وتار‌
دۆسێی کورد لە تورکیا... گرێی میژویی و وەسوەسەی ئاییندە

*یوسف شەریف

ئەوەی کوردانی سوریا لەسەر دەستی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای دەستبەردابوونی پاراستنیان لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترەمپ توشی هاتوون، لە مێژوی کورددا شتێکی تازە نییە، تەنانەت لە مێژووی جوڵانەوەکەیان لەسەر نەخشەی ناوچەکە
تازە نییە. مێژویەک لە "خیانەت" لە هەموو ڕوەکانەوە: لە سوریا، قوربانی دەستی ڕژێمی بەعس بوون کە بەناوی دروشمی عەرەبچێتیەوە دەیهاڕین. پاشان "پارتی کرێکارانی کوردستان" یان لە سەردەمی سەرۆکی کۆچکردوو حافز ئەسەد وەک دەرفەتێک بۆ سەوداگەری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوژمنە نێودەوڵەتیەکانی بەکاردەهێنا. کاتێکیش بە داگیرکردنی تورکی هەڕەشەی لێکرا، عەبدوڵا ئۆجەلان توشی چارەنوسێکی ڕەش بوو، ئۆجەلانیان بە زیندانیکردن لە دورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕەی دابڕاو کۆتایی پێهێنا. لە عێراقیش لەسەر دەستی سەدام حوسێن ڕەوشیان باشتر نەبوو، کە بەلایەوە ئاسایی بوو لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی منداڵان سڵی نەکردەوە.    

کورد دوچاری ستەمێکی مێژویی بوون و لەقۆناغی کێشانی نەخشەی ناوچەکە لە دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ خۆیان بێبەشکران. دوچاری ستەمی نیزامێک هاتن کە هەتا ئێستا دەیانەوێت بێنەوەسەرخۆ، لەسەر ئەو هیوایەی هەیانە بۆ ئەوەی خەونەکەیان بەدیبێنن. هەروەها بوونە قوربانی حسابات و ئەو گرەوە هەڵەیەی لە زۆربەی کاتدا ڕویدەدا. 

لە شەڕی نێودەوڵەتی لەگەڵ ڕێکخراوی داعش، هێزە کوردیەکان لە پێشەوەی ئەو جەنگاوەرانەدا بوون لە باکوری سوریا شارەکانیان ڕزگار کرد کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن. هەروەها لە ڕزگارکردنی شارە عەرەبیەکان هاوکاربوون، وەک ڕەققە، یەکێک لە "پایتەختەکان" ی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، دیلەکان و کەنیزە ئێزیەدیەکانی لە چنگی ستەمکارە "داعشیەکان" لە شنگالی باکوری خۆرئاوای عێراق ڕزگارکرد. کاتێکیش ئەو "ئەرکەیان" تەواوبوو، وەک ئەوەی بڕوایان پێی بوو ماوەی بەرهەم ڕنین هات، جارێکی دیکە خۆیان لەبەردەم هاوکێشەی بەهێز و لاوازی نێودەوڵەتی بینیەوە کە هەمیشە بڕیاری لە چارەنوسیان داوە. ئێستاش لە باکوری سوریا ڕوبەروی چارەنوسێکی نادیار دەبنەوە، جارێکی دیکە لەسەر ڕێرەوی دەربەدەرکردنن.

لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر رەوشی کوردان لە سویا و تورکیا، لەژێر سێبەری ئەو شاڵاوەی ئەردۆغان کردویەتیە سەریان بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر".

گەورەترین ئەندێشەی مستەفا کەمال ئەتاتورک و هاوەڵانی لە دوای جەنگی ڕزگاری کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەنجامیدا، ئەوەبوو بەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی نەتەوەیی خاکێکی زۆریان لەدەستدا و ئەمەش یارمەتیدەربوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی بڕوخێت. هەرچەندە پەیوەندی ئاینی کە خەلافەتی عوسمانی لەسەر بونیاد نرابوو لە سەرانسەری جیهان ڕێگەی لەوە نەگرت مسوڵمانان شۆڕش لە دژی دەوڵەت بەرپابکەن و داوای سەربەخۆیی بکەن. لەبەرئەوە ئەتاتورک نیزامێکی زۆر بەهێزی لە تورکیای نوێ جێبەجێکرد کە میراتی کۆن و دەوڵەتی نوێی دوکەرت کرد. بڕیاری ڕوخانی خەلافەت درا، پیتی لاتینی بەکارهات، نیزام بوو بە عەلمانی بۆ ئەوەی هەموو هاوڵاتیان لە کۆماری تورکیادا لەیەک بۆتەدا بتوێنەوە: یەک کەلتور، یەک نەتەوە و یەک زمان بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر ناکۆکیەکی جیابوونەوە بگیرێت کە لەسەر نەژاد و دین بنیادنرابێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە بە زمانی عەرەبی سەردانی ئەو لینکە بکە

https://aawsat.com/home/article/1952851
/الملف-الكردي-في-تركيا-عقدة-التاريخ-و«بارانويا»-المستقبل




 

 

 

115 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/10/2019

وتاری زیاتر...