وتار‌
كێبەركێی موشەك دەستپێدەكات
*حەسەن بەسڕی یاڵچن

ڕۆژێك بەرلەوەی ماوە 60 ڕۆژیەكەی ئەمریكا كۆتاییبێت پوتین ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. ڕایگەیاند ڕوسیا ڕێكەوتننامەی موشەكی ماوە مامناوەندی هەڵپەسارد.
ئەمڕۆش چاوەڕێین ئەمریكا ڕونكردنەوەیەكی هاوشێوە بڵاوبكاتەوە. بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوەی پێشوتر ئەمریكا بڵاویكردەوە لە ماوەی 6 مانگدا بە تەواوی لە ڕێكەوتنەكە دەكشێتەوە.
هەردوولا یەكتری تۆمەتبار دەكەن. دوو مانگ لەمەوبەر پۆمپیۆ كاتێك لێدوانی دا، گوتبووی ڕوسیا ڕێكەوتننامەكەی پێشێلكردووە.
دوێنێ ڕوسیا- ش بانگەشەی ئەوەیكرد ماوەیەكی زۆرە ئەمریكا دەستی بە دروستكردنی بەرهەمی نوێ كردووە. ئەمەش بۆ هەوڵێكی بێ هودە دەگۆڕێت.
هیچ كاتێك مێژوو نازانێت كێ دەستیپێكردووە. زۆریش بایەخی نییە. چونكە ماوەیەكی زۆرە هەوڵدەدەم بڵێم كێبەركێیەكە گەرم دەبێت. هەم ئەمریكا و هەم ڕوسیا بە كاردانەوەی جەنگی سارد هەنگاو بە هەنگاو بۆ هەلومەرجی سەردەمێكی نوێ دەخزێن.
دەكرێت لە ڕێگەی ڕونكردنەوە جیاوازەكانەوە بدۆزرێتەوە. دەكرێت بیربكەیەوە ئەمریكا ئەمە لە چوارچێوەی حسابێكدا دەكات. بە زیادبوونی چەكداربوونی وا بیربكاتەوە كە ڕوسیا لە ڕوی ئابورییەوە لەژێر ئەم كێبەركێیە دەرنەچێت. 
ناوەكانی وەك بۆڵتن و پومپیۆ كە سەردەمی ڕیگان لە مێشكیاندا شیكاری دەكەن، وابیربكەنەوە لە هەشتاكاندا سەركەوتووبوون و دەكرێت بیانەوێت جارێكی دیكە حكومەتێكی توند نیشانبدەنەوە. یانیش بەرلەوەی لێپێچینەوە لەگەڵ چین بكات، ئەمریكا بیەوێت ڕوسیا لە گۆڕەپانی ئەوروپا قەتیس بكات. لە ڕێگەی موشەكی مەودا مامناوەندەوە هەڕەشەیەك بۆ ڕوسیا دروستبێت و ئەمەش وا دەكات بواری پەیوەست بە ڕوسیا بەرتەسك بكاتەوە و وا دەكات بارێكی دارایی بخاتە سەر شانی ڕوسیا كە بە ئاسانی لێی دەرنەچێت. 
بەڵام دەكرێت لۆجێكێكی ڕێك پێچەوانەوەی ئەمە بێت. بە گشتی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئەوەی تاوانەكە بخاتە سەر ڕوسیا وەك هۆكارێك بۆ حەزی پاوانخوازی پوتین نیشانیبدات. زۆرێك هەن ئەم ڕونكردنەویەوە بكڕن. خۆی سەركەشییەكانی پوتین لە جۆرجیا، ئۆكرانیا و سوریا نمونەیەك لەوە دروست دەكات. 
بەڵام ئەم ڕونكردنەوانە هەموویان چاوپۆشی لە حەزی سەرەكی دەكەن. سەبارەت بەوەی گەیشووەتە ئەم خاڵە نەخشەی زۆری بۆ كێشراوە. هەرچەندە دەزانین، ڕێرەوی ڕوداوەكان ئەوە دەرناخەن كە پلانێكی بێ كەموكورتییە. بەڵكو زیاد لەوە دەكرێت باس لە لادانێكی بێ پلان بكەین.
ئەو بۆشایی هێزەی لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا دروست دەبێت وا دەكات بۆ قەیرانی وەك ئاسایش سەربكێشێت و تەنانەت ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان بەدووربگرن بەرەو ناوەوە پەلكێشیان دەكات.
لایەك وەك وەڵامێك بۆ ئەوە ناچارە ڕێوشوێنی ئاسایشی خۆی بگرێتەبەر و لایەكەی دیكەش هەنگاوی هاوشێوە دەنێت. ئەمەش وا دەكات قەیرانەكە زیاتر بێت. 
لەبەرئەوە هەموو لایەك چاوەڕێی ئەوەیە كێبەركێی نوێی جیهان لەنێوان چین و ئەمریكادا سەرهەڵبدات و بەرەو ناوچەی ئاسیای پاسفیك شۆڕبێتەوە، لەوانەیە وەك پێشو ئەوروپا ببێتەوە بە مەیدانی جەنگ. هەرچەندە كاتێك سەیری پلانەكان بكەن ئەمریكا فشاری لەسەر چین دروستدەكرد.
بەڵام  ئەوە دەبینین لە ناكاو ئەمریكا لە كێبەركێی موشەكی لەگەڵ ڕوسیا بخلیسكێت. چین زۆر بەم ڕەوشە خۆشحاڵە و بایەخ بە نیشاندانی لاوازی توانا دەدات. 
پێیوایە سەرهەڵدانی كێبەركێ لەنێوان ڕوسیا و ئەمریكا ئاسودە و ئارامی دەكات. بەڵام ڕەوشەكە وەها ئاسان نییە. بەڵێ دەكرێت ئەوروپا ببێتە ناوەندی ئەو كارە بەڵام چاوەڕێ ناكرێت بە ئاسیای پاسفیكدا بڵاوبێتەوە.
ئەمریكا تەنها فشار ناخاتە سەر ڕوسیا بەڵكو دەیخاتە سەر چین- یش. تەنانەت دەكرێت بە ڕونی ئەوە بگوترێت. ئەمریكا لەڕێگەی هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێكەوتنەوە دەكرێت لە دەوروبەری چین ئەم موشەكانە جێگیربكات و لەوانەیە لەناكاو ڕوداوەكە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی نێوان چین و ئەمریكا. 
1023 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/02/2019

وتاری زیاتر...