوداوانە کە بەمشێوەیە دەستیان پێکرد، بەداخەوە لەمڕۆدا وایکردووە بگەنە ئەو ڕەوشەى ئێستا. بەداخەوە ئەو ناسۆریانەى نابینرێن،  نیگەرانى و ڕوخان بەخۆوەدەبینێت. 

ئێلیف چاکر: باستان لەوە کرد سیاسەتى سوریا لە سەرەتاوە هەڵە بووە، وتتان بەهەڵە جێبەجێکراوە. بەشێوەیەکى دیاریکراو لەکوێ هەڵە کراوە؟
عەبدوڵا گویل: پشتیوانى ئێران و ڕوسیا بۆ ڕژێمى سوریا بە کەم سەیرکرا. هەرچەندە نەڕوخانى ڕژێم بۆ ئێران پرسی مان و نەمانى بوو. بۆ ڕوسیاى قەیسەر،کۆمۆنیزم و حکومەتى ئێستا لەڕوى دەستگەیشتن بە دەریاوە بوو. دواى ئەوەى ئەمریکا ئاشکرایکرد لەڕوى سەربازییەوە نایەت. لەو کاتەدا بە پێداگرى ڕوسیا و ئێران هیچ هێزێکى دیکە بۆ هاوسەنگکردن لەو ناوچەیەدا نەبوو. گەورەترین دەستکەوتى ڕوسەکان لە تشرینى یەکەمى 2015 دا بەدیهات. دەبوایە بەرلەوە هەوڵى چارەسەرى سیاسى دەستیپێبکردایە. 
ئەگەر ئێوە جارێک شتێکتان شکاند دەبنە خاوەنى، کاتێک یەکجار چووى بۆ شوێنێک، چوویە ناویەوە، ئەگەر هاوسەنگیت دروستنەکردبێت، ستراتیجى دەرچوونت زۆر بە باشى پێکنەهێنابێت. بەرە بەرە لێى دەچیە دەرەوە، پاشان لە ڕوانگەى ئاڕاستەکردنى کێشەى پێشهاتەکان تۆش بەدواى خۆیدا ڕادەکێشێت و کێشەکە دەگۆڕێت و دەبێتە کێشەى تۆ. ئەگەر لەو ڕوانگەیەوە سەیربکەین ئێستا لەناوچەکەدا کێشەى زۆر گەورە هەن، لەئەنجامدا و بەهۆى ئەو کێشانەوە لە ناوچەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست دوو وڵاتى عەرەبى و مسوڵمان هەن یەکێکیان عێراق و ئەوەى دیکەیان سوریایە.  هەردوو وڵاتەکە بڕبڕەى پشتیان شکاوە. هەردووکیان بەتەواوى پەرتەوازە بوون. لە هەردووکیاندا ئەرکەکانى دەوڵەت لاوازبوون. ئێستا ئەوان کە لەو دۆخەدان و لەلایەکى دیکەوە پرسى فەلەستین تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، دەوڵەتى سەربەخۆى فەلەستین دروستنەکراوە. هەردوو دەوڵەتەکە بە ئەنجامێک نەگەیشتوون. لەوێ دۆخێکى غەمگین هەیە.   

ئەحمەد تاشگێتیرێن: ناتوانین لە سوریا دەربچین، واتە قۆناغێک هەیە کە ناتوانین دەرچین؟
عەبدوڵا گویل: تێڕوانینى من ئەمەیە "ئەمە تێڕوانینى حکومەتەکانى ئەوسامان بوو. ئاشتى، سەقامیگرى و ئاسایش بۆ ناوخۆى وڵاتمان، لە ناوچەکەشدا ئاشتى، سەقامگیرى و ئاسایش."
هەتا ئەمە بەدینەیەت نە لە وڵات و نە لە ناوچەکەدا گەشەسەندنى ئابورى، پێشکەوتن، خۆشگوزەرانیەکى بەردەوام بەدینایەت. نمونەى ئەمەش لە جیهاندا هەیە. وڵاتان ئەوەندە لە دژى یەکترى جەنگاون و ویستویانە یەکترى لەناوبەرن. بەهۆى پێکدادانەکان لە کۆتاییدا هەستیان بە ڕوخان کردووە، ڕێگەى ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە چۆن ببنە وڵات و ناوچەیەکى خۆشگوزەران و بەختەوەر. ئەگەر سەیرى یەکەم کارمان بکرێت، هەر ئەو شێوازە لە سیاسەت بەدیدەکرێت. تەنانەت بەشدارنەبوونمان لە جەنگى عێراق وەک ئەو ە وابوو مو لە ماست دەربهێنین و بە سەرکەوتویى لەو کارە دەرچووین، لەژێر ئەو بڕیارەماندا ئەو تێڕوانینە هەبوو.

