وتار‌
دیواری بەرلین ڕوخا بەڵام كەسانێك دەستبەرداری دروستكردنی دیواری نوێ نابن
*مەهمەت باڕلاس

مرۆڤەكان دەرس لە ڕابوردو وەرناگرن. ئەو نەتەوانەی لە هەموان زیاتر نەهامەتیان چەشتووە، بێ ئەوەی هەرگیز بیر لەوە بكەنەوە دوا ڤێرژنی نەژادپەرستی پۆست مۆدێرن دەهێننە ئاراوە. ئەوەی ئاماژە بەم خەمساردییە دەكات بوونی "دیوار" ە. 
دیواری بەرلین
هێمای دابەشكردنی ئەوروپا بۆ دوو بەش لە جەنگی سارددا "دیواری بەرلین" بوو. بە ڕوخانی ئەم دیوارە و بوونە یەكی هەردوو بەرلینەكە، سەردەمی نوێی ئاشتی دەستپێكرد. سەرەنجام ئەو كۆمۆنیستانەی خۆرهەڵاتی ئەوروپا كە لە پشت پەردەی ئاسنەوە بوون، ئێستا ئەندامی یەكێتی ئەوروپان.
دیواری ترەمپ
 چی ڕویداوە ئەو سیاسیانەی یادەوەریان لاوازە، ئێستا بەدوای دروستكردنی دیواری نوێن. لە نوێترین نمونەدا دیواری نێوان سنوری ئەمریكا و مەكسیكە كە ترەمپ ئامانجی ئەوەیە دیوارەكە بە بەهای 5 ملیار دۆلار دروستبكات. بە گوازرشتی كەنەدی ئەمریكا "وڵاتی پەنابەرانە" دەیەوێت خۆی لە جیهان داببڕێنێت و ترەمپ كۆچەكەیان وەك هەڕەشە دەبینێت و یەكێكە لە دیوار دروستكەرە نوێیەكان. 
دیواری نەتانیاهو
خراپتر لە ترەمپ نەتانیاهوی ئیسرائیلە. لە سەردەمی حكومڕانی ئەو كەسە نزیكەی 3 ملیۆن فەلەستینی بەهۆی ئەو "دیوارە جیاكاریەی" لە كەرتی خۆرئاوا دروستیكردووە، ئەوانەی ناو قودس ناتوانن بچن بۆ ناوچەكانی دیكە. ئەو فەلەستینیانەی لەوێ دەژین لە سایەی ئەو دیوارەوە وەك ئەوە وایە لە زیندانێكی كراوەدا بن. شاری قودس كە دڵی ناوچەكەیە لە ئاماژە مێژوییەكانی دادەبڕێندرێت و بەشێكی زۆری فەلەستینیەكانی گۆشەگیر كردووە.
دیواری غەززە
وێڕای بانگەوازەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كاردانەوەكانی، داگیركردنی خاكی فەلەستین درێژەی هەیە، ئیسرائیل نزیكەی 1,8 ملیۆن كەسی لە غەززە وا لێكردووە لە زیندانی كراوەدا بژین. لەپێناوی ئەوەی فشار و زوڵمەكانی زیاتر بكات شێوازێكی نوێی گرتووەتەبەر. ئیسرائیل لە ڕێگەی زەمینیەوە غەززەی خستووەتە ژێر ئابڵوقەوە، لەپێناوی ئەوەی بەربەست بۆ گوزەری هاتن و چوونی دەریایی دروستبكات، دەستی بە دروستكردنی دیوار لەناو دەریادا كردووە. ئەو دیوارەی بۆ ئەوەی سنورەكانی غەززە بگرێتەوە و لە زەمینی و ئاویەوە دایبخات، 65 كیلۆمەتر دەبێت.
دیواری دەریا
بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرونوت" پڕۆژەی دیواری زەمینی، بە دەیان مەتر قوڵە و هەموو جۆرە كارێكی تونێل لێدان دەستنیشان دەكات و بە ئامێرەی هەستیارەوە بەستراوەتەوە كە بەربەستێكی ژێر زەوی لەخۆ دەگرێت. 
1043 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/02/2019

وتاری زیاتر...