وتار‌
داگیركاری 520 ساڵی
*حوسنو مەحەلی

شای ئیسپانیا فێردیناند كە بە ئایدلۆجیای خاچداری پەروەردە بووە، مسوڵمانانی كۆكوژ كرد و كۆتایی بە دەوڵەتی ئەندەلوسی عەرەبی هێنا كە تەمەنی 771 ساڵ بوو.
لە هەمان ڕۆژگاردا كریستۆفەر كۆڵومبسی جەنۆڤایی بە فەرمانی شاژن ئیزابێل كە خێزانی شا فێردیناند بوو لە نزیك سنوری پورتوگالەوە بەرەو بەندەری پالۆس بەڕێدەكەوت.
كۆڵۆمبس دوای سێ مانگ زۆرێك لەو دورگانەی دۆزیەوە وایزانی هیندستانە. 
ئەوەی كیشوەرەكەی دۆزیەوە ناوی Amergio (America) Vespucci یە. 
Vespucci خەڵكی فلۆرەنسایە لە ساڵی 1499 لە باشوری ئەمریكاوە گەیشتە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا و گوتی ئێرە "جیهانی نوێ" یە.
سپی پێستەكان 520 ساڵە لە ڤەنزوێلا دەژین. 
نەخشەی داگیركاری ماوەی 520 ساڵە.
كەس نییە بزانێت چەند ملیۆن لە خەڵكی ڕەسەن لە هەموو قارەكەدا مردوون.
بە ملیۆنان كۆیلەی ئەفریقی كە گوازراونەوە بۆ قاڕەكە مەزەندە كردنی ئەوەی چەندیان لەناوچوون زۆر سەختە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە ماوەی 243 ساڵ دروستكرا گوتی "ئەم قاڕەیە هی منە" و وەهاش ڕەفتاریكرد.
داگیركردنەكان، كۆكوژییەكان، كارە قێزەونەكان، لە هەر كاتێكدا داگیركردنی هەموو شتێك و كودەتا خوێناوی و فاشستەكان كە بوونەتە بابەتی فیلمەكان.
هەموویان Made in USA.
ڕاستتر ئەوەیە CIA.
بەڕازیل، چیلی، ئۆرۆگوای، بۆلیڤیا، پاراگوای، پیرۆ، ئیكوازدۆر، گواتیمالا، هایتی، دۆمینیك، ئەرجەنتین، پاناما، كوبا و بەنزیكەیی هەموو وڵاتانی ئەمریكای لاتین بەشیان لە نەفرەت، ڕق و ستەمی ئەمریكا بەركەوتووە.
ئێستا كەسێك دێت و بە ئەنقەست دەیەوێت دەستوەردانی ئەمریكا لە ڤەنزوێلا بە دروست نیشانبدات. 
بۆ خاتری خوا ئەمە چییە؟
ئەم كەسانە هیچ مێژوو ناخوێننەوە؟
ئەم كەسانە لە هیچ شتێك پەند وەرناگرن؟
دەكرێت بۆ ئەوەی ڕەخنە لە مادۆرۆ بگری سەد بیانوی لەسەر هەقت هەبێت.
بێگومان هەموو كەسێك ئەو شتانەی دەیزانێت، بیری لێدەكاتەوە و بڕوای پێیەتی داكۆكی لێدەكات بەڵام ناتوانێت سوكایەتی بە سەركردەی وڵاتێكی دیكە بكات و بچوكی بكاتەوە. 
ناتوانێت بە شێوەی ترەمپ قسەبكات.
ترەمپ بە مادۆرۆ دەڵێت دیكتاتۆر ئەمریكیەكانیش بەو دەڵێن شێت.
ترەمپ تەنانەت سوكایەتی بە یەك بە یەكی سەركردەكانی ئەوروپاش دەكات بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆكی ‌سپی پێست‘ەكانە هەموو لایەك بەدوای دەكەوێت. 
هەتا چاڤێز لە ساڵی 1998 هاتە سەر دەسەڵات ئەو وڵاتە لەلایەن 200 خێزانی سپی پێست بەڕێوەدەبرا. هەموو شتێكی ئەو وڵاتە هی ئەوان بوو و 30 ملیۆن كەس كە دەكاتە لەسەدا 90 هەژار و برسی بوو.