یڵدراى ئۆغور: ئێوە لە بڕیارى درێژکردنەوەى ئۆپەراسیۆنى سەربازى لە عێراق و سوریا لە یەکى ئاداردا، هەڵوێستی دژتان هەبوو؟
عەبدوڵا گویل: ئەو کاتە من، لەسەرەتادا کە کەناڵەکانى بى بى سى و سى ئێن ئێن هاتن، لەبیرمە ئەوەم وت "من شا و ئەمیر نیم. سەرۆک وەزیرانى وڵاتێکم کە دیموکراسى پەیڕەو دەکات. لەبەرئەوە پەرلەمان هەرچیەک بڵًێت و گەل هەرچیەک بڵێت، پێویستە جێبەجێى بکەین.  
پێویستە ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەى پەیوەندیەکان لەگەڵ میسر ئاسایى بکرێتەوە

ئەحمەد تاشگێتیرێن: جیهانێکى ئیسلامى هەیە کە دەستوەردان لە ڕوداوەکانى سوریا و عێراق ناکات. تورکیاش کێشەى لەگەڵ سعودیە و میسر هەیە. تورکیا دەتوانێت پەیوەندیەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتانە  ئاسایى بکاتەوە؟ پێویستە لەکوێوە دەستپێبکات؟
عەبدوڵا گویل: دەکرێت حکومەتى وڵاتان تەنانەت ڕژێمەکانیان بگۆڕدرێت. لەڕوانگەى بەرژەوەندى درێژخایەن، پێویستە پەیوەندیەکانى گەلان و دەوڵەتان نەگۆڕێن بۆ دوژمنایەتى زۆر. بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا لە ڕەوشێکى زۆر خراپ و هیوابڕاو داین. ئەم کێشانە لە ئەنجامى پەیڕەوکردنى سیاسەتى کورتبینانە لەلایەن حکومەتەکانى ناوچەکەوە هاتونەتە ئاراوە. بەڕێوەبدرنى وڵات بەپرسیارێتیەکى مەزنە و کاتێک هەستى ئەو بەرپرسیارێتیە لەناوەوە هەڵنەقوڵا و کاریپێنەکرا، بەداخەوە لە کۆتاییدا ڕەوشى مەترسیدار دروست دەکات. میسر یەکێکە لە گرنکترین دەوڵەتانى جیهانى عەرەبى و ئیسلامى. هەتاوەکو ساڵانى پێشو سەرکردەى هەموو وڵاتانى عەرەبى بۆ کۆبوونەوە ڕوویان لە قاهیرە دەکرد. لەبەرئەوە پەیوەندى نێوان تورک-میسر زیاد لەوەى بابەتى ڕۆژانە بێت، پێویستى بەوەیە بە هەند وەربگیرێت. لە ڕوانگەى بەرژەوەندیەکانى هەردوو گەلەوە خاوەنى پێگەیەکى گرنگە. بەڵام بەداخەوە بارودۆخى ئێستا دیارە لە چ ڕەوشێکدایە. هیوادارم بە عەقلێکى دروستەوە ڕێگایەک بدۆزرێتەوە کە پەیوەندیەکان دەباتە ئەو شوێنەى پێویستە. 
560 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/02/2020

وتاری زیاتر...