وتار‌
مامجەلال تۆ گەورەيت و به گەورەيش له ميژودا دەدرەوشێيتەوه ....

به هرۆز گەڵاڵی

مامجەلال ڕابەرى گۆڕانكارييە گەورەكان ....دوربينينى وێستگه ستراتيژيیەكان ....
سه رۆكێكى ديپلۆماتكار.... پێشمەرگه يه كى خاكى .... دڵێكى گەوره و دڵميهرەبان ...
سياسه تمه دارێكى بێرق و كينه ... دۆست و هەڤاڵ و پەناگەى خانوه قوڕەكان ...
كوردستانى و پشتيوانى كێشەى ڕەواى پارچەكانى ترى كوردستان ...
كوردپەروەر و دامەزرێنەرى بيرى ئازاديخوازى و بيروڕاى ئازاد له كوردستان .....
پشتيوانى ژنانى كوردستان ... كێوێك لە پشتيوانى بۆ هەموو  پێكهاته و هەموو چين و توێژەكانى كوردستان ...زۆر گۆڕانى گەورەت كرد.
دڵنيام لەو داهێنان و سەربەستييەى ئەمڕۆى كوردستان پشكى شێر بەر جه نابى مام دەكەوێت ...
مام تۆ مامۆستا و ڕابەرو ئوستادم بويت .... زۆرت لێفێربووم . ڕەوشتى بەرز ... ئازايەتى لەبەرانبەر نەيارەكانى كورد ...
دڵسۆزى و جدييەت لە كارو چالاكيیەكان ... ئەى مامۆستاى كوردايەتى تۆ نامرى و تۆ لە مردن زۆر بەرزترى ...
بۆ بەنده ڕۆژانه سود لە ئامۆژگارى و ڕينوماييەكانت وەردەگرم .. وا دوو ساڵ تێپەڕبوو بەڵام تۆ ڕۆژ بە ڕۆژ لام گەورەتر دەبى ...
كەسم نەبينى لە تۆ باشترى بكات . كەسم نەبينى ... له جەنابتان مەسولانەتر ڕوبەڕوی كێشەكان ببێتەوه ...
تۆ بۆ ئێمه هەر مامجەلالە گەورەكەى كورد و كوردستان و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ...
مامجەلالى هەموو عێراقيەكانيت ... مامى هەموو كوردستانيانيت ..... بيرت دەكەين ...
دڵنيابە ئاواتەكانت دێتەدى و رێبازەكەى تۆ وون ناكەم و بيرتان دەكه م و ڕوحتان شاد بيت ...

 ٣-١٠-٢٠١٩

122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/10/2019

وتاری زیاتر...