وتار‌
كاتی سنوردانان بۆ ئەمریكایە و كاتەكە تێدەپەڕێت
*مەهمەت باڕلاس

كاتێك سەیری پەیڕەوكردنی سیاسەتی ئەمریكا لە ڤەنزوێلا دەكەی، ناڵێن ئەمریكا بگرن و لە ئەوروپا بدەن؟ ئەمانەن ئەو جوگرافیایەن قەڵای دیموكراسی و مافی مرۆڤ بن؟ دەی باشە با لە ئەمریكا تێبگەین...
ئەم وڵاتە تێڕوانینی بۆ سیاسەتی دەرەوە ئەوەیە وەك باخچەی پشتەوەی خۆی سەیری كیشوەری ئەمریكا دەكات... باشە ئەی لە وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا چی ڕودەدات؟
توركیا هەڕەشەیە؟
ئەگەر گوێ لە هەواڵەكان بگرن، ئەمریكا لە پرسی ڤەنزوێلا وەك ئەوەی ئەو هەڵانەی كردویەتی بەس نەبێت، نیگەران دەبی لەوەی ببیستی بەهۆی بازرگانی توركیا-ڤەنزوێلا هەڕەشە لە توركیا بكات. گوایە بەهۆی ئەوەی توركیا بازرگانی لەگەڵ ڤەنزوێلا بەردەوامە سزاكانی ئەمریكای پێشێلكردووە.وەك دەزانن واشنتن سێ مانگ لەمەوبەر بە ئامانجی ئەوەی فرۆشتنی ئاڵتونەكانی ڤەنزوێلا بوەستێنێت دەستی بە دەركردنی سزای نوێ بۆ ئەم مەبەستە كردووە.
بێ هیوابوونە
دەسەڵاتدارێكی ئەمریكا گوتویەتی "چاودێری ڕەوشی بازرگانی توركیا-ڤەنزوێلا دەكەین و ئەگەر دەستنیشانی بكەین سزاكانتان پێشێلكردووە، بەڕونی دەست بە جوڵە دەكەین". بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەكان لە 2017 دا هیچ ئاڵتونێكی ڤەنزوێلا لە توركیا نەبووە، ساڵی ڕابوردوش 23,63 تۆن ئاڵتونی بە بەهای 900 ملیۆن دۆلار بۆ توركیا هەناردە كردووە. هەمان بەرپرس گوتویەتی ئەگەر توركیا بەردەوامبێت لە پشتیوانیكردنی مادۆرۆ، واشنتن توشی بێ هیوایی دەكات.
ئێمە بێ ئەڵتەرناتیڤ نین
بۆ هەموو ئەو قسە پڕوپوچانە سەرۆكی پەیوەندی و گەیاندن لە سەرۆكایەتی كۆمار فەخرەدین ئاڵتون، وەڵامێكی زۆر بە مانای دانەوە. گوتی "ئەمریكا، وێڕای توركیا ئەگەر هەر هەنگاوێك بنێت و بە ئاڕاستەی چاوەڕوانییەكانی توركیا بێت و ئەگەر بزانێت كاركردن لەگەڵیدا گرانتر دەوەستێت، هەرچەندێك پەلەی تێدا بكات بۆ خۆیان ئەوەندە باشترە. چونكە توركیا لە هیچ بوارێكدا بێ ئەڵتەرناتیڤ نییە".
دروستكردنی قەیران
فەخرەدین ئاڵتون باسی لەوە كرد لەم ساڵانەی ڕابردودا ئەمریكا كەوتووەتە ژێر كاریگەری ئایدۆلۆجی چەند گروپێكەوە و چەندین هەنگاوی نا كە توركیای نیگەران كردووە و گوتی "ئەم هەنگاوانە تەنها پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نەخستۆتە گرژی بەڵكو ڕێگەی بۆ دروستكردنی قەیران لە هەموو ناوچەكە خۆشكرد. بە تایبەت لە سەردەمی ئۆبامادا لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش كاری لەگەڵ پەكەكە/پەیەدە/یەپەگە دا كرد و سەبارەت بە پرسی ڕادەستكردنەوەی بەرپرسانی فەتۆ دوورەپەرێز بووە و توركیا كە لەسەر هەق بوو، نیگەرانی كرد".
پێویستە بەئاگابێنەوە
بەڵێ... ئێستا كاتی ئەوە هاتووە دەوڵەتی قوڵی ئەمریكا بەهۆش خۆی بێـتەوە. بەدوای بوونی دیموكراسی لە سعودیە و میسر ناگەڕێت، بە بێ دەنگی چاودێری كوشتنی فەلەستینیەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەكات، ئەوانەی لە واشنتن خەوڕۆن، دەبێت ئەوە ببینن لەمەولا جگەلە خۆیان هێزێكی دیكەش لە جیهاندا هەیە.
891 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/02/2019

وتاری زیاتر...