ماوەی 20 ساڵە لەگەڵ سپیەكان شەڕ دەكرێت.
شەڕی سەرمایە-ڕەنج لە هیچ كاتێك و شوێنێكدا ئاسان نەبووە و ئاسان نابێت.
بە تایبەت ئەم شەڕە لە نزیك ئەمریكا بێت كە بەڕێوەبەری سیستەمی سەرمایەدارییە.
ئەمریكا، وڵاتانی خۆرئاوا و شاگردە هەرێمییەكان لە ڤەنزێلا پشتیوانی لە سپی پێستەكان واتە سەرمایەدارەكان دەكەن. 
مادۆرۆ لەم پرسەدا زۆر هەڵەی كردووە و دەكات. 
 CIA بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سۆسیالیستی لەناوبەرێت بە سەدان ملیۆن دۆلار خەرج دەكات. 
هەموو شتێكیش لە ڕێگەی وڵاتی درواسێ كۆڵۆمبیا- ەوە جێبەحێ دەكات. 
دوای ئەوەی دەسەڵاتی چەپی لە ئەرجەنتین و بەڕازیل كۆتایی پێهێنا ئێستا نۆرەی ڤەنزوێلایە.
CIA لە تشرینی یەكەمی ڕابوردوەوە گەمەی گەورە دەكات و بەڕازیل كە گەورەترین و گرنگترین وڵاتی قاڕەكەیە بۆلسۆنارۆ- ی بە سەرۆك هەڵبژاردووە كە كەسێكی فاشیست، نەژادپەرست، خۆسەپێن، ئەشكەنجەدەر و دوژمنی ئافرەتانە بەڵام كێشە نییە گرنگ ئەوەیە ترەمپ و نەتانیاهوی زۆر خۆش دەوێت.
هەر كە بوو بە سەرۆك گوتی باڵیۆزخانەكەی بۆ قودس دەگوازێتەوە و ڕێگەیدا بە موساد بنكەیەك لە شاری ڕیۆ بكاتەوە. 
ئەمە سەركەوتنێكی بێ وێنەیە بۆ ئیسرائیل.
موساد بۆ ئەوەی بە هەمان شێوە سەركەوتن تۆماربكاتەوە لەگەڵ CIA بەیەكەوە ڕۆژ هەتا ئێوارە لە ڤەنزوێلا كاردەكەن. 
چاڤێز و مادۆرۆ لە زۆربەی سەركردە عەرەب و مسوڵمانەكانان زیاتر فەلەستین- یان خۆش دەوێت.
دوای ئەرجەنتین و بەڕازیل ئەگەر ڤەنزوێلاش بڕوخێت، نۆرە دێتە سەر مەكسیكی دراوسێ كە ئۆبرادۆری سەرۆك كۆماری سۆسیالیستی تازە هەڵبژێردراوە. 
ئەو پیاوە سپییە هاوشێوەی فیلمە كاوبۆییەكان چەپڵە بە مرۆڤەكان لێدەدات و هەرگیز بە ئارامی دانانیشێت. 
ئەو پیاوە سپیە بە خوێن، فرمسێك و ئارەقی ملیۆنان كەس بەخێو دەكرێت. 
ئەگەر كەسێك نازانێت ئەوە با فۆڕمی Green Card پڕبكاتەوە. 
دەی باشە بابڵێین كردەوەكانی پیاوە سپییەكە لە ئەمریكای لاتین پەیوەندی بە ئێوەوە نییە.
دەی با بڵێین كردەوەكانی ئەمریكا لە جوگرافیاكەمان سەرنجی ئێوە ڕاناكێشێت.
لەوانەیە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا ئەوەی ئەمریكا لە توركیا دەیكات پێتان خۆش بووە.
یان دەسەڵات زەوتكەرەكانی 100 ساڵ لەمەوپێش ئێوەن و ئێمە ئاگامان لێی نییە!
دەی مەترسن و خۆتان دەرخەن و بڵێن ‌ئێمە ئەمریكامان زۆر خۆش دەوێت‘.
عەیب نییە.
  
853 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/02/2019

وتاری زیاتر...