وتار‌
ئەو كارتە چیە ئەردۆغان هەرێمی پێدەترسێنێ

مسعود عبدالخالق

چەندین جارە ئەردۆغان باس لە لەكۆتایی هاتنی ڕێكەوتنامەی لۆزانی كرد لەسالی 1923 و دوایش پرسی ویلایەتی موسل ،لەتازەترین لیدوانیدا بۆ یەكەم جارە باس لە دەستكاری ڕێكەوتنی سیڤەری 1920 دەكات ، ئەوەش وای كردوە سەركردایەتی لەهەریم بكەوێتە ترس ولەرز و بێوەلامی ،لە كاتێكا ئەو پرسە یاساییە ئەوەندە مەترسیدارنیە بۆ كورد ئەگەر شارەزابن ، ئەوەی خوارەوە وەلامی ئەردۆغانە :

1- رێكەوتنامەی سیڤەر 433مادەیەو لە 10/8/1920 بەسترا ، ئەوەی توركیا دەیەوێ زیندووی بكاتەوە لەقازانجی خۆی بریتیە لە مادەی (27)و (39)سەبارەت بە سنوری توركیا ،هەم ووشكایی وهەم دەریایی (لەگەل یۆنان وئیتالیا و سەرووی ئەفریقا) كە ئەوەی ئیستا لەگەل لیبیا بەنیازە.

2- رێكەوتنامەی لۆزان لە 1923 كرا مادەی (2)ی باس لەو سنورانە دەكا ، هەر لەوێش دۆسیەی ویلایەتی موسل بە (عوسبەتولئومەم )سپیردرا.

توركیا زۆری دۆڕاند ئیستا دەلیت ئەو رێكەوتنامانە مودەی هەیە هەلیان دەوەشێنمەوە ! ، نە لە ڕیكەوتنامەی سیڤەر ونەلۆزان هیچ مادەیەكی تێدا نیە مودەی بۆ دیاری كرابێت ، نوینەری عوسمانی (هادی پاشا)خۆی مۆری كردوە ئینجا توركیا خۆشی لە (میساقی میلی –مادەی یەكەم) دانیان نابوو بە ئەحكامی سیڤەر و سه‌ربه‌خۆى میله‌تانى غه‌یره‌ تورك.

3- ئەردۆغان زیاتر لە 100یاساناسی جیهانی كۆكردەوە بۆ ئەو پرس و ڕایانە.

زیاتر جەخت لە هەلوەشانەوەی لۆزان دەكات ئەوەش زەرەری بۆ كورد نیە وەبگرە قازانجی هەیە بەو مەرجەی سەركردایەتیەكی حەكیمی كورد لە مەیدان بێت، ئەوەی باسی جیبەجێ كردنە مادەی 143ی لۆزانە باس لە مودەی ریكەوتنەكە نیە.

4- ئەردۆغان سەركردایەتی كوردی بەوە ترساندوە كە هەردوو ڕێكەوتنەكە بە 100 سال كۆتایی دیت ، ئەوە هیچ بنچینەیەكی نیە ڕێكەوتنامەی دەولی ئەو 100 سالانەی نیە ، تەنانەت كۆنسولیك هاتە لای ئێمەو پرسیاری ئەوەی كرد كە چەندە راستە دوای 100 سال ریكەوتنی لۆزان كۆتایی دیت و هەریم دەكەویتەوە ژێر هەڕەشەی توركیا ،دیاربوو وەلامەكەی لای سەركردایەتی خۆمان دەست نەكەوتبوو ، پیمان ووت ئەوە هیچ ئەسلیكی نیەو لۆزان مودەی بۆ دانەنراوە ،بۆیە پرۆژەكانتان بهێنە كوردستان ومەترسن.

5- هەرچی سیڤەرە ئەویش مودەی نیە ، گرنگە تاكی كورد ئەوە بزانێ كە سیڤەر تەنها لە ڕووی سیاسیەوە هەلوەشایەوە لە ڕووی قانونی هەلنەوەشایتەوە ، بۆیە مادەكانی (62-63-64)ی سەبارەت بەكورد ماون ئەگەر خاوەنی بە جوانی كاری بۆ بكا بەتایبەتی لەو دەمەی كە ئەردۆغان وا ئەو كارتانە زیندوو دەكاتەوە بوار بۆ كورد ئاسان تر دەكات.

6- تەنها خالێك هەیە لە پرسی (ویلایەتی موسل)ئیستا پەسند نیە بیوروژێنین ئەوكاتە باسی دەكەین ئەگەر توركیا بەكاری هینا یان باسی كرد وەلامی دەدەینەوە (بە تویژینەوە).

لە ڕاستیدا توركیا نیازی زۆر خراپەو بەدوای كۆنە قەردو گێچەلە لەناوچەكە ،خۆشبەختانە واجارێ توشی ئەوروپایی وئەفریقیەكان بوە ،نۆرەی ئیمەش دێت دەبێت خۆی بۆ ئامادە بكەین ، دووبارەی دەكەمەوە ئەگەر مونەزیری قانونی دەولی باشمان هەبیت وەبگرە قازانجیشمانە ئەو كارتە قانونیانەی سەرەتای سەدەی بیستەم بێتەوە گۆڕێ.

 
904 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/12/2019

وتاری زیاتر...